سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

بە دواداچوونی توندو تیژی دژی ژنان لە هەولێر

6 Apr 2010

دیمانە-شەرمین کەریم-هەولێر

دوا بە دوای ئەوەی ڕێکەوتی 5-4-2010 لە ڕێ و ڕەسمێکی شایستەدا و بە ئامادە بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی حزبی و حکوومی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەدوادا چوونی توندو تیژی دژی ژنان کرایەوخاتوو(کوردە عمر عبداللە) وەکو بەڕێوەبەری گشتی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە لە دیمانەیەکی تایبەت چەند پرسێکی گرنگی خستە ڕوو ووتی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەدوادا چوونی توندو تیژی دژی ژنان تایبەتە بە سەرجەم کێشەو ئاریشەکانی ژنان لەهەرێمی کوردستان و لە زۆرینەی قەزاو ناحیەکانی کوردستانیش بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگەمان هەیە پەنا بە خوا لەسەرتاسەری کوردستان گرنگی زیاتر بە کردنەوی نووسینگە یان بەڕێوەبەرایەتی دەدەین ، سەبارەت بە دەست بەکار بوونیشی وەکو بەڕێوەبەری گشتی ووتی لە شوێنێکی وا هەستیار گرفت نیە چ ژن چ پیاو ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی بگرێتە ئەستۆ گرنگ ئەوەیە باوەڕی بە مەسەلەکانی ژنان هەبێت ، بەڵام ئەگەر ژن بێت باشترە چونکە هەر ژنان زیاتر لە مەعاناتەکانی یەکتر تێ دەگەن ، ڕەنگە زۆر جار ژن نەتوانێ باسی ناخی خۆی بۆ پیاوێک بکات وەک لەوەی بۆ ژنەکەی باس دەکات،من بە شوێنێکی پیرۆزی دەزانم چونکە لێرەوە دەتوانین خزمەتێکی بەرچاو بە توێژی ژنان بگەیەنین لە سەرتا سەری کوردستان و لە هەوڵی کەمکردنەوە توندو تیژی دا بین.

دەربارەی هەڵسەنگاندنی ڕەوتی توندو تیژی و ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگا کوردە خان ووتی کۆمەڵێک هۆکار هەنە دەبنە ڕێخۆشکەر بۆ سەرهەڵدانی توندو تیژی ، بێگومان کەلتوری کۆمەڵگایەک بۆ کۆمەڵگایەکی تر جیاوازە ،من وای دەبینم لە سەرەتاکاندا کۆمەڵگا کوردی ئەوەندە باوەڕی بە توندو تیژی نەبووە بەڵام بە حوکمی ئەوەی ساڵانێک ژێر دەستەی ڕژێمێک بووین هەرگیز جیاوازی لە نێوان ڕەگەزو تەمەندا نەکردووە و باوەڕی تەواوی بە توندو تیژی هەبووە، ئەو ڕەوتە لە ناو کۆمەڵگاکەمان ڕەنگی داوەتەوە بمانەوێ یان نەمانەوێ کاردانەوەی دەرونی نەک هەر بەرامبەر ژن بەڵکو لەسەر سەرجەم تاکەکان کۆمەڵگا دەبێت و توندو تیژی تیایدا سەرهەڵدەدات، بەڵام دەکرێ ئێمە سەر لەنوێ تاکی کورد بنیات بنێینەوە ئەو کارە دزێوانەی کە بەرامبەر ژنان یان کۆمەڵگا دەکرێ وای لێ بکەین کە کۆمەڵگایەکی تەندروست و دوور لە گرفتەکان دروست بکەینەوە.

لە پۆستێکی ئیداری بۆ پۆستی کۆمەڵایەتی، لەم بارەیەوە ووتی تەنیا ئەو جیاوازیە دەبینم کە لە پۆستی پێشووترم تێکەڵاوی سەرجەم گرفتەکانی کۆمەڵ بووم، بەڵام لێرەدا تەنیا تایبەتە بە کێشەکانی ژنانەوە، بە خۆشحاڵیەوە وەکو ژنێک لە ناخەوە لە هەوڵی کارکردنی دا دەبم بۆکەمکردنەوەی ئازارەکانیان و زیاتر خزمەت گەیاندن بە توێژی مێینە لە کوردستان.

لە یەکتر تێنەگەیشتن لە نێوان ژن و پیاو گرفتی زیاتر دەنێتەوە کوردە خان ووتی: ژن و پیاو هاوبەشن لە سەرهەڵدانی سەرجەم گرفتەکان بەڵام بەشی زۆری لەلای پیاوانەوەیە چونکە زۆر لە پیاوانی ئێمە بە داخەوە باوەڕیان بە مافەکانی ژنان نیە ، دەبێ هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدابین یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا بەرپا بکەین و کۆمەڵگا هۆشیار بکەینەوە و ڕێگر بین لەبەردەم هەڵوەشانەوەی خێزان و پارێزگارییان لێ بکەین.

دەربارەی کەمبوونەوەی تووندو تیژی بە بەراوورد لەگەڵ ساڵی پار بێگومان ساڵ بە ساڵ ئاست هۆشیاری کۆمەڵگە لە بەرەو پێش چوونە بوونی هەموو ئەو داموودەزگایانەش کاریگەری خۆی هەیە بۆ زیاتر بەرز بونەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگا لە هەمووڕوێکەوە بە دواداچوون بۆ سەرجەم کێشەکان دەکرێ و بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ بۆیە دەتوانین بڵێین ووردە ووردە بەشێوەیەکی بەرچاو تووندو تیژیەکان لە کەمبوونەوەیە .

سه‌ره‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی ئاینده‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌یان وتی؛
بەرنامەی ئایندەی بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی توندو تیژی دژی ژنان کۆمەڵێ بەرنامەی دروستمان هەیە من پێم وایە پێویستە لە سەرەتاوە لە قۆناغی باخچەی ساوایانەوە دەست پێ بکەین تا دەگاتە دواقۆناغ و لەسەر پەروەردەیەکی تەندروست ڕایان بهێنین چونکە ئەگەر ئەو منداڵە باوەڕی بەوە نەبێت کە لە گەڵ ڕەگەزەکەی بەرامبەری یەکسانە و لەو بوارەوە هەوڵی بۆ نەدەین، زۆر زەحمەتە بتوانین بپرژێینە سەر بوارەکانی تر بۆیە سەرەتا پێویستە لەو بوارەکار بکەین بۆ ئەوەی تاک کورد بتوانێ جارێکی تر ئینتیمای زیاتری بۆ خاک و نیشتیمانی خۆی هەبێت و باوەڕی زیاتری بە یەکسانی ژن و پیاو و مافەکانی مرۆڤ و مافی ژن هەبێ ،باوەڕی بە توندو تیژی و لێدان و کوشتن نەبێ.

لە کۆتاییدا ووتی دیارە ستافی پێشووتر کۆمەڵێک کار باشیان ئەنجامداوەو کۆمەڵێ خزمەتیان گەیاندووە دەکرێ ئێمە تەواوکەری کارەکانی ئەوان بین و بەیەکەوە کاری باشترئەنجامبدەین ، ئێمە بەشی هۆشیاری و بەدواداچوونمان هەیە بۆ زیاتر کاراکردنی کۆمەڵگا لە ڕووی هۆشیاریکردنەوە و بەدواداچوونی گرفتەکان وبەڕێز وەزیری ناخۆ بەڵێنی پیًداوین کە هاوکاری باشی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن بۆ زیاتر بەرەو پێشەوە چوونی کارەکانمان و پێویستە بە خۆشەویستی کارەکان بەرەو پیًش بەرین نەک بە توندو تیژی .

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact