کەرتی ڕێکخستنی لینشۆپینگ بەشداری 10 ی خاکەلێوە ئەکات

کەرتی ڕێکخستنی لینشۆپینگ ی یه کێتی نیشتمانی کوردستان
به شداری ١٠ی خاکه لێوه ده کات

کاتژمێر ٢پاش نیوه رۆ ڕۆژ٢/٣ / ٢٠١١ که‌رتی رێکخستنی لینشۆپینگ به
شداری یادی ١٠ ی خاکه‌لێوه‌ی شه‌ست‌و چواره‌‌مین ساڵڕۆژی له‌ سێداره‌دانی سه‌رۆک کۆماری کوردستان پێشه‌وا قازی و هاوڕێیانی کرد. .
ئه م یاده به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب ‌و ساتێک بێ ده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی ده ستی پیکرد.
هه‌روه‌ها په‌یامی له م ڕێوڕه‌سمه‌ دا په‌یامی یه کێتی نیشتمانی کوردستان که رتی لینشۆپینگ
کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی که هه‌موویان گوزارشتیان
له سۆزو په‌یمان نوێکردنه‌وه له گه‌ڵ ڕێبازی پیرۆزی شه‌هیدان دا خوێندرایه وه .

دوا به دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌کان نۆبه گه‌یشته پێشکه‌ش کردنی به‌شی سیمینار،
که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بانگهێشتی به‌رێزان کاک قاسم قازی. و به رێز خالیدی خه یاتی
چاوه‌دێری سیاسی و مامۆستای زانسته سیاسی‌یه‌کان له زانستگه‌ی لینشۆپینگ کرا.سه ره تا کاک قاسم له باسه که یدا هه‌ل‌ومه‌رجی ئه‌و کاتی کۆماری کوردستان رووخانی کۆماری کرد،
پاشان به‌رێز دوکتۆر خالید خه‌یاتی سه‌ره‌رای ئاوردانه‌وه‌یه‌کی کورت له سه رده می کۆمار هه ڵسه نگانی بارودۆخی ئه وسای کوردستان سیسته می دوو جه مسه ری بابه تێکی زانستیانه ی پێشکه ش کرد.
ئه ندامانی یه کێتی نیشتمانی کوردستان به شداری گفتوگۆکانیان کرد و هەروەها دەستخۆشیان له بەڕێوەبەرانی سیمینار و یادەکە کرد.


یه کێتی نیشتمانی کوردستان که رتی لینشۆپینگ