سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

باج و خانه‌نشینان شه‌ڕی نێوان سالین و ڕه‌ینفێلد‌

16 Aug 2010

هه‌ڵبژاردنه‌کان پێنج هه‌فته‌ی ماوه‌ و هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده‌ سیاسییه‌کانی دووبه‌ره‌که ده‌ستی پێ کردووه‌ . باج و موچه‌ی خانه‌نشینان سه‌ره‌تای شه‌ڕی هه‌‌ڵبژاردنی نێوان سۆسیالدیموکراته‌کان و مۆدێراته‌کان بوو که‌ دوێنێ و پێرێ له‌ گۆڕه‌پانی سیۆده‌رمالم له‌ ستۆکهۆلم له‌ وتاره‌کانیاندا هه‌ریه‌کیان به‌ ملیارده‌ها کرۆن په‌یمانیان ده‌دایه‌ ده‌نگده‌رانیان.مۆدێراته‌کان په‌یمانی که‌مکردنه‌وه‌ی باجی موچه‌خۆر و خانه‌نشین ده‌ده‌ن و سۆسیالدیموکراته‌کان په‌یمانی یه‌کسانکردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی جیاوازی باج له‌ نێوان موچه‌خۆر و خانه‌نشینان ده‌ده‌ن.

- پاره‌ی خانه‌نشینی کۆمه‌ک نییه‌ به‌ڵکه‌ موچه‌یه‌کی پاشخراوه‌ و ده‌بێت له‌ وڵاتێکی وه‌ک سویددا ڕێسای ڕوونمان بۆ ئه‌و پرسانه‌ هه‌بێت. ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆکی سۆسیالدیموکراته‌کان مۆنا سالین ئاماژه‌یه‌ به‌و جیاوازییه‌ی نیوان باجی که‌سانی موچه‌ خۆر و خانه‌نشینن، که‌ ئه‌مه‌ی دواییان واتا خانه‌نشینان 700 کرۆن باجی زیاتر له‌ موچه‌خۆران ده‌ده‌ن. سالین ئه‌مه‌ی به‌لاوه‌ ناهه‌قیه‌ و له‌ وتاره‌ هاوینه‌که‌ی دوێنێیدا له‌ گۆره‌پانی سیۆده‌رمالم له‌ ستۆکهۆلم په‌یمانی ئه‌وه‌ی دا که‌ باجی موچه‌خۆر و خانه‌نشین وه‌ک یه‌ک لێ بکاته‌وه‌.

فرێدریک ڕه‌ینفێڵدیش سه‌رۆکی مۆدێراته‌کان ڕۆژێ پێش ئه‌و واته‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌هه‌مان گۆره‌پانه‌وه‌ و له‌ وتاره‌که‌یدا په‌یمانی که‌مکردنه‌وه‌ی باجی خانه‌نشینان و موچه‌خۆرانی دا به‌بێ یه‌کسان کردنه‌وه‌ له‌ نیوانیاندا و په‌یمانی ئه‌وه‌ی دا که‌ باجی موچه‌خۆران و خانه‌نشینان به‌ 20 ملیارد کرۆنی بۆ ته‌رخان بکرێت.

ڕه‌ینفێلد هه‌روه‌ها وتی په‌رستاران که‌ شه‌وانه‌ ئه‌رکی نه‌خۆشه‌وانییان گرتۆته‌ ئه‌ستۆ و پۆلیس که‌ ئه‌رکی ئاساییشیان له‌سه‌ر شآنه‌ بۆ چی ده‌بێت باجی زۆر به‌ن؟ ئه‌مانه‌ ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ ئه‌رکی کۆمه‌ڵگایان که‌وتۆته‌ سه‌رشان و ده‌بێت له‌ پاداشتدا گیرفانیان پاره‌ی زیاتری تیا بێت.

که‌مکردنه‌وه‌ی باجی خانه‌نشینان و موچه‌خۆران هه‌روه‌ها یه‌کسانکردنه‌وه‌ له‌نێوانیاندا نزیکه‌ی 17 ملیارد کرۆن و نیو له‌سه‌ر بودجه‌ی سۆسیالدیموکراته‌کان ده‌که‌وێت، له‌به‌رامبه‌ردا مۆدێراته‌کان 20 ملیاردکرۆنیان په‌یمان داوه‌ که‌ زیاتر جه‌خت له‌ سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی باجی موچه‌خۆرانه‌.

به‌ڵآم ئه‌م په‌یمانانه‌ ته‌نها کاتێک دێنه‌ دی گه‌ربێت و خه‌زینه‌ی دارایی که‌رتی گشتی له‌ گه‌شه‌دابێت له‌ لا‌یه‌ن مۆدێراته‌کانه‌وه‌ فریدریک ڕه‌ینفێلد هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ هه‌رگیز ناهێڵین به‌رنامه‌کاری که‌رتی گشتیمان لاسه‌نگ بێت.

مۆناسالینیش سه‌رۆکی سۆسیالدیموکراته‌کان هاوڕای ڕه‌ینفێلده‌ له‌وه‌دا که‌ په‌یمانی داشکاندنی باج به‌ستراوه‌ به‌ گه‌شه‌ی ئابووری وڵآته‌وه‌ و گه‌ر وه‌ک ئێستا به‌رده‌وام بێت به‌ڵام جیاوازی په‌یمانی ڕه‌ینفێلد و من سالین ده‌ڵێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ ئه‌و گه‌شه‌ ئابوورییه‌ بۆ نه‌هێشتنی جیاوزی نێوان موچه‌خۆر و خانه‌نشین هه‌وره‌ها گه‌شيپیدانی سیستێمی خۆشگوزه‌رانی به‌کارده‌هێنین نه‌ک ته‌نها بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی باج.

په‌یمانی که‌مکردنه‌وه‌ی باجی موچه‌خۆران و خانه‌نشینان به‌ ملیارده‌ها کرۆن پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌نێته‌وه‌ که‌ ئاخۆ بودجه‌ی سوید ئه‌و باره‌ی پێ هه‌ڵ ده‌گیرێت.

- مۆنا سالین ده‌ڵێت منیش هه‌وڕای ڕه‌ینفێلد ده‌ڵێم که‌ له‌حاڵی حازردا بارێکی ئابووری گونجاو له‌گه‌شه‌دایه‌ بۆ په‌یمانی له‌و جۆره‌.

بارێکی ئابووری گونجاو به‌ خه‌زێنه‌یه‌کی پڕی که‌رتی گشتییه‌وه‌ تاکه‌ گه‌ره‌نتی به‌جێهێنانی په‌یمانی که‌مکردنه‌وه‌ی باجی موچه‌خۆران و خانه‌نشینانه. که‌ په‌یمانی هه‌ردوو مۆدێرات و سۆسیالدیموکراته‌ بۆ ده‌نگه‌درانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م پاییزه‌. ئه‌مه‌ ته‌نها خاڵێکه‌ که‌ له‌سه‌ری کۆکین وته‌بێژی پرسی ئابووری سۆسیالدیموکراته‌کان توماس ئیۆستروس ده‌ڵێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌وه‌ی مۆدێراته‌کان ده‌یکه‌ن ‌هێشتنه‌وه‌ی سزای باجی خانه‌نشینانه‌ و خۆشکردنی گوزه‌رانی خۆشگوزه‌رانانه‌ واتا که‌مکردنه‌وه‌ی باجی خاوه‌ن موچه‌زۆره‌کان له‌سه‌ر حسابی سیستێمی خۆشگوزه‌رانی که‌ بۆ هه‌مووانه‌.

سه‌رۆکی مۆدێراته‌کان فرێدریک ڕه‌ینفێڵد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه‌ی سۆسیالدیموکراته‌کان بێده‌نگ نابێت و له‌ وه‌ڵآمێکی توندا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که‌ سۆسیالدیموکراته‌کان هه‌رگیز پێێان قبوڵ ناکرێت باشترکردنی گوزه‌رانی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ کار ده‌که‌ن، بۆیه‌ ڕه‌ینفێڵد ده‌ڵیت من له‌م هه‌ڵویسته‌یان تێ ناگه‌م و هه‌ربۆیه‌ ده‌ڵێین که‌ ئێمه‌ تاکه‌ پارتی کرێکارانی سویدین.

شه‌‌ڕی هه‌ردوو پارت له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوی پارتی کرێکارانه‌ و یه‌کێک له‌ پێشبڕکێکانی نیوان ئه‌و دوو پارته‌ گه‌وره‌یه‌ی سوید مۆدێراته‌کان و سۆسیالدیموکراته‌کان‌ له‌سه‌ر بردنه‌وی ده‌نگی زیاد له‌ ملیۆن ونیوێک خانه‌نشینه‌ له‌ سویدا، ئه‌وه‌یش به‌ په‌یمانی که‌مکردنه‌وه‌ی باجی موچه‌کانایان. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ په‌رله‌مان پێنج هه‌فته‌ی ماوه‌ و تا ئێستا به‌پێی ئاماره‌کان جیاوازی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانیان جێ باس نییه و

ماوه‌ته‌ له‌و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی داهاتوودا ده‌نگده‌ران وێنه‌یه‌کی ڕوونتریان له‌ جیاوازی نێوان به‌رنامه‌ی ئه‌و دوو پارته‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ ده‌ر بکه‌وێت.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact