سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

خه‌ڵاته‌كانی‌ سێیه‌مین فێستیڤاڵی‌ ته‌وار بۆ كورته‌ فیلم دابه‌شكران

7 Apr 2010

PUKSWED-دوای چوار رۆژ له‌فێستیڤاڵه‌كه‌، به‌دابه‌شكردنی خه‌لات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتواندا، كۆتایی به‌سێیه‌مین فێستیڤاڵی ته‌وار بۆ كورته‌ فیلم هات.
سه‌عات (5)ی ئێواره‌ی دوێنێ و دوای نمایشكردنی هه‌ریه‌ك له‌فیلمه‌كانی (شیو با- سیناریۆو ده‌رهێنانی ئارین ئینان ئارسلان، هه‌ڵم- سیناریۆو ده‌رهێنانی ده‌روێش عومه‌ر، بێشه‌رمی- سیناریۆو ده‌رهێنانی حسێن حه‌سه‌ن، سوتووه‌كانی جه‌نگ- سیناریۆو ده‌رهێنانی كامۆ جه‌مال)، رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌لاته‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا كافیه‌ سلێمان به‌ناوی یه‌كێتی ژنانی كوردستانه‌وه‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وتی: ئێمه‌ له‌ڕێگه‌ی هونه‌ری سینه‌ماوه‌ هه‌نگاوێكمان نا بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌مان كه‌ پرسه‌كانی ژنانه‌، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆشحاڵ كرد هاتن و ئاماده‌بوونی به‌رچاوی میوانانی ده‌ره‌وه‌ی ولات و میوانانی شاره‌كانی تری كوردستان بوو، ئه‌مه‌ش ده‌رگایه‌كه‌ بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕای جیاواز و گه‌شه‌كردنی هونه‌ری سینه‌ماو قسه‌كردنی زیاتری پرسه‌كانی ژنانه‌.
پاشان مینا ئیبراهیم زاده‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی دادوه‌ران وته‌ی لیژنه‌ی دادوه‌رانی خوێنده‌وه‌، له‌وتاره‌كه‌دا هاتبوو، هه‌ندێك له‌فیلمه‌كان له‌ئاستی پێویستدا نه‌بوون، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌وانه‌ی فیلم ئه‌نجامده‌ده‌ن زیاتر هه‌وڵی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن بده‌ن له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی فیلمسازیدا، بۆیه‌ پێشنیازی ئه‌وه‌یان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری وه‌رگرتنی فیلم له‌فێستیڤاڵ كرد كه‌ له‌مه‌و دوا بۆ فێستیڤاڵه‌كان به‌رپرسیارانه‌تر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ فیلمه‌كاندا بكرێت.
هه‌ر له‌وتاره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدرابوو كه‌ ئه‌و دوو فیلمه‌ دۆكیومێنتارییه‌ی كه‌ به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه‌ی كردبوو له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون، بۆیه‌ لیژنه‌ی دادوه‌ری خه‌لاتی باشترین فیلمی دۆكیومێنتاری نه‌به‌خشییه‌ هیچ كام له‌فیلمه‌كان.
دوا به‌دوای ئه‌وه‌ خه‌لاته‌كان به‌مشێوه‌یه‌ دابه‌شكران:
خه‌لاتی باشترین ناوه‌رۆكی فیلم- ماڵی مێرووله‌كان، باشترین مۆنتاژ- كریستۆڤه‌ر هێی كریستیان سیێنهێرتس له‌فیلمی له‌سێبه‌ری كاتدا، باشترین وێنه‌گرتن- فه‌رزاد زه‌ندی له‌فیلمی خه‌ونه‌ به‌فرینه‌كان، باشترین ئه‌كته‌ری ژن به‌هاوبه‌شی به‌خشرایه‌ ئاسین ئه‌لگول له‌فیلمی بێشه‌رمێ و خاتری نادری له‌فیلمی لێره‌ جاده‌كان بێكۆتایین، باشترین ئه‌كته‌ری پیاو-پیرتۆفت له‌فیلمی له‌سێبه‌ری كاتدا، باشترین سیناریۆ- سالم سه‌ڵواتی له‌فیلمی خه‌ونه‌ به‌فرینه‌كان، باشترین ده‌رهێنان- تۆفیق ئه‌مانی له‌فیلمی لێره‌ جاده‌كان بێكۆتایین، باشترین فیلم- له‌سێبه‌ری كاتدا، خه‌لاتی رێزلێنانی لیژنه‌ی دادوه‌ری به‌هاوبه‌شی به‌خشرایه‌ هه‌ریه‌ك له‌فیلمه‌كانی القید و یه‌كێ بوو یه‌كێ نه‌بوو.
به‌مجۆره‌ كۆتایی به‌سێیه‌مین فێستیڤاڵی ته‌وار بۆ كورته‌ فیلم هات، كه‌له‌لایه‌ن یه‌كێتی ژنانی كوردستانه‌وه‌ له‌هۆڵی ته‌واری شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ژماره‌ی سبه‌ی كوردستانی نوێدا، راپۆرتێكی وێنه‌یی له‌سه‌ر خه‌لاته‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌ بلاوده‌كرێته‌وه‌.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact