کۆنگرەی نائاسایی سۆسیالدیموکراتەکانی سوید

ئەمڕۆ 25 /3 /2011 کاتژمێر 13.00 لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید کۆنگرەی نائاسایی سۆسیال دیموکراتەکانی سوید بە بەشداری 350 ئەندام کۆنگرە و سەدان میوان و ئەندامانی بەشداربو، کە لەسەرتاسەری سویدەوە هاتبون دەستی پێکرد.
مۆناسالین بە دواین ووتەی وەک سەرۆکی پارتەکە کۆنگرەکەی کردەوە. پاشان
بەخێرهاتنی ئەندامنی کۆنگرەو میوانانی دەستەخوشکی سوسیالدیمو
کراتەکانی کرد، کە زوربەی وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەمریکاوە هاتبون لەناو ئەوانیشدا هەڵوێستەی لە سەر ناوی کورد کرد
لە کۆبونەوەکەدا بەسەدان میدیای ناوخۆ و بێگانە سەرگەرمی گوێزانەوەو ئامادەکردنی ڕێپرتاژ بون، لەناویاندا کەناڵی کوردسات و گەلی کوردستان

هەر لە کۆنگرەکەدا هۆکان یوهولت وەک سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرا کە لەلایەن لیژنەی ئامادەکاری هەڵبژاردنەوە دەستنیشان کرابوو پاشان بەکۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە متمانەی بەدەست هێنا.
دواتر هۆکان سوپاسی ئەندامانی کۆنگرەو پارتەکەی کرد بۆ ئەو متمانەیەی کە پێیان بەخشی وە بڕیارە سبەی ڕۆژی شەممە 26/3 لە وتەیەکدا بەرنامەی کاری خۆی بخاتە ڕوو.
ئەوەی شایانی باسە ڕەوەندی کورد بەتایبەت هەڤاڵانی یەکێتی بەشداری بەرچاوی هەبوو لە کۆنگرەکەدا هەم وەک میوانی بانگێشتکراو و هەم وەک ئەندامانی سۆسیال دیموکراتەکان
لە ڕۆژانی داهاتودا ڕونکردنەوەی زیاتر لەسەر ڕوداوەکانی کۆنگرە بڵاو دەکەینەوە