سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ عه‌دنان كه‌ریم بلاَوده‌بێته‌وه

4 Aug 2010

PUKSWED:هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم ئاشكرایكرد یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ بلاَو ده‌بێته‌وه‌و داواشیی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان و ده‌سه‌لاَتدارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانكرد كه‌رێگه‌بگرن له‌ دیارده‌ی‌ كۆپیكردن تا هونه‌رمه‌ندا بتوانن كاری‌ باشتر ئه‌نجام بده‌ن.
له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری‌ سلێمانی‌ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكرد له‌ ناوه‌راستی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زاندا له‌رێگه‌ی‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ریكلام بۆ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ ده‌كرێت و یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژن به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ بلاَو ده‌بێته‌وه‌.
وتیشی‌: " به‌رهه‌مه‌كه‌م له‌ 8 تراك پێكهاتووه‌و 7 دانه‌یان ئاوازی‌ خۆمن و ته‌نها یه‌ك دانه‌ی‌ ئاوازی‌ فۆلكلۆری‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ورامانه‌و به‌رهه‌مكه‌شم له‌ شیعری‌ شاعیره‌كانی‌( وه‌فایی، ئه‌حمه‌د موختارجاف ، نالی‌، وه‌لی‌ دێوانه‌، كاكه‌ی‌ فه‌لاح،مه‌وله‌وه‌ی‌) پێكهاتووه‌.
عه‌دنان كه‌ریم ماوه‌ی‌ 31 ساڵه‌ خزمه‌تی‌ كاری‌ هونه‌ری‌ و فۆلكلۆری‌ كوردی‌ ده‌كات و له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا چه‌ندین به‌رهه‌می‌ بلاَو كردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات، كاركردنم له‌گه‌ڵ تیپی‌ هونه‌ری‌ كامكاراندا بۆ شاره‌زای‌ ئه‌وان و لێكتێگه‌شتنمان ده‌گه‌رێته‌وه‌، ئه‌مه‌سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وتیپه‌ زۆربه‌زووی‌ كاره‌كان راده‌په‌رێنن، وه‌زۆربه‌زوی‌ كاری‌ مۆزیك بۆ گۆرانییه‌كانم بۆ ده‌كه‌ن، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ كامكاران له‌سه‌رئاستی‌ كوردستان و جیهانی‌ ده‌ره‌وه‌ ناسراون و نوێنه‌رایه‌تی‌ هونه‌ری‌ گۆرانی‌ كوردی‌ ده‌كه‌ن،
هه‌رله‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا نیگه‌رانی‌ خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی‌ كۆپی‌ كردن ده‌ربری‌ و رایگه‌یاند چه‌ند سالێكه‌ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند یاداشتێكمان داوه‌ته‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان تارێگه‌ بگیرێت له‌دیارده‌ی‌ كۆپی‌ به‌لاَم تا ئێستا وه‌لاَم نه‌دراوینه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م كاره‌ی‌ كه‌له‌كوردستان ده‌كرێت كارێكی‌ زۆر نا ئیتیكییه‌ چونكه‌ هونه‌رمه‌ند سارد ده‌كاته‌وه‌، داواشی له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و ده‌سه‌لاَتدارانی‌ هه‌رێمكرد كه‌رێگه‌ بگرن له‌ دیارده‌ی‌ كۆپی‌ وه‌ ئالییه‌ تێك بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ بدۆزنه‌وه‌.
وتیشی‌: " كۆمپانیای‌ ئارۆ ئه‌ركی‌ بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌ كۆمپانیای‌ ئاسیاسیل سپۆنسه‌ری‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌ستۆگرتووه‌و.
راشیگه‌یاند كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا به‌شیۆنسه‌ری‌ ئاسیاسیل دوكۆنسێت له‌هه‌ردووشاری‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌ده‌م.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact