|
|
سه‌ركردایه‌تی له‌ئه‌نجامه‌كان به‌رپرسه، نه‌ك ئێمه
6 Apr 2010
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، ئه‌وان به‌ڕه‌چاوكردنی تاكتیكی هه‌ڵبژاردن دهرهنجامهكانمی هه‌ڵبژاردنیان له‌به‌رچاو بوه‌و مه‌كته‌بی سیاسیشیان ئاگاداركردۆته‌وه كه له‌شاره‌كاندا به‌پێی قه‌باره‌ی خۆیان كاندید دابنێن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان په‌رشوبڵاو نهبنو ئه‌نجامی باش به‌ده‌ستبێنن. سلێمان مسته‌فا، له‌چاوپێكه‌وتنێكی "چاو‌دێر"دا، رونیشیدهكاتهوه: به‌دواداچونی یاساكه‌مان كردوه‌و خوێندنه‌وه‌ی وردمان بۆی هه‌بوه، ئه‌و پێشبینیانه‌ی كردومانن هه‌موی راست ده‌رچون، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی راوێژكارین، نه‌ك جێبه‌جێكاری بڕیاره‌كان، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حزبه، ئیتر سه‌ركردایه‌تی چۆن لێی ده‌ڕوانێت، ئه‌وه ئه‌وان لێی به‌رپرسن، نه‌ك ئێمه. ناوبراو، ده‌شڵێت "به‌پێی ئه‌و سهرنجو تێبینی‌و پێشنیارانه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر یاساكه‌و چۆنێتیی ئیشكردن‌و دانانی كاندیده‌كان هه‌یبو، یه‌كێتیی ئه‌گه‌ر 21 كورسی نه‌هێنایه ئه‌وا 20 كورسی ده‌هێنا".
چاو‌دێر:وه‌ك ده‌زگای هه‌ڵبژاردن چۆن ده‌ڕواننه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێناوه؟
سلێمان مسته‌فا: ئیشی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌یه، كه په‌یوه‌ندییان به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌كردایه‌تیی یه‌كێتی، له‌به‌رئه‌وه زیاتر ده‌زگایه‌كی راوێژكارین، یاسای هه‌ڵبژاردن سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌به‌ر رۆشنایی یاساكه‌و جۆری ئه‌و سیستمه‌ی دیاریكراوه بۆ هه‌ڵبژاردن چۆن چۆنی پلان‌و به‌رنامه دابنرێت، ئه‌گه‌ر پلان‌و به‌رنامه‌ت ههبێتو كاری پێنه‌كه‌یت، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی چاوهڕێتكردوه بهدهستیناهێنیت، هه‌روا چۆنێتیی دیاریكردنی كاندیده‌كان، ئایا له‌ژوره تاریكه‌كان، یان له‌ڕێی راپرسیه‌وه دانراون، یان ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كانه‌وه دابنرێن‌و كۆده‌نگیه‌ك هه‌بوه له‌سنوره‌كاندا بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كان تابتوانن دهنگو متمانه‌ی ته‌واوی هه‌وادارانیان به‌ده‌ستبهێنن؟.
چاو‌دێر: زۆری كاندید وایكرد ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌نگی یه‌كێتی په‌رشوبڵاو بو، پێشتر ئێوه، یان سه‌كردایه‌تیی یه‌كێتی حسابی ئه‌وه‌تان نه‌كردبو؟
سلێمان مسته‌فا: پێش ئه‌و ماوه‌یه‌ی كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كان داینابو، وه‌ك ده‌زگای هه‌ڵبژاردن به‌نوسراوێك هه‌مو ئه‌و ئه‌نجامانه‌مان رونكردبویهوه، كه یاسای هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنه‌مای نوێنه‌رایه‌تیی رێژه‌یی لیستی كراوه‌ی سنوردارده‌بێت، له‌دنیادا له‌ئه‌ده‌بیاتی هه‌ڵبژاردندا نه‌بوه به‌پێی یاسایه‌كی له‌مشێوه‌یه حزبه‌كان هاوپه‌یمانێتی پێكبهێنن، به‌پێی ئه‌م یاسایه ئه‌گه‌ر حزبێك ته‌نها خۆی بچێته ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌وه ریزه‌كانی خۆی هه‌ڵده‌ته‌كێنێ، چونكه سه‌ركرده‌كانی ده‌كه‌ونه ململانێی یه‌كتره‌وه، ئه‌مه‌یش له‌به‌رژه‌وه‌ندیی حزبه‌كه‌دا ناشكێته‌وه، یهكێتیو پارتی به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای میلله‌ته‌وه چونه هاوپه‌یمانێتیه‌ك، هه‌رچه‌نده یاساكه گونجاو نیه بۆ پێكێهنانی هاوپه‌یمانێتی، وه‌ك ده‌زگای هه‌ڵبژاردن به‌ڕه‌چاوكردنی تاكتیكی هه‌ڵبژاردن دهرهنجامهكانمان لهبهرچاوبو، مه‌كته‌بی سیاسیمان له‌وه ئاگاداركردۆته‌وه ده‌بێت له‌شاره‌كاندا به‌پێی قه‌باره‌ی خۆمان كاندید دابنێین، پێمانوابو كاندیدی زۆر دانه‌نرێن، ئه‌گه‌ر داشنران به‌سه‌ر شاره‌كاندا دابه‌شبكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان پهرشوبڵاونهبن، تاكو بتوانین ئه‌نجامی باش بێنین، ئه‌گه‌ر به‌راوردی داتاكان بكه‌ین، ده‌بینین یه‌كێتی گۆڕانێكی زۆری به‌خۆوه بینیوه‌و متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دهنگو كورسیه‌كان وه‌كیه‌ك نه‌بن، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و تاكتیكه‌ی له‌هه‌ڵبژاردندا به‌كارهێنرا. چاو‌دێر: كه‌واته، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن داینابو یه‌كێتی كورسی زیاتر ده‌هێنا؟
سلێمان مسته‌فا: به‌ڵێ، ئێمه ئه‌گه‌ر به‌و سهرنجو تێبینی‌و پێشنیارانه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر یاساكه‌و چۆنێتیی ئیشكردن‌و دانانی كاندیده‌كان هه‌یبو، پێموایه كورسیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر 21 نه‌بوایه 20 كورسی ده‌بو.
چاو‌دێر: كورد له‌ناوچه جێناكۆكه‌كاندا، به‌شی چه‌ند كورسیه‌ك ده‌نگی فه‌وتاند، ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بێبه‌رنامه‌یی سه‌كردایه‌تیی كورد، یان ململانێی نێوان لیسته كوردییه‌كان؟
سلێمان مسته‌فا: به‌پێی ئه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌یڕه‌وكرا، ئه‌وه‌نده‌ی گهڕابمو پرسیارم كردبێت نه‌بوه چه‌ند حزبێك هاوپه‌یمانێتیان پێكهێنابێت، یهكێتیو پارتی بۆ ئه‌و ناوچانه ده‌ستپێشخه‌ربون، كورد بهیهكلیست به‌شداریبكات، به‌ڵام لیسته‌كانی تر وه‌ڵامیان نه‌بو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامیشیان نه‌بو، له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانیی دابهزنو بتوانن له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمدا پێگه‌ی خۆیان بزانن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ناوچه دابڕاوه‌كاندا پێگه‌ی ئه‌وان دیاربو، خۆیشیان ده‌یانزانی كورسی به‌ده‌ستناهێنن، ده‌شیانزانی كورسیی قه‌ره‌بو بۆ ئه‌وان نابێت، كه‌چی به‌شداربون، گه‌وره‌ترین زیانیان به‌كورد ده‌گه‌یاند، ئه‌و ده‌نگانه‌ی لیستی گۆڕان‌و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ كه له‌كه‌ركوك فه‌وتان، هه‌موی بخرایه‌ته سه‌ر لیستی كوردی، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌شت كورسیمان له‌كۆی 12 كورسی ده‌برد، ئه‌وه‌یش راپرسی بو له‌سه‌ر ئایندهی كه‌ركوك، لهموسڵو دیاله‌یش به‌هه‌مانشێوه ژماره‌یه‌كی تر ده‌نگیان فه‌وتاند، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بوایه كورد له‌دیاله دو كورسی به‌ده‌ستده‌هێنا، لیسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌كه‌ركوك‌و موسڵ‌و دیاله گه‌وره‌ترین زیانیان له‌كورددا.
چاو‌دێر: به‌شێك له‌و ژنانه‌ی له‌لایه‌ن لیسته‌كانه‌وه كاندیدكرابون ده‌نگی پێویستیان نه‌هێنا، تاكو بگه‌نه پارله‌مان، ئه‌وانه‌یشی چونه پارله‌مانه‌وه له‌سه‌ر حسابی پیاوه‌كان بو، ئه‌مه په‌یوه‌ندیی بهلیستهكانهوه هه‌بو، یان به‌هۆی بێبهرنامهییهوه بو؟
سلێمان مسته‌فا: مه‌رجنیه هه‌مو یاسایه‌ك عه‌داله‌تی تێدابێت، یاسای هه‌ڵبژاردن له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ستور دانراوه، كه ده‌بێت 25%ی ئه‌ندامانی پارله‌مان ژن بێت، هه‌روا پێش هه‌مو هه‌ڵبژاردنێك یاساكه هه‌موارده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌یش دیارده‌یه‌كی زۆر نامۆیه‌و له‌دنیادا نیه، هه‌مو هه‌ڵبژاردنێك یاساكه هه‌مواربكرێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌یشه‌وه وه‌ك كورد زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بوین، له‌به‌ر بێبهشنهبونی ژنان سیستمی ژماره 21یان ده‌ركرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ژنان ده‌رچون، ده‌بوایه ناوه‌رۆكی یاساكه جێبه‌جێبكه‌ن، ئه‌و پیاوانه‌ی ده‌رچوبون پاشاكشه بۆ ژنه‌كان بكه‌ن، چونكه كورسیی ژنان كۆتابو، به‌وشێوه‌یه تهرازوهكهیان راستكرده‌وه، به‌ڵام كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌دابه‌شكردنی كورسیه‌كاندا تاچه‌ند سه‌ركه‌وتو بوه، ئه‌مه جێی پرسیاره.
چاو‌دێر: بۆچی له‌پێشدا به‌رنامه نه‌بو تاكو كه‌مترین كاندیدی ژن دابنرێن‌و ده‌نگی پێویست بهێننو پیاوه‌كان پاشاكشهیان بۆ نه‌كه‌ن؟
سلێمان مسته‌فا: له‌هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا ده‌زانیت ژماره‌ی دهنگو پێگه‌ی حزبه‌كه‌ت چه‌نده، ئه‌گه‌ر به‌كاندیدی زۆریش بهشداریتكرد، به‌ڵام ته‌ركیزت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كاندید بكردایه، یه‌كێتی له‌سلێمانی 13 كاندیدی هه‌بوه، دهمانرانی ئه‌وه‌نده كورسی ناهێنێت، ده‌كرا حه‌وت بۆ هه‌شت كاندید هه‌بوایه‌و ته‌ركیزیان بكرایهتهسهر، ئه‌وكاته هه‌مویمان ده‌برد، به‌ڵام بۆ كورسیه‌كانی ئێمه به‌ر ژنانی پارتی كه‌وتن، چونكه ئه‌وان له‌سلێمانی ته‌ركیزیان له‌سه‌ر ژنه‌كانی خۆیان كردبو، چانسیان هه‌بو به‌چه‌ند سه‌د ده‌نگێك پێش كاندیده ژنه‌كانی یه‌كێتی كهوتنو كاندیده پیاوه‌كانی یه‌كێتی پاشاكشهیان بۆكردن، ئه‌مه عه‌داله‌تی تێدا نیه، به‌ڵام ئه‌وه به‌پێی یاسا دیاریكراوه، كه ده‌بێت مافی ژنان پارێزراوبێت. چاو‌دێر: ده‌وترێت حزب‌و لیسته‌كان زانیاریی ته‌واویان له‌سه‌ر شێوازی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌بو، بۆیه ئه‌نجامه‌كان به‌و شێوه‌یه بون، تۆ ده‌ڵێی چی؟
سلێمان مسته‌فا: نه‌خێر، ئێمه به‌دواداچونی یاساكه‌مان كردوه‌و خوێندنه‌وه‌ی وردمان بۆی هه‌بوه، ئه‌و پێشبینیانه‌ی كردومانن هه‌موی راست ده‌رچون، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی راوێژكارین، نه‌ك جێبه‌جێكاری بڕیاره‌كان، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حزبه، له‌هه‌مو دنیایشدا وایه، ده‌زگایه‌كی واههیهو راوپێشنیارهكانی خۆی بۆ حزبه‌كه‌ی به‌رزده‌كاته‌وه، ئیتر سه‌ركردایه‌تی چۆن لێی ده‌ڕوانێت، ئه‌وه ئه‌وان لێی به‌رپرسن، نه‌ك ئێمه، پێویستبو سه‌ركردایه‌تی زیاتر گوێی لهئۆرگانهكانیو كه‌سانی پسپۆِر بگرتایه.
سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن ــ 1969 له‌چۆمان له‌دایكبوه ــ 2002 كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی ته‌واوكردوه ــ جێگری لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیه |
|
|
|