سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

گۆنا سەعید: ڕەوشی ژنی کورد لە دەرەوەی ووڵات دڵخۆش کەر نیە

5 May 2010

دیمانە/ شەرمین کەریم

گۆنا سەعید سەرۆکى کۆمیتەى بەرێوەبردنى رێکخراوى ژنانى کورد لە لەندەن و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان لە تاراوگە لە دیمانەیەکی تایبەت.


شەرمین کەریم: سەرەتای کارکردنت بۆ کەی دەگەڕێتەوە هۆکاری چونە هەندەرانت چی بوو؟

گۆنا سەعید:
سەرەتاى کارى سیاسیم دەگەرێتەوە بۆ بەشدارى چالاکانەم لە بزوتنەوەى شوراییى ساڵى 1991 دواى ڕاپەرین کە نوێنەرێکى هەڵبژیردراو بووم لە شوراى سەرتاسەرى شارى سلێمانى ، هەر ئەو ماوەیە لە گەلڕ کۆمەڵێک ژنانى ئازادیخوازدا ( ڕێکخراوى ژنانى شۆڕشگێر) مان پێکهێنا کە سەرەڕاى تەمەنى زۆر کورتى ، بۆ یەکەم جار بە ڕووى تیرۆر و ڕەشە کوژى ژنان وەستاینەوە کە ئەو ماوەیە دەستى پێکردبوو لەلایەن حیزبەکانەوە لە ژێر ناوى ( تەسفیە کردنى هاوکارانى پێشووى ڕژێمى بەعس ) . لە ئەندامانى دامەزرێنەرى هەردوو رێکخراوى سەربەخۆى ئافرەتان و حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق بووم لە ساڵى 1993 و تا کۆتایى ساڵى 1994 کە بریارى دەرەوەم دا .پاش ماوەیەک گەڕامەوە بۆ کوردستان و بەردەوام بووم لە کارى سیاسیمدا تا ناوەراستى ساڵى 1998 ، لەو کاتەوە لە ووڵاتى بەریتانیا دەژیم و بەردەوامیم داوە بە خەباتى سیاسیم و زیاتر سەرنجم خستۆتە سەر کارکردن لەسەر مەسەلەى مافەکانى ژنان لە عێراق و کوردستان وە پەیوەستکردنەوەى ئەم مەسەلەیە بە خەباتى ژنان لە ئەوروپا . ئێستا لە لەندەن سەرۆکى کۆمیتەى بەرێوەبردنى رێکخراوى ژنانى کورد و خۆرهەڵاتیم وە سەرپەرشتیارى کاروبارى ژنانى پەنابەرم لە ( تۆرى ژنان و کچان) لە لەندەن .

شەرمین کەریم: تا چ ئاستێک توانیوتە خزمەت بە ژنی کورد بکەی لە دەرەوەی ووڵات و دەنگیان بگەیەنی؟

گۆنا سەعید:
من هیچ کات بە تەنها کارم نەکردووە ، هەمیشە وەک ئەندامى تیمێک چالاکیم کردووە، بۆ نمونە هەر لەو کاتەوەى کە هاتمە بەریتانیا لە ساڵى 1998 ، زۆرى نەبرد کە لەگەڵ ژمارەیەک لەو ژنانەى کە لە رێکخراوى سەربەخۆى ئافرەتان پێکەوە هاوکار بووین ، دەستمان کرد بە دامەزراندنى ( رێکخراوى ژنانى پەنابەرى کوردستان) وە پاش ماوەیەک بە دامەزراندنى ( سەنتەرى خۆرهەلاتى ناوەراست بۆ مافەکانى ژنان) کە ئێستا لە بە ر گەورەبوون و فراوان بوونەوەى چالاکیەکانیان هەردوو رێکخراو یەکیان گرت و ناوى گۆڕاوە بە ( رێکخراوى ژنانى کورد و خۆرهەڵاتى ناوەراست لە بەریتانیا) . مەبەستى سەرەکى لە دروست کرنى ئەو رێکخراوانە دوو بەش بوون ، بەشێکیان بۆ هاوکارى کرد ن و یارمەتى دانى ئەو ژنە کورد و خۆرهەلاتیانەى بوو کە دووچارى توند و تیژى نێو ماڵ و هەرەشەى کوشتن لەسەر شەرەف دەبن لە لایەن کەس و کاریانەوە لە بەریتانیا ، وە بەشێکى تر بۆ ناساندن و گەیاندنى دەنگى ژنان لە کوردستان و خۆرهەلاتى ناوەراستەوە بە کۆمەڵگەى دەرەوە وە ڕاکێشانى پشتیوانى بزوتنەوەى ژنان لە ئەوروپا بۆ ماف و داواکاریەکانى ژنان لە کوردستان و لە عێراق . هەربۆیە ئەم رێکخراوانە لە ماوەى چەند ساڵى تەمەنیدا بە کارى چەندین ژنى خەباتگێر و یەکسانیخواز و لەوانە منیش وەک ئەندامێک توانیویەتى دەورێکى سەرەکى ببینێ لە ناساندنى کێشەکانى ژنان نەک هەر لە بەریتانیا بەلکو لەسەر ئاستى زۆر ووڵاتى ئەوروپادا. شایەنى باسى کە بڵێم هەر لە لایەن هەڵسوراوانى پێشووى رێکخراوى سەربەخۆى ئافرەتان لە زۆربەی ووڵاتانى ئەوروپا لە چەشنى ئەم رێکخراوانەى لەندەن دامەزراون لەوانە لە سوید ، ئەڵمانیا ، فینلەند ،نەرویج ، دانمارک ، هۆڵەندە وە چەند شوێنى تر. رێکخراوى ژنانى کورد و خۆرهەڵاتى دامەزریینەر و بەرێوەبەرى چەندین کەمپین و هەڵمەتى جۆراو جۆر بووە بۆ بەرگرى کردن لە مافەکانى ژنان و فشار خستنە سەر حیزبە دەسەڵاتدارەکان لە کوردستان بۆ بەرەسمى ناساندنى مافەکانى ژنان و گۆڕینى یاساکانى بارى کەسیێتى و وەستانەوە بە ڕووى کوشتنى ژنان لەسەر مەسەلەى شەرەف و .... هتد ، لە نمونەى ئەو کەمپینانە : کەمپینى نێو نەتەوەیى بۆ نەهێشتنى کوشتنى ژنان بە بەهانە شەرەف و مینبەرى دژى توند و تیژى بە بەهانەى شەرەف لە بەریتانیا وە کەمپینى هەڵوەشاندنەوەى یاساى فرەژنى لە کوردستان. هەروەها کارکردن لەسەر بەرزکردنەوەى ئاستى هوشیارى و تێگەیشتن لە بەرامبەر پێشینە و فەرهەنگ و داب و نەریتى دواکەوتوو و دژە ژن لە بابەتى کوشتنى ژنان لەسەر مەسەلەى شەرەف و خەتەنە کردنى کچانى مندال لە ئەوروپا، لەم بارەوە ئێمە راستەوخۆ لەسەر چەند کەیسى تایبەت کارمان کردووە، جگە لە هاوکارى کردن و پارێزگارى کردن لە گیانى دەیانى تر کە لە دەست هەرەشەى کوشتن پەنایان بردۆتە بەر پەناگا و شوێنى پاراستنى ژنان لە توند و تیژى .

شەرمین کەریم: ڕەوشی ژنی کورد لە دەرەوەی ووڵات چۆن هەڵدەسەنگێنی؟

گۆنا سەعید:
بە داخەوە رەوشى ژنانى کورد لە دەرەوەى ووڵات زۆر دڵخۆشکەر نىیە و ژنان لێرەش دووچارى زۆرێک لەو کێشانە دەبنەوە کە لە کوردستان پێوەى داناڵێن لەوانە کۆنترۆڵى بەردەوامى پیاو بەسەر داهاتى خێزان و رێگە گرتن لە ژنان بۆ چوونە بەر خوێندن و زمان فێر بوون و کارکردن ، دەستگرتن بەسەر پاسپۆرت تا دەگات بە بە بەزۆر بردنەوەیان بۆ کوردستان ، هەروەها توند و تیژى نێو خێزان ، هەرەشەى کوشتن بە بەهانەى شەرەف وە ناردنەوەى کچانى منداڵ بۆ کوردستان بۆ خەتەنە کردن ، ئەمانە نمومەى ئەو کێشانەن کە رۆژانە دێتە بەردەم رێکخراو لە لایەن ژنانەوە. هەڵبەت ئەو بارو دۆخەى لە کوردستان هەیە هانى پیاوان دەدا کە بە پێى هەمان کەلتور و دەستورى پیاو سالارى مامەڵەى ژنان بکەن چونکە هەرچەند لە ئەوروپا ژنان بە پێى یاسا پارێزراون و هەر توند و تیژیەک لەسەر ژنان و منداڵان تاوانى گەورەو و سزاى توندى هەیە بەڵام کوردستان هەمیشە سەقفێکى سەلامەتى بۆ پیاوان تەرخان کردووە کە دەتوانن ئەگەر تاوانى گەورەش دەرهەق بە ژنان بکەن لە دەرەوە ڕاکەنەوە کوردستان و لەوێ لێیان ناپرسرێتەوە ، هەڵبەت شایانى باس و شانازیە کە بڵێم ئەمە لە چەند ساڵى رابردوودا زۆر گۆراوە و بە کارى رێکخراوەکانى وەک ئەوەى ئێمە لە ئەوروپا ئێستا پۆلیسى ووڵاتانى ئەوروپا بە دواداچوونى زۆر ووردتر دەکەن و هەوڵى جدى دەدەن بۆ هێنانەوەى تاوانبارانى توند و تیژى بەرامبەر بە ژنان بۆ بەردەم دادگا ، بۆ نمونە لە دواى هەوڵێکى زۆرى رێکخراوەکانى ژنان لەگەڵ پۆلیسى بەریتانیا توانیان یەکێ لەو دوو تاوانبارەی کە لە 2006 لە کوشتنى بەناز مەحموودا دەستیان هەبوو وە رایان کردبوو بۆ کوردستان بێننەوە بۆ بەریتانیا بۆبەردەم دادگا و سزاى خۆى وەرگرێ .
پێویستە باس لەوەش بکەم کە چەند کێشەى تر هەیە کە یەخەى بە ژنان لەدەرەوەى ووڵات گرتووە کە راستەوخۆ ئاکامى یاساى هەڵاواردن و دژى ژنانى حکومەتى هەرێمە لە کوردستان بۆ نمونە یەکێ لە کێشە بەربلاوەکانى ژنان لە دەرەوەى ووڵات لە دواى پەسەند کردنى یاساى فرەژنى لە کوردستان ساڵى 2008 ئەوەیە کە ژمارەیەکى زۆر لە پیاوان دەگەرێنەوە کوردستان و لەوێ ژنى دووە م دەهێنن بە بێ هیچ ئاگاداریەکى ژنەکانیان لێرە وە لە کوردستان بە ئاسانى بە بەکار هێنانى ڕەزامەندى دروست کراو وە یان بە زۆر ئیمزاکراو دا دەتوانن بە ئاسانى ئەو کارە بکەن .

