سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

دالكورد ئەو یانەیەی سوێدی بە گەورەی دادەنێن و كورد نایناسن

24 May 2010

كاوە ئەمین

ئاڵای كوردستان لەم لاو ئەولای رۆژەكەیەوە، دوو ئەسپی دالانە نیگایان تێبڕیوە، ئەوە لۆگۆی تیپی فوتبۆلی بەنێوبانگی دالكوردە لە سوێد، كە بنكەكەی لە شاری بۆرلێنگەیە. دالكورد ناوێكی ئاشنایە بۆ رۆژنامە و راگەیاندنی سوێدی، كە تائێستا دەیان وتار و ریپۆرتاژ و فیلمی دیكۆمێنتاریان لەسەر دروستكردوون. ئەو یانەیە ئەمساڵ ئاوایەك لەسەر 6000مەتر بۆخۆی دروستدەكات.
ساڵی 2004 چەند دەوڵەمەندێكی كورد بەتایبەتی رەمەزان كزیل، كە كوردێكی باكووری كوردستانە، یانەی دالكوردیان دامەزراند. رەمەزان لە سەرەتای دامەزارندنی دالكوردەوە سەرۆكی یانەكەیە و دەورێكی گەورەی گێڕاوە لەسەركەوتنەكانی دالكورددا.
دالكورد سەرەتا لە ریزی یانە پلە شەشەكانی سوێد بوو، بەماوەی پێنج ساڵ توانی خۆی بگەیێنێتە ریزی یانە پلە یەكەكانی ئەو وڵاتە. لەگەڵ ئەوەی دالكورد تیپێكی فوتباڵە، بەڵام هاوكات كۆمەڵەیەكی گەورەشە كە زیاتر لە 1500 ئەندامی هەیە و ئێستا كەمپینێكیان دەستپێكردووە تاوەكو ژمارەی ئەندامانیان بگەیێننە پێنج هەزار كەس.
رەمەزان كزیل، باسی دالكورد بۆ (رووداو) دەكات "دالكورد یەكەمین رێكخراوی كوردییە لە بواری وەرزشدا لە سوێد، بەگوێرەی سیستمی وەرزشی سوێد لە لێگایی یەكەمدا یاری دەكات. بڕوامان بەخۆمان هەیە ئەمساڵ بچینە (سووپەر یەك) و پاشانیش بەشداری خولەكانی دەستەی سەرتاسەری سوێد بكەین".
سەرەتا دالكورد وەكو پرۆژەیەكی كۆمەڵایەتی بۆ هاوكاری لاوان دامەزرا، بەڵام دوایی برەوی بە وەرزشدا، ئێستا یاریكەری سەر بە 14 نەتەوە لە دالكورد یاری دەكەن، بەڵام لە ساڵی 2008 دا نیوەی یاریكەرەكانی دالكورد كوردبوون. رەمەزان كزیل لەو بارەیەوە دەڵێت‌ "بڕیارمانداوە هەمیشە لە نیوە زیاتری یاریكەرەكانمان كوردبن".
دالكورد تائێستا چەندین ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە، بۆ نمونە لە ساڵی 2007 پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە لە گۆڵكردن دا لەناو هەموو تیپەكانی سوێد، هەروەها نیشانەی كلوبی وەرزشی ساڵی 2008 یان پێدراوەو هەر هەمان ساڵ لەلایەن نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە خەڵاتی"كوردی ساڵی 2008"یان پێدراوە. هەروەها لە پێشبڕكێیەك كە بۆ چەندی تیپێكی كوردی لە ئەڵمانیا سازكرا، دالكورد پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.
كزیل باسی دەستكەوتێكی دیكەی یانەكەی كردو گوتی لە گالەی وەرزشی 2009 دا كە لەمانگی ئاداری هەموو ساڵێكدا خەڵات دەدرێتە یاریزانان و تیپەكان " ئێمە خەڵاتەكەمان دایە دەستی باشترین تیپی ساڵ كە راستەوخۆ لە تەلەڤزیۆنەوە پەخشكرا و سێ ملیۆن و نیو تەماشایان دەكرد، ئێمە بە ئاڵای كوردستان و رەنگی كوردییەوە ئەو كارەمان كرد".
زۆرجار باسی دەوڵەمەندبوونی دالكوردیش دەكرێ وەك یانەكانی دیكەی جیهان، رەمەزان كزیل لەو باریەوە دەڵێت "راستیتان دەوێ یاریزانەكانمان زۆر فیداكاریی دەكەن تاوەكو زۆر نەبن بەبار بەسەرمانەوە، بەتایبەتی لەڕووی ئابوورییەوە، پاشان فیداكاری ئەو كوردانەی كە لە سەرۆكایەتی دالكورد و دەوربەری خۆمان توانیومانە لەسەر پێی خۆمان بوەستین. هەروەها ئەو كوردانەی كە نەتەوەكەی خۆیان خۆشدەوێت، هاوكارمان بوون و ئێمەیان گەیاندووەتە ئەم ئاستە"، گوتیشی "هەتا ئێستا پارە گرفت نەبووە لەبەردەمماندا، بەڵام رەنگە ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو نەختێك كێشەمان بێتە رێگە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە ئەمساڵ دەست دەكەین بە دورستكردنی خانوویەكی گەورە بۆ دالكورد لەسەر رووبەرێكی شەش هەزار مەتری كە كۆمۆنی بۆرلێنگە پێیداوین و تێچووەكەی نزیكەی دوو ملیۆن دۆلار دەبێ".
تائێستا دەیان رۆژنامەنووسی وەرزشی سوێدی لە لاپەڕەی رۆژنامەكانیاندا بەشان و باڵی داڵكوردیاندا هەڵداوە، نیكلاس ڤێنت لە بەرنامەی سپۆرت مەگەزیندا دەڵێت "دالكورد، چیرۆكێكی راستەقینەیە. گرووپێك كە رووحیان لە ئاگرەو كاری گەورەی كۆمەڵایەتی دەكەن، ئەو شانازییەش تێكەڵ بە رەگوڕیشەیان دەكەن تاوەكو بتوانن ناسنامەیەكی نوێی لێ دروستبكەن ئەویش ناسنامەی كوردی و سوێدیە." هەروەها كەناڵێكی سوێدی فیلمێكی 10 خولەكی دیكۆمێنتاری لەسەر یانەكە دروستكردووە.
زۆربەی یانەكانی تۆپی پێی دنیا هەمیشە بەدوای یاریزانی نوێدا دەگەڕێن و بە ملیۆنان دۆلار دەیانكڕن. بەڵام دالكورد زیاتر بایەخ بە یاریزانانی كورد دەدات و لەوبارەوە سەرۆكی یانەكە دەڵێ "ئێمە بڕیارمانداوە هەمیشە لە تیپی سەرەكیماندا زیاتر لەنیوەی یاریزانەكان كوردبن. هەربۆیە ئێمە دە تیپی دیكەی گەنجان و لاوانمان هەیە، لە 7 ساڵەوە هەتا 19 ساڵی تێدایەو لە 250 منداڵ و لاوی كورد پێكهاتوون، هەروەها تیپێكی كچانیشمان هەیە كە بیست یاریكەری هەیە. واتە دەمانەوێ لە داهاتوودا تووشی هیچ ئاستەنگیەك نەبین و بەردەوام خوێنی نوێی كوردیی بێنینە نێو یانەكەمان".
رەمەزان كزیل پێیوایە سیاسەت و وەرزش و كولتوور تەواوكەری یەكترین، بۆیە ساڵی رابردوو لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیاو باكووری كوردستاندا، سەردانی باكووری كوردستانی كرد و بە كوردی بۆ پشتیوانی لە پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی لە مێردین قسەی كرد. بەڵام لەبەرئەوەی پروپاگەندە كردن بە زمانێكی نا توركی لە توركیا قەدەخەیە بەپێی یاسای حیزبەكان، بەتۆمەتی پروپاگەندەكردن بۆ جوداخوازی و قسەكردن بەزمانێكی نەناسراو(كوردی)، دادگای توركیا حوكمی دە مانگ زیندانی بۆ بڕیەوە. ئەویش بووە هۆی نانەوەی هەڵایەكی گەورە لە سوێدو كزیل بووە مانشێتی زۆربەی رۆژنامەكانی سوێد.
رەمەزان كزیل دەڵێت "ئەگەر سەرۆكی داڵكورد نەبوومایە، رەنگە هەر باسیشیان نەكردایە، بەڵام لەبەرئەوەی سەرۆكی دالكوردم، تەنانەت لە پەرلەمانی سوێد باسی كێشەی قسەكردنی من بە كوردی كراو، وەزیری دەرەوەی سوێد ناچاربوو وەڵامی پەرلەمانتاران بداتەوە و داوای هەڵوەشانەوەی حوكمەكە بكات".
ئێستا زۆر لەنیگاكان لەسەر دالكوردن و زۆربەی شارەزیانی وەرزش پێیانوایە داهاتوویەكی گەش چاوەڕێی دەكات، رەمەزان كزیلیش ئاواتێكی گەورەی هەیە "ئاواتەخوازین بتوانین لە ئایندەیەكی نزیكدا لە سەرتاسەری ئەوروپادا، ئاڵای كوردستان بەرزبكەینەوەو لەگەڵ یانەیەكی توركیدا یاریەكی دۆستانە بكەین". ئەو دەڵێ "ئێمەی كوردی باكوور دروشمێكمان بەرزكردووەتەوە، ئەویش سەركەوتنە، دۆڕاندن لە بەرنامەی ئێمەدا نییە".

له‌ سایتی رووداو وه‌رگیراوه‌

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact