سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

خالد شوانی :حه‌وت یاسای به‌عس ماوه‌ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌، كه‌ شه‌شیان بۆ كورد زۆر گرنگن

16 Jul 2010

" له‌و 137 یاسایه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ، یه‌ك یاسا ده‌رنه‌چووه‌ كه‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم كه‌مبكاته‌وه‌"

واڵاپرێس/ ئاكۆ شوانی

خالد شوانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا، 137 یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق په‌سه‌ندكراوه‌، هیچكام له‌وانه‌ دژی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی كوردی نه‌بوون، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ روو له‌كۆی 14 یاسای ده‌سه‌ڵاتی پێشووی به‌عس، حه‌وت یاسایان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌و حه‌وت یاسای تریش ماوه‌ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ كه‌ هه‌لوه‌شانه‌وه‌یان بۆ كورد زۆر گرنگه‌. ده‌رباره‌ی گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كان و پێشمه‌رگه‌و ماده‌ی 140، شوانی ئه‌وه‌ی خسته‌ روو، ئه‌و كێشانه‌ په‌یوه‌ندی به‌هه‌ردوو حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ نه‌بووه‌.

سایتی واڵاپرێس: له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا، ئێوه‌ وه‌كو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان توانیوتانه‌ هیچ پرۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن، له‌گرنگترین كاره‌كانتان چی بوون؟

شوانی: له‌و ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌ی په‌رله‌ماندا ئێمه‌ وه‌كو لیستی هاوپه‌یمانی ، توانیومانه‌ به‌شێك له‌ یاساكانی كۆنی عێراق، به‌ تایبه‌تی یاساكانی به‌عس هه‌ڵبوه‌شێنیه‌وه‌نه‌وه‌، گۆڕینی ماده‌ی 24 به‌ ماده‌ی 23. له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7/3/2010. وه‌كو لیستی هاوپه‌یمانی كورستنانیشن شه‌ڕێكی زۆرمان كرد، تاوه‌كو به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌ بێ‌ كۆتا. قبوڵكرا, هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا ئێمه‌ توانیومانه‌ له‌و 14 یاسایه‌ی قیاده‌ سه‌وره‌ حه‌وتیان هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌، برشیاره‌كانی مه‌جلس قیاده‌ سه‌وره‌،كه‌ هه‌ندێك له‌و بڕیارانه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ ته‌عریب كردنی شاری كه‌ركوكه‌وه‌ هه‌یه‌. له‌وانه‌ یاساكانی بریاری 42 ی 1986، كه‌باس له‌ پێدانی ئیمتیازات به‌ عه‌ره‌ب و لێسه‌ندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی مافه‌كان له‌ كورد، به‌تایبه‌تیش له‌ كه‌ركوكدا. بڕیاری 199 كه‌ تیایدا به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی كوردی عه‌شائیری تێدا به‌ عه‌ره‌بده‌كرا، بۆ ئه‌وه‌ی ئیمتیازی زیاتر وه‌ربگرن و مافی ژیانیان هه‌بێت له‌ كه‌ركوكدا. بڕیاری 137، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌داگیركردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كورده‌كانی كه‌ركوك له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وت و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ ئێستا خاوه‌ن زه‌ویه‌كان ده‌توانن داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ تۆمار بكه‌ن.
تاوه‌كو ئێستا 7 یاسای پێشووی به‌عس ماوه‌ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ كه‌ شه‌ش له‌وانه‌ زۆر گرنگن. ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ ته‌وافقێكی گرنگ هه‌یه‌، بۆ په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق.

سایتی واڵاپرێس : چاره‌سه‌ر نه‌كردنی گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم و ماده‌ی 140 و پێشمه‌رگه‌. ناكاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ له‌ كێشه‌ گرنگه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون؟

شوانی: من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ پێم وانه‌بوه‌ ئه‌و كێشانه‌ په‌رله‌مان چاره‌سه‌ری بكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ پێویستی به‌ ته‌وافقێكی سیاسی هه‌یه‌ له‌ نێوان حزبه‌ گه‌وره‌كانی عێراق و كوردستان، ئه‌و كێشانه‌ ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌هه‌ردوو حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و حكومه‌تی هه‌رێمه‌ هه‌یه‌, هێنانی ئه‌و كێشانه‌ به‌ تایه‌بتیش كێشه‌ی ناوچه‌ جێ‌ ناكۆكه‌كه‌نا هه‌له‌بوو، كه‌ هێنرایه‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ له‌ په‌رله‌مان بڕیاریان لێدراوه‌و ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێبه‌جێ بكات. بۆیه‌ من ئه‌وه‌ به‌ كه‌مته‌رخه‌می لیستی هاوپه‌یمانی نازانم، ده‌بێت ئه‌و كێشه‌یه‌ش به‌ ته‌وافقێكی سیاسی یه‌كلابكرێته‌وه‌، نه‌ك بهێنرێته‌وه‌ په‌رله‌مان و جارێكی تر كێشه‌ی له‌سه‌ر دروستبێته‌وه‌. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌شدا خۆمان به‌كه‌مته‌رخه‌م نازانین، ده‌شكرێت، هه‌ندێك كه‌موكوڕیمان هه‌بێت.

سایتی واڵاپرێس: ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا هیچ كارێكی گرنگمان ئه‌نجامنه‌داوه‌، رای تۆ له‌و باره‌یه‌وه‌ چیه‌؟

شوانی : ناكرێت ئێمه‌ بڵێین هیچمان نه‌كردووه‌، هه‌ندێك له‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ سیستمی فیدرالی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ نمونه‌ له‌و 137 یاسایه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌رچووه‌.یه‌ك یاسا له‌وانه‌ ده‌رنه‌چووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم كه‌مبكاته‌وه‌. ئه‌گه‌ر بێت و لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئاماده‌گی نه‌بوایه‌، ئه‌وا ره‌نگه‌ زۆرێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی كورد كه‌مبكرایه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ ئێمه‌بووین نه‌مانهێشت ته‌عدیلاتی ده‌ستور بكرێت. به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ زیان به‌ هه‌رێكی كوردستان بگه‌یه‌نێت ، ئه‌و حه‌وت پرۆژه‌ یاسایه‌ی سه‌ره‌وه‌ش كه‌ باسمكرد، خۆم نوسیومه‌ته‌وه‌و كردومانه‌ته‌ بڕیاری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ساڵی پار له‌ بوودجه‌ی ماده‌ی 140، 100 سه‌د ملیار دینارمان زیادكرد بۆ لیژنه‌كه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا نه‌یاره‌كانی ئێمه‌ ده‌یانووت ماده‌ی 140 مردووه‌. هه‌مو نه‌یاره‌كانمان سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت، هه‌ڵبژردنی كه‌ركوك به‌شێوه‌ی كۆتا بێت، یا دوابخرێت، ئه‌وه‌ ئێمه‌بووین ئه‌وه‌مان ره‌تكرده‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا راسته‌ هه‌ندێك گرفتمان هه‌بووه‌.

سایتی واڵاپرێس : له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا نه‌تان توانیوه‌، بستێك له‌و خاكه‌ی كوردستان، واته‌ ناوچه‌ جێ‌ ناكۆكه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆ چوار ساڵی داهاتوو ده‌توانن ئه‌وه‌ بكه‌ن ؟
شوانی : ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ه‌وه‌ هه‌یه‌، ماده‌ی 140، به‌ تایبه‌یش ئه‌و به‌شه‌ی باشی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ده‌كات، په‌یوه‌ندی به‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به‌وه‌یه‌، بارودۆخه‌كه‌ ئاسایی بێته‌وه‌. ئێمه‌ تاوه‌كو ئێستا نه‌ماتوانیوه‌ قه‌زاو ناحیه‌ دابڕاوه‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ سه‌ر كه‌ركوك، چۆن ده‌توانین كه‌ركوك بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ سه‌ر كوردستان. ئێمه‌ كاتێك ده‌چینه‌ راپرسیه‌وه‌ كه‌وه‌زعی كه‌ركوك ئارام بێته‌وه‌، وه‌كو ساڵی 1968. دواتر ریفراندۆم ئه‌نجامبدرێت. ئێمه‌ له‌ په‌رله‌ماندا له‌ 15/11/2007 . یاداشتێكمان داوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ووتومانه‌ كه‌ركوك به‌شێكه‌ له‌ كوردستان، هه‌روه‌كو گله‌ی خۆشمان له‌و وه‌زاره‌ته‌ كه‌مته‌رخه‌مانه‌مان كردوه‌، كه‌ كه‌ركوكیان پشتگوێ‌ خسته‌وه‌و به‌پێی یاسا كاریان نه‌كردوه‌.

سایتی واڵاپرێس : بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موڵكداری له‌كه‌ركوك، چی كراوه‌، تاوه‌كو ئێستا 52 هه‌زار دۆسیه‌ هه‌یه‌و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌، كێ‌ كه‌مته‌رخه‌مبوه‌ له‌ ئاست ئه‌و كێشه‌یه‌؟

شوانی : ئه‌گه‌ر بێت ئێمه‌ ئه‌و شه‌ش یاسای سه‌رده‌می به‌عس كه‌ تاوه‌كو ئێستا ماوه‌، هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌، ئه‌وا ئێمه‌ ده‌توانین نیوه‌ی زیاتری ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین. بۆیه‌ ده‌بێت له‌ په‌رله‌مانی داهاتووی داعێراق، له‌ ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانیه‌وه‌ ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌و بڕیارانه‌ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی له‌ كه‌ركوك ته‌واو ده‌بن و ده‌چنه‌ به‌غداد، چاره‌سه‌ر ناكرێن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، یه‌ك هه‌یئه‌ی ته‌نفیزی هه‌یه‌، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشانه‌. له‌كۆبوونه‌وه‌كانی كۆتایی په‌رله‌مانی عێراقدا، ئێمه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌مان له‌یه‌ك لیژنه‌وه‌ كرد به‌سێ‌ لیژنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌داهاتوودا به‌زوویی چاره‌سه‌ربكرێت.


سایتی وڵاپرێس: بۆ تاپۆكردنی خاوه‌ ته‌جاوزه‌كان، كورد به‌ پرۆژه‌ی خۆی ناو ده‌بات و كوتله‌ی شیعه‌كانیش به‌هی خۆیانی ده‌زانن، تا چه‌ند ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیكلامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌؟


شوانی : ئه‌وه‌ پرۆژه‌ی لیژنه‌ی سكاڵای عێراقه‌، كه‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی عه‌ره‌بێكی شیعه‌یه‌ له‌ ئیتلافی عێراق. له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی په‌ره‌لمانی عێراق، كه‌ خۆم بڕیارده‌ری ئه‌و لیژنه‌یه‌م، به‌ هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌، ئه‌و یاداشته‌مان نووسیوه‌، خۆیندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و ده‌نگمان بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ داهاتوودا به‌ هاوبه‌شی هه‌ردوولا ده‌نگی كۆتایی له‌سه‌ر بده‌ین و ئه‌و یاسایه‌، ته‌ملیك بكرێت، به‌و هیوایه‌ی له‌ په‌رله‌مانی نوێدا بریاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact