سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

شه‌وكه‌ت ئه‌مین خه‌ڵاتی یه‌كه‌می فیستیڤاڵی سینه‌مایی كه‌نداوی به‌ده‌ستهێنا

15 Apr 2010

PNA- PUKSWED-مه‌نسوور جیهانی / تاران ـ سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی، به‌ فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری"، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌شی پێشبڕكێی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی سینه‌مایی كه‌نداو Gulf له‌ وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێنا.
به‌ پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له‌ راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "نارین فیلم" له‌ شاری هه‌ولێر، فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" (كیك ئاف) KICK OFF له‌ ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی، له‌ دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له‌ سێ سانسی جیاوزدا له‌ رۆژانی 10 و 11 و 13ی ئه‌پریلی 2010 به‌ به‌شداری شه‌وكه‌ت ئه‌مین كۆركی و شوان عه‌تووف یه‌كێك له‌ ئه‌كته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م فیلمه‌ له‌ به‌شی پێشبڕكێی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی سینه‌مایی كه‌نداو Gulf له‌ هۆڵی گراند سینه‌ما له‌ شاری دوبه‌ی له‌ وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی نمایش كرا و توانی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ و یه‌كه‌می ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌ده‌ستبێنێت.
ڕێوڕه‌سمی كۆتایی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "گۆڵف" دوێشه‌و چوارشه‌مه‌ 14 ئه‌پریل به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی فیستیڤاڵ، هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له‌ فیستیڤاڵ، هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی شاری دوبه‌ی، ژماره‌یه‌ك له‌ هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوان له‌ شاری دوبه‌ی له‌ وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی خه‌ڵاتی یه‌كه‌م و گه‌وره‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی له‌ "شێخ ماجد بن محه‌مه‌د بن راشد ئال مه‌كتووم" سه‌رۆكی به‌شی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئیماره‌تی دوبه‌ی وه‌رگرت.
هه‌روه‌ها خه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌م شێوه‌یه‌ راگه‌یاندرا:
خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌نادانی لێژنه‌ی داوه‌رانی فیستیڤاڵ به‌خشرا به‌ فیلمی سینه‌مایی "دار ئه‌لحه‌ی" له‌ ده‌رهێنانی عه‌لی مسته‌فا له‌ وڵاتی ئیمارات.
خه‌ڵاتی دووه‌می فیستیڤاڵ پێشكه‌ش كرا به‌ فیلمی سینه‌مایی "المحنه‌" له‌ ده‌رهێنانی حه‌یده‌ر ڕه‌شید.
هه‌روه‌ها له‌ به‌شی كێبڕكێی كورته‌ فیلمدا باشترین كورته‌ فیلمه‌كانی فیستیڤاڵ دیاری كران و خه‌ڵات به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا.
سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "گۆڵف" به‌ به‌شداری 194 فیلم له‌ سینه‌ماكارانی 41 وڵات له‌ رۆژانی 8 تا 14ی ئه‌پریلی 2010 له‌ شاری دوبه‌ی له‌ وڵاتی ئیمارات به‌ڕێوه‌چوو.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact