سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

په‌ناخوازان پرسێکی کۆنگره‌ی پارتی ژینگه‌ بوو

17 May 2010

بێمۆڵه‌تان و مافه‌کانیان یه‌کێک بوون له‌و پرسانه‌ی پاری ژینگه‌ له‌کۆنگره‌ی ئه‌مساڵیدا تاوتوێی کردن. دژ به‌ خواستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و پارته‌ کۆنگره‌ بڕیاریان دا مه‌رجی‌ دابینکردنی هه‌لومه‌رجێکی مرۆڤانه‌ بۆ په‌ناخوازان له‌ پرۆگرامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پایزیی داهاتوودا بچه‌سپێنرێت. به‌و واتایه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ بدرێته‌ هه‌موو ئه‌و بێمۆڵه‌ت و په‌ناخوازانه‌ ی داوای مانه‌وه‌یان له‌ سویددا کردووه‌. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ژینگه‌ خۆیان له‌ زاری وته‌بێژیان ماریا ڤێته‌رسترانده‌وه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دا نین که‌ گه‌ر بێت و ده‌سته‌ڵاتیان بکه‌وێته‌ ده‌ست په‌یڕه‌وکردنی مه‌رجه‌کانی ئه‌و پرسه‌ هه‌روا ئاسان بێت.

- ئه‌و که‌سانه‌ی پرۆگرامی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژردانه‌کانی داهاتوومان ده‌خوێننه‌وه‌ لایان ڕوون ده‌بێت که‌ پارتی ژینگه‌ چ تێگه‌شتن تێڕوانینێکی بۆ پرسی بێمۆڵه‌تان و پرسی مافی مانه‌وه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام ناکرێت درۆ له‌گه‌ڵ خۆمان و خه‌ڵکیشدا بکه‌ین و پێمان وا بێت که‌ به‌خشینی مافی مانه‌وه‌ بۆ گشت په‌ناخوازان هه‌روا به‌ ئاسانی په‌یره‌وبکرێن، هه‌ربۆیه‌ وته‌بێژی پارتی ژینگه‌ ماریا ڤێته‌رستراند ده‌ڵێت ناتوانم په‌یمانی جێبه‌جێکردنی ئه‌و مه‌رجانه‌ بده‌م.

ئه‌م قسانه‌ی ڤێسته‌رستراند له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ی کۆنگره‌ی پارتی ژینگه‌دا ئاشکرای کردن که‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی 14-16 هه‌فته‌ی ڕابوردوودا له‌ شاری ئوپسالا به‌ڕێوه‌ چوو، پرسی به‌خشینی مافی مانه‌وه‌ی په‌ناخوزان که‌ له‌ په‌یڕه‌وپڕۆگرامی ئه‌م پارته‌دا نه‌ بوو له‌ پرۆگرامی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا چه‌سپێندرا. به‌و مانایه‌ی که‌ پابه‌ند ده‌بن به‌ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و مه‌رجانه ئه‌مه‌‌ گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان ببه‌نه‌وه‌، به‌ڵام هه‌روه‌ک ماریا ڤێته‌رستراندی وته‌بێژی ژینگه‌، میوانێکی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ که‌ سه‌رۆکی به‌ره‌ی هاوپه‌یمان و سۆسیالدیموکراته‌کان مۆنا سالین بوو پێی وانییه‌ گه‌ر ده‌سته‌ڵاتیان بکه‌وێته‌ ده‌ست گۆڕینی هه‌لومه‌رجی ژیانی بێمۆڵه‌تان، پاپه‌رشلیۆسا، و به‌خشینی مۆله‌تی مانه‌وه‌ هه‌روا ئاسان بێت. ‌

- من زۆر زۆر به‌ گومانم له‌وه‌ی که‌ باس له‌ به‌خشینی مافی مانه‌وه‌ بۆ گشت په‌ناخوازێک بکه‌م. مۆنا سالین ده‌ڵێت ئاخر گه‌ر ئێستا مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ بده‌ینه‌ بێمۆڵه‌تان ئه‌مه‌ بۆ خۆی ناردنی ئاماژه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی کۆچ و په‌نابه‌ریی، چونکه‌ خۆ هاتنی په‌ناخوازان پرۆسه‌یه‌کی وه‌ستاو نییه‌ و به‌رده‌وام خه‌ڵکی داوای مافی مانه‌وه‌ ده‌که‌ن، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت کارمان پێداچونه‌وه‌ی به‌و ڕێسا و یاسایانه بێت که‌ ئێستا دایان ده‌ڕێژین ، ئه‌وکات‌ سه‌خته‌ بزانیت کێ مافی مانه‌وه‌ی هه‌یه‌ و کێ نییه‌تی.

جێێ باسه‌ که‌ پارتی ژینگه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌مجار نییه‌ کار بۆ پرسی به‌خشێنی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ ده‌کات، ساڵی 2005 به‌ هۆکاری که‌موکورتی له‌ پرسه‌ دادگایی و یاساییه‌کانی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی مافی مانه‌وه‌دا له‌ گۆڕینی ڕێساکانی کۆچدا به‌شداربوون، ئێستاش که‌ دادگایه‌کی تایبه‌ت به‌ پرسی په‌ناخوازیی سه‌ر به‌ ده‌ستگه‌ی کۆچ هه‌یه‌، ڕێ له‌وه‌ ناگرێت که‌ هێشتا پێویستیی به‌خشینی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ هه‌یه‌. به‌ڕای وته‌بێژی پارتی ژینگه‌ ماریا ڤێته‌رستراند

- تا ئێستا هه‌ندێک که‌موکورتی له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌خشێنی مافی مانه‌وه‌ له‌ سویددا هه‌یه‌، واتا هه‌ندێک شتی تایبه‌ت به‌و پرسه‌ هه‌ن که‌ گۆڕینییان پێویسته‌، به‌و هیوایه‌ین ڤێته‌رستراند ده‌ڵیت که‌ بتوانین ئه‌و پرسه‌ به‌ره‌و پێش ببه‌ین.

به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م پرسه‌ دیاریکردنی ڕه‌وتی ئه‌م پارته‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ ڕوون و ئاشکرا بێت ئێمه‌ی سه‌وز واتا ژینگه‌ سیاسه‌تێکی دوور له‌ دژه‌ بیانیان په‌یڕه‌و ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها دیدگای پارته‌که‌مان سه‌باره‌ت به‌ ئینسان و پرسه‌ جیهانییه‌کان ده‌ناسێنین، ئه‌مه‌یان قسه‌ی سارا تیرینگه‌ر ئه‌ندامی ژینگه‌ له‌ شاری یۆتۆبۆرییه‌ و یه‌کێک له‌ به‌شداربوانی کۆنگره‌ی پارته‌که‌یه‌.

له‌ پاڵ پرسی مافی مانه‌وه‌ی بێمۆڵه‌تاندا پارتی ژینگه‌ چه‌ند پرسێکی سه‌ره‌کی تریشیان له‌ کۆنگره‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردوویاندا تاوتوێ کرد و شێوه‌ و ڕێکاری مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیاندا له‌ پڕۆگرامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا داڕشته‌وه‌، له‌و پرسانه‌ی له‌سه‌ری پێکهاتن بۆ نموونه‌ که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌عاته‌کانی کاره‌ بۆ 35 سه‌عات له‌ هه‌فته‌یه‌کدا، نا بۆ سیاسه‌تی دراوی ئه‌ورووپی هاوبه‌ش یورۆ که‌ ئه‌مه‌یان به‌ پێچه‌وانه‌ی پێشنیازی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و پارته‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ردرا هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید بڕیاردرا که‌ ساڵی 2014 هێزه‌کانی سوید له‌ ئه‌فگانستان بکشێنرێنه‌وه‌.

به‌م ‌به‌رنامه‌یه‌وه‌ ژینگه‌ له‌کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی پارته‌که‌یه‌وه‌ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پایزیی داهاتوو توندوتۆڵ و ئاماده‌کردووه‌ و ئه‌و هه‌ستی باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌ی پارتی ژینگه‌ی داگرتووه‌ له‌ نوێترین ئاماره‌کانی ده‌ستگه‌ی سیفۆشدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ که‌ ‌به‌و پێیه‌ پشتگیرییکارانیان له‌ سه‌دا 10.7 ئه‌مه‌ به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2006 که‌ ژینگه‌ له‌سه‌دا 5.2 ی ده‌نگه‌کانی هێنا.

گه‌شبیننیه‌ک که‌ له‌ قسه‌کانی وته‌بێژی ژینگه‌شدا ماریا ڤێته‌ستراند ده‌بیسترێت که‌ له‌ کۆنگره‌که‌دا ده‌ڵێ، هه‌روه‌ک چۆن په‌رله‌مانی به‌ریتانیی بۆ یه‌که‌م جار له‌سه‌ر لیستی ژینگه‌ ئه‌ندامێکی بۆ زیاد بوو سویدیش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2010یدا بۆ یه‌که‌م جار وه‌زیری سه‌وزی واتا له‌ پارتی ژینگه‌وه‌ ده‌بێت.

به‌م شێوه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ داڕشتنی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارتی ژینگه‌دا هه‌رسێ پارته‌که‌ی به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆن به‌رنامه‌کانیان ئاماده‌یه‌ و له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئاگوستییه‌وه‌ هه‌رسێ پارته‌که‌ به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی خۆیان له‌به‌رابه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که‌ به‌ پلاتفۆرمی حوکومه‌تێکی نوێش ناو ده‌برێت ئاشکرا ده‌که‌ن.

رادیۆی زایه‌ڵه‌

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact