سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

به‌دوای مێینه‌یه‌كدا هه‌رێمی باسووق ته‌یده‌كات

19 May 2010

شیلان عومه‌ر

له‌ئێستادا شاعیر ئیسماعیل خورماڵى سه‌رقاڵى كارى به‌چاپگه‌یاندنى (3) دیوانه‌ شیعرى خۆیه‌تى و له‌خۆئاماده‌كردنیشدایه‌ بۆ تۆماركردنی ئه‌لبوومێكى شیعرى كه‌ چه‌ند شیعرێك له‌خۆده‌گرێت و به‌ده‌نگی خۆی ده‌خوێندرێته‌وه‌.
به‌رهه‌مه‌كانیش بریتین له‌دیوانى (زه‌ڵمێك له‌ئێواره‌ زه‌ڵمێك له‌گۆرانی)ه‌، كه‌ كۆی ئه‌و كارانه‌ن بوونه‌ته‌ گۆرانی و سرود، دووه‌م دیوانیش به‌ناوی (كچه‌كانی هه‌رێمی باسووق)ه‌ كه‌ زیاتر له‌(25) هه‌ناسه‌ی درێژی تێدایه‌و به‌شێكیان بلاوبوونه‌ته‌وه‌و به‌شێكیان بلاونه‌بوونه‌ته‌وه‌.
دوا دیوانیش (ئه‌ی دڵ به‌رد به‌كوێت گه‌یاندم) ئه‌ویش (26-27) شیعری له‌خۆگرتووه‌.
خورماڵى له‌باره‌ى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه‌وه‌ له‌دیدارێكدا بۆ كوردستانى نوىَ وتى: ئه‌و دیوانانه‌م هه‌ندێكیان به‌رهه‌می دووساڵ به‌رله‌ئێستان، به‌هیوام كه‌ ئه‌وه‌ی عیشقی ئیسماعیل-ه‌و خوێنه‌ری منه‌ له‌جوانی ئه‌و دیوانانه‌ بگه‌ن، خورماڵى به‌تایبه‌ت له‌باره‌ى دیوانى(كچه‌كانی هه‌رێمی باسووق) ده‌ڵێت: یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه‌ شیرینییه‌كی ته‌واو و عیشقێكی ته‌واوم بۆ جوانی مێینه‌یی ئه‌و هه‌رێمه‌ شیرینه‌ی خۆم هه‌یه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ش بووم له‌جوانی كچانی ولاتی خۆم روانیوه‌، بۆیه‌ پێمباشبوو ناونیشان یه‌كێ له‌و دیوانانه‌شم به‌خاتری جوانی مێكانی ولاتی خۆم ناوبنێم كه‌ كچه‌كانی هه‌رێمی باسووقه‌ و به‌ڕاستی ئه‌م هه‌رێمه‌ش باسووقه‌ بۆ ئیسماعیل.
له‌هه‌مانكاتدا بێ له‌و سێ دیوانه‌ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دام كه‌ كۆكراوه‌ی كاره‌كانم به‌كۆ له‌به‌یروت به‌چاپبگه‌یه‌نرێت، وتیشى: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌م به‌كۆمه‌ڵێ پرۆژه‌و كاره‌وه‌ بوو یه‌كێك له‌پڕۆژه‌كانم به‌شداریكردنم بوو له‌كۆمه‌ڵێك كۆڕ له‌ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار كه‌ تایبه‌ت بوون به‌دنیا گه‌وره‌كه‌ى كاره‌ساتى ئه‌نفال، چونكه‌ ئه‌نفال خۆى كۆستێكی گه‌وره‌و خه‌مێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌.
خورماڵى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا جگه‌ له‌و كارانه‌ش پرۆژه‌یه‌ك له‌نێوان ئه‌و و بورهان مه‌جید-دا هه‌یه‌ ئه‌ویش كاركردنه‌ له‌سه‌ر (CD)یه‌ك به‌ناوی (خه‌می خاك) كه‌ له‌و ئه‌لبوومه‌دا چه‌ند شیعرێكى خورماڵى ده‌كرێت به‌گۆرانى.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact