تاران.. به‌به‌شداری سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌چوو

سه‌عات 10 ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی27-3 له‌کۆشکی سه‌عدئابادی تاران، ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی جه‌ژنی جیهانی نه‌ورۆز به‌ پێشکه‌شکردنی داب و نه‌ریتی نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌کانی ئێران و به‌به‌شداری سه‌رۆک کۆمارو به‌رپرسانی وڵاتانی به‌شداربوو له‌وانه‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی، به‌رِێوه‌چوو.
ئه‌م ئاهه‌نگه که له به‌شی ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی ئه‌م کۆشکه‌دا به‌رِێوه‌چوو، چه‌ندین به‌رنامه‌ له‌وانه خوێندنه‌وه‌ی شانامه‌ی فیرده‌وسی و پێشکه‌شکردنی موزیكی ناوچه‌ جیاوازه‌کانی ئێرانی له‌خۆ گرتبوو.
له‌م ئاهه‌نگه‌دا هه‌روه‌ها به‌شداربووان سه‌ردانی بازارِی نه‌ته‌وه‌کانیان کرد که تیایدا شیرینی و خوارده‌مه‌نی تایبه‌ت به‌نه‌ورۆزی وڵاتانی به‌شداربوو نیشان ده‌درا.
برِیاره‌ ئاهه‌نگی سه‌ره‌کی ئه‌م جه‌ژنه‌ ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ له‌هۆڵی ته‌لاری وه‌حده‌ت به‌رِێوه‌بچێت که تیایدا نوسراوی نه‌ورۆز په‌سه‌ندده‌کرێت و سه‌رۆك کۆماری وڵاتانی به‌شداربوو وتاری خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن.