سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

پارتیی ژینگەی سوید، سەوزەکان، لایەنگری زەوجینی چەندکەس بەیەکەوەیە!

23 Aug 2010

PUKSWED: بێت و به‌ره‌ی سه‌وز و سوور هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وساڵ بباته‌وه‌، ئه‌وا پارتیی ژینگه‌ی سوید ده‌یه‌وێ یه‌کێ له‌ ریاکتۆره‌کانی وزه‌ی ئه‌تۆمی دابخا. ئه‌مه‌‌ قسه‌ی پێتر ئێریکسۆنه‌، یه‌کێ له‌ دوو گوته‌بێژی ئه‌م پارتییه‌ که‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ‌ له‌ وتووێژێکی که‌ناڵی یه‌کی ڕادیۆی سویددا باسی لێوه‌ کرد.

بابه‌ته‌که‌ی تر وه‌گه‌ڕخسستنه‌وه‌ی باجی خاوه‌نێتی و زێده‌کردنی باجی به‌نزینه‌. پێتر ئێریکسۆن هه‌روه‌ها گوتی که‌ پارتیی ژینگه‌ ده‌توانێ چه‌مکی زه‌واج وا بگۆڕێ که‌ له‌ دوو که‌س تێپه‌ڕێ.

له‌ به‌هاری ساڵی ڕابردوودا ئه‌و سێ پارتییه‌ی ناو به‌ره‌ی سه‌وز و سوور، دیاره‌ به‌ حیزبی ژینگه‌وه‌، له‌ چاو چوار حیزبی ناو هاوپه‌یمانی ڕاست پێشکه‌وتنێکی به‌رچاویان هه‌بوو. له‌ هاویندا ده‌نگه‌کان یه‌کسان بوون و ئێستاش ئاماری سیفۆ باسی وه‌پێشکه‌وتنی ڕاسته‌کان ده‌کات،. حه‌وت یه‌که‌ له‌سه‌د زیاتر له‌ بلۆکی چه‌پ! به‌ڵام له‌به‌ر چی، ئه‌و به‌ره‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نگ له‌ ده‌ست داوه‌؟ پێتر ئێریکسۆن وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌:

ـ "بێت و له‌ نزیکه‌وه‌ لێی بڕوانین، ئه‌وا ئه‌وکات زۆر له‌ هێزه‌کانی نه‌رێتخوازی لایه‌نگری حیزبه‌ بورژواییه‌کان هان نه‌درابوون. ئه‌مڕۆ زۆریان له‌به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردندا به‌ڕێکخستن کراون. ئێمه‌ دڵنیاین که‌ ده‌مانتوانی له‌ گفتوگۆکاندا به‌ شێوه‌یه‌کی به‌هێزتر و باشتر پارێزگاری له‌ پێشنیار و پرسه‌کانمان بکه‌ین، له‌ چاو ئه‌وه‌ی به‌هاری ڕابردوو."

پارتیی ژینگه‌ دژی به‌کارهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی یه‌ و ده‌یه‌وێ هه‌رچی زووتر ئه‌م سه‌رچاوه‌ ئینێرژییه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌.‌ به‌ گوێره‌ی پێشبینییه‌کانی به‌رپرسانی وزه، سوید به‌زوویی زێده‌وزه‌یه‌کی به‌ ڕێژه‌ی به‌رهه‌می دوو ریاکتۆری ئه‌تۆمی ده‌بێ. پێتر ئێریکسۆن به‌ره‌وڕووی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئاخۆ چۆن ده‌یه‌وێ ئه‌م وزه‌زێده‌یه‌ به‌کار بێنێت؟

ـ "ئێمه‌ ده‌بێ پێکه‌وه‌ بیرێک له‌وه‌ بکه‌ینه‌وه‌. ئه‌وه‌ هه‌ر من نیم که‌ ده‌بێ شتێک بڵێم به‌ڵام هه‌ر چۆنێک بێت باشتر ئه‌وه‌یه‌ که‌‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا یه‌کێ له‌ ریاکتۆره ئه‌تۆمییه‌‌کان دابخه‌ین."‌

پارتیی ژینگه‌ دژی ئه‌وه‌شه‌ که‌ ریاکتۆره‌ ئه‌تۆمییه‌کان توانایی خۆیان له‌ بواری سه‌رمایه‌گوزاری له‌ ته‌کنیکی نوێدا به‌رنه‌ سه‌رێ، واتا هه‌ر ئه‌وه‌ی سوسیال دیموکراتان دژی نین و پارتیی ژینگه‌ به‌ته‌مایه‌ هه‌رچی زووتر لانی که‌م یه‌کێک له‌ ریاکتۆره‌کان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌. پرسیار لیره‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ حیزبی ژینگه‌ و سوسیالدیموکراتان له‌و باره‌وه‌ چۆن ڕێک ده‌که‌ون؟

ـ "ئێمه‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمیمان بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌م کێشه‌یه‌ هه‌یه‌. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕێک که‌وتوون له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر خوله‌ی په‌رله‌مان جارێک، چاوێک به‌ سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌دا بگێڕینه‌وه‌ تا بزانین وزه‌ی نوێبۆوه‌مان له‌ چ ئاستێکدایه‌ و زێده‌بوونی ئینێرژیمان به‌ کوێ گه‌یشتووه‌. به‌و ده‌ره‌نجامه‌ ده‌توانین بگه‌ینه‌ داوه‌رییه‌کی هاوبه‌ش له‌ سه‌ر چۆنه‌تیی ڕه‌فتارمان له‌و پرسه‌دا و درێژه‌دان به‌ گه‌شه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمیی وڵاته‌که‌مان."

به‌ره‌ی سه‌وزوسوور ده‌یه‌وێ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی سووته‌مه‌نیی فۆسیل، باجی به‌نزین به‌ ڕاده‌ی 49 ئۆره‌ بۆ هه‌ر لیترێک، به‌رز کاته‌وه‌. هه‌روه‌ها باجی کیلۆمه‌تر بۆ کامیۆنان دابنرێ. به‌ڵام ئایا‌ دڵنیایی ده‌درێ‌ که‌ چ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ ناکرێ ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ره‌یه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی برده‌وه‌؟

ـ "به‌ڵێ زۆر دڵنیاین به‌ڵام نه‌ک له‌ سه‌دا سه‌د. بڕێک پێوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌رچووه‌کانمان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی داهاتوودا چۆناوچۆن ده‌بن. من پێم وایه‌ که‌ هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێ که‌ ئێمه‌ پێشنیازمان کردووه‌."

حیزبی ژینگه‌ پێشتر لایه‌نگری ئه‌وه‌ بوو که‌ باجی خاوه‌نێتی ڕاکا، هه‌ر ئه‌و شته‌ی حوکوومه‌تی هاوپه‌یمانی ڕاست جێبه‌جێی کرد. ئێستا به‌ره‌ی سه‌وزوسوور ده‌یه‌وێ جارێکی دیکه‌ وه‌گه‌ڕی بخاته‌وه‌ و بتوانێ چوار میلیارد کرۆن بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی لێ وه‌گیر بخات. حیزبی ژینگه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیازه‌یه به‌ڵام به‌ره‌ی سه‌وزوسووور هێشتا ڕوونیان نه‌کردۆته‌وه‌ که‌ له‌ کرده‌وه‌دا ئه‌م باجه‌ ده‌بێ چۆناوچۆن‌ وه‌ربگیرێ و توێژینه‌وه‌یه‌ک پاش هه‌ڵبژاردن، چاره‌ی ئه‌م کێشه‌یه‌ دیاری بکات.

دژایه‌تیی پێشووی حیزبی ژینگه‌ له‌گه‌ڵ باجی خاوه‌ندارێتی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ دانرابوو که‌ پاره‌ ده‌نیردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌مه‌ دژی شیرکه‌ته‌ بچووکه‌کان و پرسی کارکردنه‌ له‌ لای ئه‌وان‌. پارتیی ژینگه‌ هه‌روه‌ها دژی دووجار باجوه‌رگرتن له‌ سه‌ر خانووبه‌ره‌ بوو، له‌ ڕێگه‌ی دانانه‌وه‌ی باجوه‌رگرتن له‌ دارایی و خاوه‌نێتی. پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ چ شتێک ده‌بێ باجی لێ بدرێ تا ئه‌و چوار میلیارد کرۆنه‌ی به‌ره‌ی سه‌وزوسوور به‌ڵینیاان داوه‌، وه‌ده‌ست بێ؟

ـ "ئێمه‌ هێشتا هیچ وه‌ڵامێکی هاوبه‌شمان نییه‌. ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێک که‌وتووین که‌ دوای هه‌ڵبژاردن توێژینه‌وه‌یه‌ک بکرێ. ئێمه‌ هاوبیرین له‌وه‌دا که‌ سوید پیویستیی به‌ سیاسه‌تێکی چالاک له‌ کێشه‌ی دابه‌شیندا هه‌یه‌. له ‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی ڕابردوودا حوکوومه‌ت باجه‌کانی هه‌ر بۆ هه‌موو که‌س داشکاندووه‌ و ئه‌وه‌ جیاوازیی چینایه‌تیی یه‌کجار زۆرتر کردۆته‌وه‌. له‌م حاڵه‌دا هه‌ڵه‌ نییه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی پاره‌یان زۆرتره‌ و وه‌زعیان باشتره‌، باجێکی که‌مێ زیاتر بده‌ن."

کێشه‌ی زه‌واجیش ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌ سوید گفتوگۆی گه‌رمی ناوه‌ته‌وه‌ و یاسای وڵات ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه‌ به‌جۆرێک که‌ جووتی هاوره‌گه‌ز ئێستا به‌ پێی یاسا ده‌توانن پێکه‌وه‌ بزەوجن. به‌ڵام پرسیارێک هێشتا بێ وه‌ڵامه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌ که‌ ئایا زه‌وجینی نێوان زیاتر له‌ دوو که‌س پێکه‌وه،‌ چۆن ده‌بێت؟ پارتیی ژینگه‌ دژی ئه‌م جۆره‌ زه‌وجینه‌ نییه‌. پێتر ئێریکسۆن قسه‌بێژی پارتییه‌که‌ ده‌ڵێ قه‌بووڵی ئه‌و شته‌ش ده‌که‌ن.

ـ "گفتوگۆی وا له‌ گۆڕێدا هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ له‌ ناو ئێمه‌ی پارتی ژینگه‌دا که‌ ده‌کرێ که‌سێکی دیکه‌ش بکه‌وێته‌ ناو "زه‌وجینی دووکه‌سییه‌وه‌‌" و زیاتر بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ پرسێک نییه‌ که‌ ئێمه‌ بۆ هاوکاریمان له‌گه‌ڵ پارتییه‌کانی به‌ره‌ی سه‌وزوسوور موناقه‌شه‌ی له‌ سه‌ر بکه‌ین."

سەرچاوە: رادیۆی زایەڵە

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact