سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

كادیرانی یه‌كێتی، كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن

19 May 2010

سلێمانی- رۆژگار مسته‌فا‌

به‌شدارانی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرۆسه‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتوو وه‌سفكردء ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه‌ به‌بێ هیچ گرفتء سانسورێك ئه‌نجامدراوه‌. كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شارء شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌به‌شداریی 4500 هه‌ڤاڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی نزیكه‌ی 500 ئه‌ندام بۆ به‌شداریكردن له‌سێیه‌مین كۆنگره‌ی ی.ن.ك به‌ڕێوه‌چوو.

كۆنگره‌یه‌كی هاوچه‌رخ و مۆدێرن
شۆڕش ئیسماعیل لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی، وتی: خۆشبه‌ختانه‌ قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ نزیكه‌ی 4500 هه‌ڤاڵ به‌شدارییان كرد، ئه‌وانه‌ی له‌قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كاندا سه‌ركه‌وتو بوون متمانه‌ی هاوڕێكانیان وه‌رگرتووه‌، له‌م قۆناغه‌شدا به‌ره‌و كۆنگره‌ ده‌چین و هه‌ڵبژاردن بۆ مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌كرێت، پرۆسه‌كه‌ زۆر به‌باشی و دیموكراسی و شارستانیانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌ردانی هه‌موو مه‌ڵبه‌نده‌كانمان كردووه‌، وتیشی: هیوادارم ئه‌و 500 ئه‌ندامه‌ی رێكخستنه‌كان كه‌ ده‌چنه‌ كۆنگره‌ بتوانن رۆڵ وكاریگه‌رییان هه‌بێت كه‌ بتوانن له‌ كۆنگره‌یه‌كی هاوچه‌رخ و مۆدرێرندا به‌شداریی بكه‌ن، دواتر پیرۆزبایی گه‌رم له‌هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵ و ئه‌ندامانه‌ ده‌كه‌م كه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنن و شه‌ره‌فی به‌شداربوونیان به‌ئه‌ندامێتی كۆنگره‌ پێده‌به‌خشرێت.

كۆنگره‌یه‌كی باش و نموونه‌یی
نامیق ئیسماعیل، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی، رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان بۆ كۆنگره‌ی داهاتوو گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌، كه‌ دووه‌م قۆناغی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ گۆنگره‌، وتیشی: هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌، چونكه‌ پێویسته‌ كۆنگره‌یه‌كی باش و نموونه‌یی بێت بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چاكترین و باشترین شێوازی دیموكراسیه‌، پرۆسه‌كه‌ به‌بێ هیچ گرفتێك و سانسورێك به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ركه‌وتن و نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی
ئاواز كه‌مال، ئه‌ندامی لیژنه‌ی بالای هه‌ڵبژاردن له‌مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 21ی سلێمانی باسی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌و گرنگی بۆ گۆنگره‌ خسته‌ڕوو، رایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه‌ پرۆسه‌كه‌ زۆر به‌هێمن و ئارامی به‌ڕێوه‌چوو هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی كومیته‌كان ده‌رچوون، به‌ئازادی ده‌نگیاندا بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان كه‌ هیچ گرفتێك نییه‌، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باشه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ و سه‌ركه‌وتن و نوێبونه‌وه‌ی یه‌كێتی.
ماموستا تاریق ئه‌ندامی لیژنه‌ی بالای هه‌ڵبژاردن، وتی: پرۆسه‌كه‌ زۆر به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌ڕوات هیچ كێشه‌و گرفتێك رووینه‌داوه‌ء به‌رۆحێكی برایانه‌وه‌ هه‌موو ئه‌ندامه‌كان دێن بۆ ده‌نگدان و پرۆسه‌كه‌ به‌باشی ده‌ڕوات.

كادیره‌كان كه‌سانی دڵسۆزن
سه‌ركار حه‌سه‌ن به‌گ، لێپرسراوی كۆمیته‌ی ئازادی، ئه‌م ده‌نگدانه‌ی به‌پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و گرنگ وه‌سفكرد له‌ئێستای یه‌كێتیداء هیواشی خواست كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش وه‌ك ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ئێستا به‌سه‌ركه‌وتویی به‌ڕێوه‌بچێت و بتوانرێت په‌یڕه‌وێكی ناوخۆیی جوانترو گرنگتر دابڕێژرێت، وتیشی: پێویسته‌ هه‌موومان هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ین كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌نگاوێكی تری پێبده‌ین به‌ره‌و پێشه‌وه‌ له‌و ته‌نگژه‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆروبه‌روی بۆته‌وه‌ رزگاری بكه‌ین.
رزگار جه‌لال كه‌ریم، لێپرسراوی كه‌رتی رێكخستنی گۆپاڵه‌، ده‌نگدانه‌كه‌ی به‌وه‌ وه‌سفكرد كه‌ ئه‌نجامی باشی ده‌بێت بۆ به‌ره‌و پێشچوون و نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان، وتیشی: له‌كاتی بونی كێشه‌ی هاوولاتیان راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی رێكخستنه‌كان ده‌بێته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ئه‌مه‌ش ئاشكرایه‌ كه‌ یه‌كێتی رۆڵێكی گرنگ و زۆری له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری كوردستان هه‌یه‌، بۆیه‌ یه‌كێتی پێویستی به‌نوێبوونه‌وه‌ هه‌یه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ پرۆسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتو به‌ڕێوه‌چووه‌ و ئه‌و كادیرانه‌ی خۆیان كاندید كردووه‌ هه‌موویان كه‌سی دڵسۆزی ناو یه‌كێتین.

بیرۆكه‌یه‌كی باشه‌
باخان بورهان، جێگری مه‌ڵبه‌ندی 21 ی سلێمانی، ده‌ڵێت: پرۆسه‌كه‌ له‌ئێستادا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ چونكه‌ به‌ره‌و سێیه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڕۆین، ئه‌مه‌ش باشترین بیرۆكه‌یه‌ له‌ناو یه‌كێتیدا كه‌ هه‌ر كادیرێك ده‌چێته‌ كۆنگره‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی حزبه‌كه‌ی پێویسته‌ به‌ده‌نگی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و رێكخستنه‌كانی بڕواته‌ پێشه‌وه‌، هه‌روه‌ها پرۆسه‌كه‌ به‌بێ هیچ گرێء گوڵێك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت هه‌موو ستافی مه‌ڵبه‌ندیش پێموایه‌ رازین به‌ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.
ئه‌كره‌م عارف سلێمان كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی، ده‌ڵێت: پرۆسه‌كه‌ زۆر به‌باشی و به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌داهێنانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌م ده‌نگدانه‌ گرنگییه‌كی زۆری له‌ئێستای یه‌كێتیدا هه‌یه‌، وتیشی: هیوامان سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌یی و به‌ره‌و نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact