سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

"دابه‌شكردنی‌ عێراق بۆ چه‌ند هه‌رێمێك، یه‌كێتی‌ خاكه‌كه‌ی‌ ده‌پارێزێت"

7 Aug 2010

فوئاد جه‌لال – NNA/

په‌رله‌مانتارێكی‌ پێشووی‌ عێراق هۆكاری‌ سه‌ره‌كیی‌ چه‌قبه‌ستنی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ له‌عێراقدا گه‌ڕانده‌وه‌، بۆ كێبڕكێی‌ نێوان پێكهاته‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ عێراق، نه‌ك كێبڕكێی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، پێشبینی‌ ئه‌وه‌شیكرد، ئه‌و جۆره‌ قه‌یرانانه‌ به‌هۆی‌ له‌به‌رچاونه‌گرتنی‌ واقعی‌ دیمۆگرافی‌ ئێستای‌ عێراقه‌وه‌، به‌تایبه‌تی‌ له‌لایه‌ن قه‌واره‌ سیاسییه‌ عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌، له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئاینده‌دا عێراق دووباره‌ ڕووبه‌ڕووی‌ كێشه‌ی‌ سیاسی‌ ده‌بێته‌وه‌.

د. (بوخاری‌ عه‌بدوڵڵا) ئه‌ندامی‌ پێشووی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، له‌سه‌ر لیستی‌ هاوپه‌یمانیی‌ كوردستان، به‌ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ناوخۆی‌ ڕاگه‌یاند، له‌سێ‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كه‌ی‌ ڕابردووی‌ عێراقدا، ده‌نگده‌ری‌ كورد ده‌نگی‌ به‌كورد‌و شیعه‌ به‌شیعه‌‌و سوننه‌ش به‌سوننه‌ داوه‌، ئه‌وه‌ش واقعی‌ عێراقی‌ ئێستایه‌‌و كه‌س ناتوانێت نكۆڵی‌ لێبكات، وتیشی‌:"به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تاكو ئێستا هه‌ندێك لایه‌نی‌ سیاسی‌، دان به‌م واقع‌و ڕاستییه‌دا نانێن".
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ئه‌و واقعه‌ش بۆ ئاینده‌یه‌كی‌ دوور له‌عێراقدا ده‌مێنێته‌وه‌، چونكه‌ به‌وته‌ی‌ د. بوخاری‌، هێشتا شتێك دروست نه‌بووه‌ به‌ناوی‌ (نه‌ته‌وه‌ی‌ عێراق) یاخود (گه‌لی‌ عێراق)، بۆیه‌ ئه‌گه‌ری‌ زۆر له‌ئارادایه‌، كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتووشدا قه‌یرانی‌ هاوشێوه‌ی‌ قه‌یرانی‌ ئێستای‌ گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌، دووباره‌ ڕووبه‌ڕووی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ بێته‌وه‌، له‌و هه‌لومه‌رجه‌شدا پێشنیازه‌كه‌ی‌ (جۆ بایدن)ی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا به‌دابه‌شكردنی‌ عێراق بۆ چه‌ند هه‌رێمێك گونجاوترین چاره‌سه‌ر ده‌بێت، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ كێبڕكێ‌و مشتومڕی‌ نێوان پێكهاته‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ عێراق، كه‌ له‌ئێستادا له‌كێبڕێكی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆسته‌ باڵاكان به‌تایبه‌تی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیران‌و پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقدا، ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌.

د. بوخاری‌ عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌شی‌ ڕوونكرده‌وه‌، دابه‌شكردنی‌ عێراق بۆ سێ‌ هه‌رێم (هه‌رێمی‌ كوردستان، هه‌رێمی‌ سوننه‌كان‌و هه‌رێمێك یاخود چه‌ند هه‌رێمێك بۆ شیعه‌كان)، له‌چوارچێوه‌ی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ یه‌كگرتوودا، باشترین ڕێگه‌چاره‌یه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌ململانێ‌ سیاسییه‌كان‌و سه‌قامگیربوونی‌ ڕه‌وشی‌ ئه‌منیی‌ عێراق.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ پێشووی‌ عێراق هێمای‌ به‌وه‌شكرد، له‌ئه‌گه‌ری‌ پێكهێنانی‌ هه‌رێمه‌كان له‌ناو عێراقدا، كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆسته‌كانی‌ به‌غدا گرنگییه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ نامێنێت، چونكه‌ هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی‌ خۆیدا ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ ده‌بێت‌و خزمه‌تگوزاری‌ پێشكه‌ش ده‌كات‌و په‌رۆشی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ ڕه‌وشی‌ ئه‌منی‌ ده‌بێت، به‌وه‌ش سه‌قامگیریی‌ سیاسی‌ زۆر به‌هێزده‌بێت‌و عێراقیش پێش ده‌كه‌وێت‌و یه‌كێتی‌ خاكه‌كه‌شی‌ پارێزراوتر ده‌بێت.

به‌وته‌ی‌ د. بوخاری‌، له‌سایه‌ی‌ ئاستی‌ ڕۆشنبیری‌‌و سیاسی‌ ئێستای‌ خه‌ڵكی‌ عێراقدا، ئه‌سته‌مه‌ به‌بێ‌ دابه‌شكردنی‌ عێراق بۆ چه‌ند هه‌رێمێك به‌پێی‌ پێكهاته‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ له‌ئاینده‌دا، دووباره‌ ڕووبه‌ڕووی‌ بۆشایی‌ سیاسی‌‌و ده‌ستووریی‌ هاوشێوه‌ی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ ئێستای‌ عێراق نه‌بێته‌وه‌، كه‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج مانگ دواخستووه‌.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact