ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!

دەسەڵات و ئۆپۆزیسۆن دوو جەمسەری جیاوزی فکرین، ململانێ ئەکەن لەسەر جۆری بەڕێوەبردنی پرسە سیاسیەکانی ووڵات.
لە ووڵاتە دیموکراسیەکاندا کە ڕۆشنبیری سیاسی پێگەیشتوە و کەسایەتیە سیاسیەکان بە عەقلیەتی سیاسیانەوە بیر ئەکەنەوە هەرگیز ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات ناچنە ناو بازنەی دژایەتی کردنی یەکترەوە، بەڵکو بۆ چارەسەر کردنی کیشەکان لە ڕوانگەی ئایدیاکانیانەوە ململانیی سیاسی ئەکەن و هیچیان ئەوەی کەیان بە دوژمنی خۆی نازانێ.
ئەگەر ڕۆشنبیری سیاسی لە ووڵاتانێکدا کە ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات بونیان هەیە نەچەسپێ، ئەوا ترسی سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ و بەیەکدا دانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن لە ئارادایە.
ئەگەر لە ووڵاتانێکدا سیستەمی حوکمڕانی دیموکراسی بو ئەوکات ئەبێ ئۆپۆزیسۆن بزانێ کە ئەو بۆ دژایەتی کردنی دەسەڵات دروست نەبوە و نابێ، بەڵکو بۆ دەستنیشان کردن و خستنە ڕوی کەمو کوڕیەکانی دەسەڵات و پاشانیش لە ڕوانگەی ئایدیای خۆیانەوە پرسە سیاسیەکان و ئاڵوگۆڕکردنی دەسەڵات بۆ جەماوەر ڕون ئەکەنەوە.
هەروەک نابێ دەسەڵاتیش ئۆپۆزیسۆن بە دوژمنی خۆی بزانێ و بە مەبەستی سەرکوت کردنی خواست و ئامانجەکانی ئەوان کاربکات.
سوید وەک ووڵاتێکی قاڵبوی سیستەمی دیموکراسی لە کەسایەتیە سیاسیەکانەوە بگرە تاخەڵکی ئاسایی زۆر بەباشی لەوە گەیشتون کە بونی ئەو دو جەمسەرە واتە ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات واتای دژیاتی کردنی یەکتر نیە، وە بە کردەوەش ئەمەیان سەلماندوە.
سۆسیالدیموکراتەکانی سوید بە درێژایی بیست ساڵی ڕابوردو و پێشتریش دەسەڵاتدارو حوکمڕان بون، بەڵام لە ماوەی چوارساڵی ڕابوردو چوارساڵی داهاتوشدا وەک ئۆپۆزیسۆن لە پرۆسەی سیاسی ووڵاتدا بەشدار بوون و بەشداریش ئەبن.
دوو ئایدۆلۆژیای جیاواز لەیەکتر چەپەکان و بۆرژوازەکان کە بەدرێژایی مێژوو ئەم دوو ئایدیایە دانویان بەیەکەوە نەکوڵاوە هەمیشە دژ بەیەک بون، بەڵام لەناو پرۆسەی سیاسی ووڵاتی سویدا هەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان بەرنامەی دژایەتی کردنی یەکتریان لە ناو گۆڕەپانی سیاسیدا نەبوە و ڕێگەشیان بەوە نەداوە کە گیانی دژایەتی کردن و ململانێی شەڕنگێزی ئەم دو فکرە شۆڕبێتەوە ناو تاکەکانی حیزب.
کوردستان کە خاوەن ئەزمونێکی زۆر کەمی سیستەمی دیموکرسیە، لە هەمانکاتدا لە ووڵاتانی خاوەن ئەزمونی دورودرێژی دیموکراسی) نمونە سوید( گروپی ئۆپۆزیسۆنی زیاتر لە خۆگرتوە. لە کاتێدا کە هێشتا عەقلیەتی ئۆپۆزیسۆنی لە لای خودی سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکانیش غیابی هەیە تابگات بە خەڵکی ئاسایی.
ئەوەی زیاتر جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە بەهێزترین باڵی ئۆپۆزیسۆنی کوردستان لەگەڵ بەشێکی سەرەکی ناو دەسەڵات لە ساڵانی ڕابوردودا خاوەن یەک ئایدۆلۆژیاو ئاڕاستەی کاری سیاسی بون، بەڵام ئەمڕۆ لە گشت باڵەکانی دیکەی ئۆپۆزیسۆن زیاتر دژایەتی دەسەڵات ئەکات ئەمەش ئەوە ئەسەلمێنێ کە کایەکە سیاسی نیە بەڵکو مەبەست و بەرژەوەندی شاراوە لە پشت ئەم سەرهەڵدانەوەیە. چونکە ئۆپۆزیسۆنێکی ئاوا توندو تیژ دژ بە هەموو بڕیارەکانی دەسەڵات ئەگەر مێژوی ناکۆکی فکری و ئایدیا جیاوازیان هەبوایە بۆنمونە وەک ئیسلامیەت و عیلمانیەت یاخود سۆسیالیزم و بۆرژوازیەت ئەوا منیش ئاوا شکێکم لە ئۆپۆزیسۆن نەئەکرد.
ئەگەر هەموو ئەم دژیایەتی کردنەی دەسەڵاتیش تەنها لەبەر خەمی خەڵکە. خوا بمگرێ ئەگەر بەمەشیان باوەڕ بکەم


Hemen7@gmail.com