شەرمین کەریم: ڕێکخراوەکانی ژنان لە دەرەوەی ووڵات لە چ ئاستێکدایە؟

گۆنا سەعید:
لە زۆرێک لە ووڵاتەکانى دەرەوە رێکخراوى ژنان هەیە و کەم تا زۆر چالاکى جۆراو جۆر ئەنجام دەدەن لە نێو تاراوگەى کوردیدا، جگە لەوەى کارى ئەم رێکخراوانە زۆر کاریگەرە و هەمیشە چالاکى زۆر هەیە هەر لە بەستنى کۆنفرانس و کۆرو کۆبوونەوەى جۆراو جۆر لەسەر مەسەلەى ژنان لە کوردستان تا کەمپین کردن و نارەزایەتى دەربرین لەسەر ئاستى نێو دەوڵتى بەرامبەر بە بێ مافى ژنان لە کوردستان بەڵام بەشێکى زۆر لەم رێکخراوانە رێکخراوى محەلى شارێک یان لە باشترین حاڵەتدا هى ووڵاتاێکن و لەو جوگرافیایەى کاریان ناتوانن تێپەرن، زۆریان وابەستەى نیزامى چارتین ( خێرخوازى) و بە حوکمى فەند وەرگرتن لە محەلى خۆیاندا ، بەرەو ڕووى چەندین ڕێگرى دەبنەوە لە کارکردنى راستەوخۆ لەسەر مەسەلەى ژنان لە کوردستان بە تایبەت کەمپین کردن و ناڕەزایەتى دەربڕینى فراوان لەسەر ئاستى نێودەوڵەتیدا. بە کورتى جگە لەوەى ڕێکخراوەکانى ژنان لە دەرەوەى کوردستان کارى محەلى زۆر باش دەکەن وە هەندێکیان هەوڵى نوێنەرایەتى کێشەکانى ژنانى کورد و عێراقى لەسەر ئاستى نێو نەتەوەییدا دەدەن کە بەڕاى من هەموو ئەم کارانە زۆر بە نرخن و گرنگن بەڵام تا ئێستا تۆڕێکى سەرتاسەرى نی یە کە بتوانێ ئەم هەموو دەنگە و هەوڵەکانیان یەک بخات و ئەم هێزە یەکسانیخوازەى ژنان لە دەورى پلاتفۆرمێکى یەکسانى هەمە لایەنەى ژن و پیاو کۆبکاتەوە و بیکاتە یەک دەنگ .
شەرمین کەریم: پێت وایە ژنانی تاراوگە لە شانۆی ڕووداوەکانی کوردستان نادیارن؟ ئەگەر وایە بۆچی ؟

گۆنا سەعید:
بەڵێ وایە وە هۆیەکەى دەگەرێتەوە بۆ ئەو هۆکارانەى لە وەڵامى پرسیارى پێشوودا باسم کرد کە لە دەرەوە بزوتنەوەى ژنان پەرش و بڵاوە و پێکەوە کار ناکات . زائیدەن ئەوەى کە خودى ڕووداوەکانى کوردستان پچر پچر و پەرش و بڵاون و لە دواى نەمانى ڕێکخراوى سەربەخۆى ئافرەتان لە ساڵى 2000 دا تا ئێستا سەرچاوەیەکى باوەڕپێکرا و ڕێکخراوێکى سەرەکى ژنان نىیە کە نوێنەرایەتى راستەقینەى مەسەلەکانى ژنان بکات لە کوردستان و هەڵسووڕاوان و ڕێکخراوەکانى ژنان بتوانن پەیوەندى پێوە بکەن و کارى هاوبەشى لەگەڵ بکەن . ڕاستیەکەى من بە داخەوە ئەوە دەڵێم و خۆیشم بە یەکێک لە بەرپرسیارانى ئەو بۆشایی یە گەورەیە دەزانم کە ئەمرۆ هەیە و بزوتنەوەى یەکسانیخوازى ژنان بە بێ ڕابەر و بێ ساحێب دەزانم . هەر بۆیە کارکردنى لێرە و لەوێ بە ناوى ژنانەوە وە تەنانەت بە لارێدا بردنى مەسەلەى یەکسانى ژنان ئەمرۆ زۆر ئاسانە و ئەم بۆ شایی یە گەورەیە بە زەرەرى گەورەى ژنان دەکەوێتەوە ئەگەر زوو بە فریاى نەکەوین .

شەرمین کەریم: کۆتایی ووتەکانت بۆئایندەیەکی گەشتر بۆ ژنان

گۆنا سەعید:
دوا ووتەم ئەوەیە کە هەر کەس ئەم چاوپێکەوتنەى بینى و ئەگەر تا ڕادەیەکى کەمیش هاوڕا بێت لە گەڵماندا با پەیوەندیمان پێوە بکەن و پێکەوە هەوڵ بدەین ئەو بۆشایی یە گەورەیەى لە وەڵامى پرسیارى پێشوودا باسم کرد تا زووە پڕ کەینەوە با چیتر هێرشى زیاتر نەکرێتە سەر ژنان و مافەکانیان لە کوردستان . وە بتوانین ژنان و پیاوانى تینووى ئازادى و یەکسانى پێکەوە کار بکەین تا بەدیهاتنى یەکسانى هەمەلایەنەى نێوان ژن و پیاو.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact