سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

یادی قەتارەو ئەڵڵا وەیسی کرایەوە

17 May 2010

کەرکوک، عومەر غەریب‌

لەساڵیادی کۆچی دوایی ھونەرمەند سەڵاح داودە، لقی کەرکوکی رێکخراوی ھونەرمەندانی کوردستان رێوڕەسمێکی لەشاری کەرکوک رێکخست.
سەرەتای رێوڕەسمەکە لەوتەیەکدا ھونەرمەند عەلی زەنگەنە بەناوی رێکخراوی ھونەرمەندانەوە وتەیەکی پێشکەشکرد.
پاشان ریپۆرتاژێکی وێنەیی دەربارەی ژیان و بەرھەمەکانی ھونەرمەند لەرێگای سینەماڤژنەوە نمایشکرا، پاشان مەقامێکی ئەڵاوەیسی لەلایەن عەباس داودەی کوڕی ھونەرمەند سەڵاح داودە پێشکەشکرا، دواتریش مەراسیمەکە بەوتاری بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کۆتاییپێھات کەلەلایەن نورەدین محەمەد خدر برای ھونەرمەند سەڵاح داودە خوێندرایەوەو تێیدا ستایشی رۆڵی سەرۆک مام جەلال و سەرۆک مەسعود بارزانی و خاتوو ھێرۆ براھیم ئەحمەدی کرد کەدوای کۆچی ھونەرمەند سەڵاح داودە ئاوڕیان لەکەس و کارەکەی داوەتەوەوخزمەتیان پێشکەشکردوون، برای ھونەرمەند ئەوەشی وت کە ماوەیەکە مووچەی رێزلێنانی ھونەرمەند لەوەزارەتی رۆشنبیری ھەرێمی کوردستان بڕاوەو داوای کرد بۆیان بگەڕێتەوە.
جێی ئاماژەیە ھونەرمەند سەڵاح داودە ناوی تەواوی سەڵاح محەمەد خدر بارامە و ساڵی (١٩٤١) لەناوچەی قەرەحەسەنی سەر بەکەرکوک لەدایکبووە و خاوەنی دەیان مەقام و گۆرانییە و یەکێکە لەو ھونەرمەندە گەورانەی کورد کەشارەزاییەکی زۆری لەبواری مەقاماتدا ھەبووە، رۆژی(٨/٥/٢٠٠٩) دوای بەشداریکردنی لەکۆنسێرتێکی ھونەرمەندانی کەرکوک لەشاری کەرکوک کۆچی دوایی کرد.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact