سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

عیماد ئەحمەد: یەکێتی دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی وڵات و کۆمەڵانی خەڵک بەکاردێنێت

9 Aug 2010

لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیارو راسپاردەکانی سێیەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، چەند رۆژێک بەر لەئێستا لەکۆبوونەوەیەکدا بڕیاردرا مەڵبەندەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کەمبکرێنەوە بۆ سێ مەڵبەند، بۆ قسەکردن لەسەر ئەم پێشھاتەو چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار بەڕێکخستنەکان و چەند پرسێکی تر کەناڵی کوردسات دیدارێکی لەگەڵا عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن ساز کرد.

لەسەرەتای دیدارەکەدا لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن وتی: پێش ئەو کۆبوونەوەیەی کەماوەیەک لەمەوبەر بەستبوومان ئێمە کۆبوونەوەیەکی فراوانمان لەگەڵ ئەنجومەنی رێکخستن و بەئامادەبوونی ئەندامانی سەرکردایەتی تازەو بەرپرسانی مەڵبەندەکان ئەنجامدا، بۆ ئەوەی بەرنامە دابنێین ئەو بڕیارانەی کۆنگرە چۆن جێبەجێ بکەین و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ چۆن مەڵبەندەکانمان رێکبخەینەوە، ھەر مەڵبەندو پارێزگایەک لەسنووری خۆی ئازادکرا کەپێشنیازەکانی گەڵاڵە بکات و دراسەی ئەوە بکات کەچۆن کارەکە رێکبخەینەوە. لەمەڵبەندەکانی سلێمانیشەوە دەستمان پێکرد چونکە ئەوان کارەکانی خۆیان تەواوکردبوو، پارێزگای سلێمانی کەخۆی لە دە مەڵبەند کۆکردبۆوەو کاری تێدا دەکرا، ئەو دە مەڵبەندەمان کردە سێ مەڵبەند، یەکێکیان بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، دانەیەکیشیان بۆ رۆژھەڵات و ئەویتریش بۆ رۆژئاوا، بەڵام تائێستا ناوەکانی یەکلانەبۆتەوە، ئەوە خۆیان دەستنیشانی دەکەن.

*ئەگەر قسە لەسەر یەکگرتنەوەی مەڵبەندەکان بکەین لەبواری جوگرافیاوە ئایا تاچەند وردبینیانە خوێندنەوەی بۆ کراوە؟ بۆ نموونە مەڵبەندی دوکان بەشکراوە، بەشێکی سەر بەسنوری پشدەرو بتوێن و بەشێکیشی سەر بەسلێمانییە، ئایا ئەوە بە چ شێوازو پێوەرێک کراوە؟-سنووری مەڵبەندەکان لەکاتی خەبات و لەدوای راپەڕینیشەوە جێگیر نەبووە، جاران لەناو کوردستان چوار مەڵبەندمان ھەبوو، ماوەیەک دوای ئەوە کردمانە ھەشت مەڵبەند، پاشان بووە دوانزەو سیانزە، لەدوای ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٦ بووە ٤٠ مەڵبەند، ئەو چل مەڵبەندەش ھەموو ئیشوکارەکانی خۆیان بەسەردا دابەشکرا، لەئەنجامی ئیشکردن و دەرئەنجامی ھەڵبژادنەکان و واقیعی ئیش بۆمان دەرکەوت کەدوای ئەو ھەموو پەرشوبڵاوییەو دوای ئەو فراوانییەی مەڵبەندەکان دەکرێت لەماوەیەکدا گونجاو بووبێت و لەماوەیەکیشدا گونجاو نەبووبێت.

چڕی ئەو مەڵبەندانە کارەکانیان باشتر دەکات
*ئەم ھەنگاوە تاچەند ئەزموون و ھەبیەتی زیاتر بەمەڵبەندەکان دەبەخشێت؟
-چڕی ئەو مەڵبەندانە کاری مەڵبەندەکان باشتر دەکات و ئێمە لێرە مەرکەزییەت بۆ مەڵبەندەکان دروستدەکەین و نامەرکەزیەتیش دروست دەکەین لەپەیوەندی مەڵبەندەکان بەمەکتەبی رێکخستنەوە، ئێستا لەمەڵبەندی پارێزگای سلێمانی نا مەرکەزیەتێک ھەیە کە ئیشوکارەکانی خۆی بەڕێوەدەبات و تەنسیقێکیان لەگەڵ مەکتەبی رێکخستن دەبێت بەسەرپەرشتی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی کەئێستا ھێرۆ خانەو بەھەمان شێوەش بۆ پارێزگاکانیتر.

*ئەوەی بەپێی ھەواڵەکان بیستمان ئێوە کەمکردنەوەی مەڵبەندەکانتان خستە دەنگدانەوە، ئەی بۆچی دووبارە دەنگتان پێدایەوە کە لەکاتێکدا لەکۆنگرە باسی لێوەکرا؟
-راستە بڕیارەکە لەکۆنگرەدا ھەیە کەئێمە مەڵبەندەکان یەکبخەین، بەڵام چۆن یەکیبخەین و پاشان کێ بکەینە بەرپرسی؟ چونکە لەکۆنگرەدا ھاتووە کەدەبێت ئەندامانی سەرکردایەتی بەرپرسی ئەو مەڵبەندانە بن، بەرپرسی مەڵبەندی پارێزگاکانیش دەبێت ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و یەدەگی مەکتەبی سیاسی بن، کە جارێکیتر خرایە دەنگدانەوە لەسەر شێوەی دابەشکردنەکەبوو، بۆ نموونە کەمەڵبەندی دوکانمان کرد بەدوو بەشەوە، ئێمە لەسەر ئەوە گفتوگۆمانکردو زۆرینەی ئەو برادەرانەی کەخۆیان لەمەیدانیدا کاریانکردووە گوێمان لەبیروبۆچوونیان گرت و رێزمان لێگرتن و بەپێی بیروبۆچوونەکانی ئەوانیشمانکرد.

ھەڵمەتێکی فکری و سیاسی
*دیارە ئەوە یەکێکە لەو گۆڕانکارییانەی کە لەدوای کۆنگرەوە لەئۆرگانەکان و مەکتەبەکانی دیکە کراون و کەسی یەکەمی زۆربەی ئۆرگانەکانیش گۆڕانکاری تێداکراوە، بەڵام کە سەیری ھەندێک ئۆرگانی دیکە دەکەین ھیچ ھەنگاوێک بەم ئاڕاستەیەوە نەنراوە؟
-بێگومان ھەندێک کەس ھەن ھەرچییەک بکەیت ھەر رازی نابێت و ھەندێکی تریش تۆراون و چاویان باش تەقدیری شتەکان ناکات، ھەروەھا کەمێک ساردییش لەئیشوکارەکاندا ھەیەو پێویستە بەگوڕوتینێکی زیاتر ئیشوکارەکانمان بکەین، پێدەچێت لەڕووی راگەیاندنیشەوە ئێمە کەمتەرخەم بووبین، دوای کۆنگرە پێویستە ھەڵمەتێکی فکری و سیاسی بکەین و ئەو بڕیارانەی کە لەکۆنگرە دراوە شیبکەینەوە قسەی لەسەر بکەین و راستە بەکردەوە کار ھەیە بەڵام وەک پێویست نییە.

*ئۆرگانێکی تر ھەیە کە ئەندامانی یەکێتی ئومێدێکیان پێی ھەیە ئەویش ئەنجومەنی ناوەندە، کەی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن؟
-ئەو ئۆرگانە ئۆرگانێکی ھەستیارەو دەسەڵاتێکی باشی ھەیەو دەشبێتە بەشێکی زیندووی ناو یەکێتی، ئێمە پێش کۆنگرە ئەوەمان ھەبوو، بەڵام دوای کۆنگرە دەسەڵاتی دەستنیشانکرا کە دەسەڵاتێکی فراوانە، ئێمە لەکۆنگرە لە ٨٠% ئەندامەکانمان دەستنیشانکردو ٢٠%یشی ماوەو ئەوە لەسەڵاحییەتی سکرتێری گشتییە بەڕاوێژ لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، تاڕادەیەک ئەمەش تەواو بووەو ئینجا ماوە تەسدیق بکرێت و رەوانەی ئەنجومەنی ناوەند بکرێت کەدەبنە ١٠١ کەسەکەو ئەوکاتە کۆبوونەوە دەکەن و دەستنیشانی لیژنەکان و سەرۆکی ئەنجومەن و دامودەزگاکانی خۆیان دەکەن.

خزمەتی وڵات و کۆمەڵانی خەڵک
*دوای کۆنگرە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زۆر تەرکیزی کردۆتە سەر ئەوەی کەدەبێت یەکێتی چاودێری کارو ئەرک و چالاکییەکان و ئەدائی نوێنەرانی یەکێتی لەناوحکومەتی ھەرێمدا بکات، بۆ ئەمە چی دەکرێت؟
-یەکێتی بەشێکی خەباتی بۆ ئەوە کردووە دەسەڵاتی سیاسی بگرێتە دەست و کە ئەو دەسەڵاتەشی گرتەدەست بۆ ئەوەیە بەرنامەکەی جێبەجێ بکات و خزمەتی وڵاتەکەو کۆمەڵانی خەڵک بکات. یەکێتی ناتوانێت ببێتە بەدیلی حکومەت، کەحکومەتی داناوە جێگری سکرتێری گشتییەکەی سەرۆکی حکومەتە. ھەندێک ئەندامانی سەرکردایەتی و کادری بنەڕەتی لەوەزارەت و دامودەزگاکان، ئەوان ئیشوکارەکانی خۆیان وەکو حکومەت دەکەن، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لەمەکتەبی سیاسی و دامودەزگاکانی خوارەوە دەبێت بەرنامە دابنێن کەچۆن تەنسیق لەگەڵ حکومەت بکەن و ھاوکاری بکەن، ئەگەر کاری باشەی کرد دەستخۆشی لێبکەن و ئەگەر کاری خراپی کرد دەستنیشانی بکەن و پێش ھاووڵاتیان دەبێت بە حکومەت بڵێن ئەوە راستەو ئەوە ھەڵەیە، یان ئەو کارمەندە باشی کردووە یان خراپی کردووە. من لەکۆنگرەش پێشنیازی ئەوەم کرد کە ئەو کەسانەی کاندیدی ئێمەن و لەحکومەت و پێگەیان بەرزو ھەستیارە لەدامودەزگاکانی حکومەت پێویستە ماوە ماوە چاودێریان بکەین و راپرسی لەسەر دەورەکەیان بکەین تابزانین سەرکەوتوون یان نا. ئێوە خۆتان دەزانن کەخەباتەکەمان گۆڕاوەو خەباتێکی پەرلەمانی و جەماوەرییە جەماوەر چاوەڕێیە خزمەت بکرێت و ئاسایشی بۆ فەراھەم بکرێت و دەسەڵات دژی گەندەڵیی بێت، ئەوانە ھەمووی شتی بنەڕەتین و کادرەکانی یەکێتی یان پارتی یان حزبەکانی تر کە لەناو حکومەتن ئەرکی سەرشانیانە کە ئەرکەکانیان بەشێوەیەکی باش جێبەجێ بکەن.


*یەکێک لەو مەسەلانەی کەمشتومڕی لەناو کۆمەڵانی خەڵک و شەقام دروستکردووە، مەسەلەی ناردنەدەرەوەی نەوتە، لەکەناڵەکانی ھەندێ لایەن رۆژانە چەندینجار ئاماژە بەوە دەدەن کەنەوت بەقاچاخ دەبرێتە دەرەوە. ئایا تۆ لێکدانەوەت بۆ ئەوە چییە بەتایبەتی کەھەندێک وا ئیدیعا دەکەن کە یەکێتی نەوت رەوانەی دەرەوە دەکات؟ بۆچی وەک پێویست وەڵام نادرێنەوە؟
-ئێمە وەک یەکێتی نەوت نانێرینە دەرەوەو ھیچ دەسەڵات و بڕوایەکی وامان نییە، ئەوە کەمتەرخەمییەکە ھەم لەلایەن یەکێتی و پارتی و بەتایبەتیش حکومەتەوە، چونکە وەڵامێکی باوەڕپێکراو و شەفاف نییە، چونکە ئەگەر ئەوە راستە، کەخۆی راست نییە ھەقە بەباشی بیڵێین، ئێمە تائێستا نەمانتیوانیوە بڕوا بەخەڵک بھێنین کەئەو مەسەلەیە راست نییە، دەبێت ئەو مەسەلەیە بەشێوەیەک روونبکرێتەوە کەکۆمەڵانی خەڵک بڕوای پێبکەن. ھەقە وەزیری نەوت بێتە سەر تەلەفزێۆن و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا قسە لەسەر ئەو بابەتە بکات.
جگەلەوە یەکێتی ئێستا سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەیە کە لەکۆنگرەدا دراون، لەنێوان کۆنگرەی کۆن و تازەشدا حاڵەتێک دروست دەبێت کە تادێیتە سەر سکەی خۆت، ماوەیەکی دەوێت. یەکێتی ئێستا سەرقاڵی خەباتە لەبەغدا، من دەڵێم وەک پێویست نەمانتوانیوە قسە لەسەر ئەو مەسەلەیە بکەین و مەسەلەکەش ئەرکی سەرشانی حکومەتە بەپلەی یەکەم و ھەروەھا ئێمە لەمەکتەبی سیاسیش قسەمان لەسەر ئەو مەسەلەیە کردووە، حکومەتیش بۆی ھەیە لەچواچێوەی یاسادا تەسەروف بەسامانی وڵاتەکەیەوە بکات و پێویستە داھاتەکەش بخرێتە سەر دارایی گشتیی.

* ئەوەی کە ئۆپۆزسیۆن دەیکات بۆ چ مەبەستێک دەیکات، ئەوەی کە رۆژانە دەیبینی و نیشاندەدرێت ئەو تەنکەرانە بەرەو سنوور بەڕێدەکەون، ئەگەر ھاووڵاتییەک لەوێوە بڵێت ئەوە نەوتە دەڕوات و من بڵێم ئەوە نەوت نییە، چۆن دەبێت. بەڕای ئێوە کەئەندامی مەکتەبی سیاسین ئەو نەوتە چ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە ھەیە؟
-ھیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نییە، لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی قسەمان کردووە کەئەو مەسەلەیە ھیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە نییە، ئێمە لەگەڵ کۆمپانیای نۆکانیش قسەمان کردووە، ئەو نەوتەی کەدەچێتە دەرەوە نەوتی خاو نییە بەڵکو نەوتێکە کە لەمەسفاکانی کوردستان دەمێنێتەوەو لای خۆمان بەکارنایەت و بەتەندەر دراوەتە ھەندێک کۆمپانیاو ئەو کۆمپانیایانەش ئەو نەوتە دەبەنە دەرەوەو دەیفرۆشن، ئەو پارەیەش وەک بەئێمەیان وتوە دەچێتە خەزێنەی حکومەتەوەو وەزیری دارایی و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەشی ئاگاداریەتی. باشە دەکرێت ھەموو وردەکارییەکان بخەینە سەر رۆژنامەکان و باسی بکەین؟ ئەی نابێت پارێزگاری لەئەمنی ئابووری خۆت بکەیت وەک وڵاتانی تر؟ دروستبوونی ئەو گومانە یان ھی ئەوەیە ئێمە کەمتەرخەمین و وەک پێویست سیقەی خەڵکمان بۆلای خۆمان رانەکێشاوە یانیش ئۆپۆزسیۆن شیوازەکەی ئەوەیە کەڕای جیاواز لەناو ھاووڵاتیان دروست بکات و ئێمە نەتوانین وەڵامێکی موقنعی بدەینەوە.

گفتوگۆیەکی ماراسۆنی ھەیە
*گفتوگاکانمان دەبەینە سەر تەوەرێکی تر، وەفدی مەکتەبی سیاسی بۆ ماوەی دوو سێ رۆژێک لەبەغدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی کرد کە پەیوەندیی بەبارودۆخی ئێستای عیراق و ئەو بڕیارانەوە ھەبوو کە دەدرێن لەپێناو پێکھێنانی حکومەت، دەکرێت ئاماژە بەو مەسەلەیە بدەیت و بزانین پێگەی کورد لەبەغدا لەو مەسەلانە لە چ چوارچێوەیەکدایە؟
-ئەو وەفدە کە سەردانی بەغدای کرد ئامانجێکی سەرەکی ھەبوو، ئێمە چەند کۆبوونەوەیەکمان کرد شانبەشانی ئەو کۆبوونەوانەی کە بۆ خودی بەرنامەی یەکێتی بوو، سەردانی لایەنەکانی ترمان کرد وەک د. ئیبراھیم جەعفەری و د. مالکی و د. عەللاوی و د. عادل عەبدولمەھدی، ئەو دیدارانەش بۆ ئەوە بوون یەکەمیان رای یەکێتی و ھاوپەیمانی بگەیەنینە ئەو لایەنانە، چونکە خۆتان دەزانن گفتوگۆیەکی ماراسۆنی ھەیە لەو بوارە کەچۆن حکومەت پێکبھێنرێت. ھەڵوێستی ئێمەش وەک ھاوپەیمانی و یەکێتی و پارتی روون و ئاشکرایەو ھەمان ھەڵوێستمان ھەیە، ھەندێک جاریش کەدەوترێت یەکێتی پشتیوانی کاندیدێک و پارتی پشتیوانی کاندیدێکی تر دەکات بۆ سەرۆک وەزیران ئەوە بنەمایەکی وای نییەو ئێستا ئیشوکارەکان دەکەین و ناڵێم رۆژانە بەڵکو ھەفتانە کۆبوونەوە دەکەین و وەفدی ھاوبەشمان ھەیە، ئیمکانیشە کۆبوونەوەکانمان بیروبۆچوونی جیاوازی تێدابێت کەئەوەش شتێکی ئاساییە بەڵام لەسەر شتە ستراتیژییەکان یەکگرتووین و ئەوەش ھێز بۆ کورد زیاتر دەکات، ئێمە لەگەڵ لایەنەکانیش قسەمان کردووە کەئێمە بەشێکین لەچارەسەر نەک کێشە، لەسەر ھەندێک شتیش کۆکین لەوانە پشکی کورد کەدەبێت بەپێی قەوارەی خۆی حسابی بۆ بکرێت و پارێزگاری لێبکەین، ھەروەھا قسەمان لەسەر بەرنامەی حکومەت ھەیەو دەبێ بشزانین شەراکەتەکە چۆنەو چۆن بتوانین مادەی ١٤٠ چارەسەربکەین و مەسەلەی بودجەو مەسەلەی فیدراڵیەت چۆن بێت و چۆنیش مافی پێشمەرگە زامن بکەین لەگەڵ ئەو حکومەتەی کە پێکدەھێنرێت، شانبەشانی ئیستحقاقاتە بنەڕەتییەکان.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact