سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

زێده‌بوونی هه‌نارده‌ی چه‌کی سویدی و هه‌ڵوێستی به‌ره‌ی کسک و سوور

21 Jul 2010

لە گوێن ئاماری حوکوومەت خۆی، هەناردەی کەرەسەی جەنگیی سوید لە چەشنی چەک و تەقەمەنی بۆ شەڕ، لەوەتەی ساڵی ١٩٩٣وە، بە ڕادەی ٥٠٠ لەسەد زێدە بووە. هاوکات لەگەڵ ئەم زێدەبوونە، دەزگایەکی حوکوومیش بۆ ئاسانکاری لە هەناردەی کەرەسەی شەڕدا دادەمەزرێنێ کە لەلایەن بەرەی کەسکوسووری بەرهەڵستکارەوە ڕەخنەی توندی ئاراستە کراوە. یووناس خوێستێد، ئەندامی پەرلەمان لە حیزبی چەپی سوید، داوای هەڵوەشانەوەی هەناردەی وڵات لە بواری کەرەسەی شەڕدا دەکات.

ـ "ئێمە پێمان وایە دانانی وەها دەزگایەک لە لایەن حوکوومەتەوە زۆر نەگونجاوە و ئەمە لە شەریکەیەکی ریکلام بۆ پیشەسازیی چەک دەچێ. ئێمە ئەم ناوەندە دادەخەین."

بازرگانیی چەکی سوید ئەو هەناردانە‌ی چەکەمەنی دەگرێتەوە کە ڕاستەوخۆ دەبنە هۆی کوشتن و وێرانکاری یا خود ئەو کەرەسانەی کاری فیشەکتەقاندن و ئەنگاوتن جێبەجێ دەکەن.

کەچی ئێڤا بیۆرلینگ، وەزیری بازرگانیی حیزبی دەسەڵاتداری مۆدێرات، زێدەبوونی بازرگانیی چەکی پێ شتێکی باشە:

ـ "من پێم وایە کە ئێمە لە سوید، کۆنترۆڵێکی زۆرمان بە سەر هەناردەی چەکدا هەیە و یاساکانی وڵاتیش بە تەواوی لەبەرچاو دەگرین بۆیەش با هەناردەی چەک، هەر زیادتر ببێ. دەبێ پێشوازی لەمە بکەین."

بەڵام لە ڕاستیدا یاسای سوید بۆ ئەم کۆنترۆڵە زۆریش توند نییە. بە واتایەک هیچ شتێک سوید لە هەناردنی چەک بۆ وڵاتانی تێکەڵ بە ناکۆکی و شەڕ ناگێڕێتەوە، تا ئەو کاتەی داوایەکە هاوگونجاو لەتەک سیاسەتی ئاسایشی وڵات و هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی سویددا نییە.

بۆیەش سوید لە حاڵی حازردا چەک بۆ هەندێ وڵاتی دیکتاتۆری وەک عەرەبستانی سعوودی و ئەمارەتی یەکگرتوو چەک دەنێرێ و بۆ هەندێ وڵاتیش کە شەڕ و ناکۆکیان تێدایە وەک پاکستان و تایلەند. هەروەها بۆ ئەمریکاش کە ڕاستەوخۆ لە شەڕدایە. یووناس خوێستد و حیزبی چەپ دەیانەوێ پێشی ئەم جۆرە هەناردەیە بگرن.

خوێستد دەڵێ:

ـ "ئێمە نابێ چەک بنێرینە ئەو وڵاتانەی لە ناکۆکییەکی چەکدارانەی ناوخۆیی دان، وەکوو تایلەند. بۆیە یاساکان دەبێ ڕوونتر بکرێنەوە، هەم یاسای هەناردە و هەمیش هاوردە. ئێمە بۆ وێنە لە ئیسرائیلەوە چەک دەکڕین کە هێزێکی داگیرکەرە، لە ڕووسیەی سپیشەوە کە وڵاتێکی دیکتاتۆرییە. بۆیەش ئێمە لەگەڵ حیزبی سوسیالدیموکرات و ژینگە بەڵێنیمان داوە کە بێت و بێینە سەر حوکم، ئەوا ئەم یاسایانە بە پێچەوانەی خواستی حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاست، توندوتیژ کەینەوە.

کەچی ئێڤا بیۆرلینگ وەزیری بازرگانی دەڵێ ئەم هەناردەیەی سوید لە بواری چەکدا، شتێکی زۆر کەمە:

ـ "من ئەم زێدەبوونە بە گرفت نازانم تا ئەو کاتەی کۆنترؤلما بە سەر فرۆشدا هەیە و بەشی یەکجار مەزنی ئەو هەناردەیە واتا نزیکەی دوو لە سەر سێی دەچێتە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپاوە، بۆ نەرویژ و سویس و وڵاتانی هاوکار. دوایە ئێمەش دیسان وردی دەکەینەوە، بە کەرەسەی شەڕ لە شەڕدا. بەمجۆرە ٩٥ لەسەدی دەچێتە ئەو وڵاتانەی باس کران.

بیۆرلینگ پێی وایە پیشەسازیی چەک پێویستە، هەم بۆ چێکردنی کار هەم بۆ گەشەی بوارەکانی تری تەکنیکی. ئەو ئێریکسۆن بە نموونە دەهێنیتەوە و تەکنیکی ڕادار و پەیوەندیی مۆدێرنی تەلەفۆنیی کە لە کاروباری مەدەنیشدا بەکار دەهێنرێ.

بیۆرلینگ زیاد دەکا و دەڵێ ئێمە سی هەزار کارمەندانمان لە بواری بەرگری و ئاسایشدا هەیە و ئەوانەی لە دەزگەکانی سەر بەو دوو بوارەش لە ناودا کار دەکەن، نزیکەی سەد هەزار کەس دەبن.

کەچی خوێستێد دەڵێ ئێمە ناتوانین چەک بنێرینە وڵاتان هەر لەبەر ئەوەی سویدییەکان کاریان هەبێ.

لە گوێن توێژینەوەیەک کە دامەزراوەی ئامارگیریی دێمۆسکۆپ لە سەر ئەرکی ڕێکخراوی سویدیی دژەشەڕی "سڤێنسک فرێد" کردوویەتی، نزیکەی ٥٥ لەسەدی سویدییەکان دژی هەناردەی چەکەمەنیی سویدن.

پاکستان یەکێ لەو وڵاتانەیە کە چەکی سویدی بۆ بەڕێ دەکرێ، هەرچەند هەر ئێستا ناکۆکییەکی چەکدارانە لەم وڵاتەدا هەیە. بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ (Human rights watch) چەند ڕۆژ لەوە پێش بڵاوی کردەوە سوپای پاکستان لە سەرەتای پایزی ڕابردووەوە و لە ڕەوتی بەردەوامی ناکۆکییەکانیدا چەند کەسێکی بە بێ بنەمای یاسایی کوشتووە. ئەمەش بە ئاشکرا نیشانەی پێشێلکرانی ڕێسای سویدییە بۆ نەفرۆشتنی چەک بە وڵاتانی لە ناکۆکی و شەڕدا.

سیمۆن ڤێزێمان (Siemon Wezeman) توێژەری بازرگانیی جیهانیی چەک لە ئەنستیتووتی نیونەتەوەیی لێکۆڵینەوەی ئاشتی لە ستۆکهۆڵم دەڵێ ئەوە بەشکۆ فرەنەتەوەییەکانن کە ئێستا خاوەنی هەندێ بەشی پیشەسازیی چەکی سویدن و هەر ئەوانیشن کە گەلێ بازاڕی نوێیان بۆ حوکوومەت دۆزیوەتەوە تا چەکەکانی بفرۆشێ.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact