سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

گوڵنار دوای‌ 30 ساڵ دابڕان، پیشانگه‌یه‌كی‌ كرده‌وه‌

10 Apr 2010

PUKSWED-خه‌ندان، هێمن جه‌میل- له‌ژێر ناوی‌ (نامۆیی‌ له‌ چاوی‌ مندا) به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ هونه‌ری‌ شێوه‌كاری‌ سلێمانی‌ پیشانگه‌یه‌كی‌ شێوه‌كاری‌ بۆ هونه‌رمه‌ند (گوڵنار لاوه‌) كرده‌وه‌.
ئه‌م پیشانگه‌ شێوه‌كارییه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10-4 له‌لایه‌ن خاتوو گه‌لاوێژ، خێزانی‌ مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ هۆڵی‌ ته‌وار و به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان كرایه‌وه‌.
خاتوو گوڵنار لاوه‌ 25 تابلۆی‌ قه‌باره‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ ره‌نگاو ره‌نگ و ره‌ش و سپی‌ نمایشكرد، به‌شێكی‌ زۆری‌ تابلۆكانی‌ گوزارشت بوون له‌ خۆشه‌ویستی‌ بۆ نیشتیمان و ئازاره‌كانی‌ ژنان، له‌ لێدوانێكیدا گوڵنار لاوه‌ وتی‌: "هه‌میشه‌ دڵم لای‌ كوردستان بووه‌ و بۆی‌ ژیاوم و سه‌رجه‌می‌ ئه‌و كارانه‌ی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ولاَتیش نمایشم كردوون، نیشاندانی‌ كلتور و پێناسی‌ كوردستان بووه‌ و هه‌وڵیش ده‌ده‌م كاره‌ هونه‌رییه‌كانم له‌ كوردستان به‌رده‌وام بێت.
سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی‌ ره‌نگی‌ ره‌ش و سپی‌ گوڵنار وتی‌: "به‌كارهێنانی‌ ئه‌و دوو ره‌نگه‌ به‌مانای‌ خه‌م و ئازار نییه‌، به‌ڵكو نیشاندانی‌ واقیعی‌ ژیانه‌ و ژیانیش پێكهاتووه‌ له‌ ره‌ش و سپی‌".
له‌باره‌ی‌ سه‌رجه‌می‌ كاره‌كانیشی‌ باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ تابلۆكانی هه‌وڵێكه‌ بۆ نیشاندانی‌ گه‌شبینی‌ له‌سه‌رجه‌م لایه‌ن و بواره‌كانی‌ ژیاندا و سڕینه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڕه‌شبینییه‌یه‌ كه‌ لای‌ هه‌ندێك به‌دی‌ ده‌كرێت و ژیانیش پێویستی‌ به‌ گه‌شبینی‌ هه‌یه‌.
هونه‌رمه‌ند ناوی‌ ته‌واوی‌ گوڵنار عومه‌ر محه‌مه‌د لاوه‌-یه‌ و له‌دایكبووی‌ شاری‌ سلێمانییه‌ و له‌ ساڵی‌ 1981-ه‌وه‌ سه‌فه‌ری‌ كردووه‌ بۆ هه‌نده‌ران و ساڵی‌ 1977 یه‌كه‌م پیشانگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ له‌ كوردستان كردۆته‌وه‌ و به‌شداری‌ زۆرێك له‌ پیشانگه‌كانی‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستانی كردووه‌ و چه‌ند پێشانگایه‌كی‌ له‌ قاهیره‌ و ڤیه‌ننا و له‌نده‌ن و سوید كردۆته‌وه‌ و دوای‌ 30 ساڵ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م پیشانگه‌یه‌تی‌ كه‌ له‌ سلێمانی‌ ده‌یكاته‌وه‌ و به‌نیازه‌ هه‌مان پیشانگه‌ش له‌ هه‌ولێر بكاته‌وه‌.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact