سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك جێگری سه‌رۆكی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

له‌دانیشتنی دووه‌م رۆژی كۆنفرانسی سۆسیالیست ئینته‌ر ناسیۆنال كه‌ له‌ شاری (كیپ تاون) ی پایته‌ختی ئه‌فریقیای باشور به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مڕۆ 31-8 دووباره‌ سه‌رۆك مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ 70 ده‌نگ له‌ كۆی 75 ی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ ئێواره‌ی رۆژی 30-8 كۆنگره‌ی سۆسیالیست ئینته‌ر ناسیۆنال ته‌رخانكرابوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگره‌كانی و سكرتێری سۆسیالیست ئینته‌ر ناسیۆنال.
هه‌روه‌ك سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك جێگرێكی سه‌رۆك له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ركابه‌ری نیه‌، پاپاندریۆش وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.
دواتر له‌ پرۆسیه‌یه‌كی ده‌نگداندا لویس ئایالا به‌ 46 ده‌نگ دووباره‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ بۆ سكرتێری رێكخراوی سۆسیالیست ئینته‌ر ناسیۆنال و مونا سالین- یش كه‌ ركابه‌ری بوو 36 ده‌نگی ئه‌ندامانی به‌ده‌ستهێنا.