کۆتایی کۆنگرەی نائاسایی سۆسیال دیموکراتەکانی سوید.

پاش سێ ڕۆژ و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیەکی چڕوپڕ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 27/03/2011 بەبەشدار وبونی شاندی کوردی کە پێک هاتبوو لە هەردوو بەڕیزان عبدولڕەزاق فەیلی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی و شۆرش قادر دانساز نوێنەری یەکێتی نیشتمانی وبەرپرسی پەیوەندیەکانی سوید، کۆنگرەی نائاسایی سۆسیال دیموکراتەکانی سوید کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
ئەم کۆنگرە نائاساییە دەرئەنجامی ئەو کێشەو گرفتانە بون کە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابوردوو سۆسیال دیموکراتەکان شکستیان تێدا هێنا و بورژوازەکان حوکومەتیان پێک هێنا، هەرچەندە حکومەتەکە کەمینەیە.

لەسەر داوای خودی مۆنا سالین سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتەکان بۆ دەست کێشانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی پارتەکە، کۆنگرەی نائاسایی بەسترا و سەرئەنجامیش کۆنگرەکە کارەکانی بەسەرکەوتویی کۆتایی پێ هات، ئەویش بە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پارتەکە بەناوی هۆکان یوهولت کە تەمەنی 49 ساڵە. پاشان بە خوێندنەوەی دەیان وتارو بیروڕا کۆنگرەکە دەوڵەمەند کرا.
لە ناویاندا وتارەکەی مۆنا سالین زۆر گرنگ و سەرنج ڕاکێش بوو هەم لە ڕوانگەی بیرو بۆچونی بۆ تازە بنیات نانەوە و بوژاندنەوەی حیزبەکە و ڕادەی دڵسۆزی پەرۆشی بۆی، لەکاتێکدا کە خۆی دەست بەرداری سەرۆکایەتەکەی ئەبێ، لەلایەکی ترەوە ڕاو بۆچونی سەبارەت بە سیاسەتی دەرە و تێروانینی بۆ ووڵاتان ومیلەتانی دۆستی دیموکراتی خواز دڵخۆشکەر بوو، لەناو ئەوانیشدا گەلی کوردی وەک دۆست و هاوڕی وەسف کرد کە ئمەش زۆر جێی خۆشحاڵی کوردانی بەشدار بوی کۆنگرەکە بوو.
دواتر چەند ئەندامێکی دیکەی کۆنگرە زۆر بەڕاشکاوی ناوی گەلی کوردیان هێنا تا ئەو ئەندازەیەی کە ڕەوەندی کوردیان بە کەنزێکی بەبەها وەسف کرد. دواتریش کچەلاوی کورد شانیاز حەمە عەلی لە وتەیەکی کورتدا لە ناو هۆڵی کۆنگرە بیرو ڕای خۆی وەک ئەندام کۆنگرە بۆ چاکسازی و بەرەو پێش بردنی سۆسیال دیموکراتەکان خستە ڕو.
شایانی باسە چەند کادرێکی کەرتی ڕێکخستنی شاری ئۆرەبرو لە سوید هاوکات کادری حیزبی سۆسیال دیموکراتەکان کە پێک هاتبون لە سالار عبدولقادر بەرپسی کەرت و فەرهان محەمەد و هێمن حەسەن وەک بەشداربوی خۆ ویست بەشداریان لە کۆنگرەکەدا کردو لە هەوڵی دروستکردنی تۆڕی پەیوەندیدا بون لەگەڵ سەرکردە و کادرە پێشکەوتوەکانی حیزبی ناوبراودا، لەکاتی پشوەکاندا، لەناو ئەواندا خۆیان ناساند بەهەردو بەڕیزان گۆران پێرسۆن سەرۆکی پێشوی سۆسیالدیموکراتەکان و سەرۆک وەزیرانی پێشوی سوید و مۆناسالین سەرۆکی تا ئەوکاتەی حیزبەکە و چەند پرسیارێکیان ئاڕاستە کردن. پاشان لەگەڵ چەندان کادرو کەسایەتی تردا ڕاو بۆچونینان گۆڕیەوە بە شانازیەوە وەک کوردێکی دانیشتوی ئەو ووڵاتە و ئەندامی سۆسیال دیموکراتەکان خۆیان ناساند.


img_5101.JPG
img_5091.JPG
img_5096.JPG
img_5102.JPG
img_5097.JPG