سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

ئۆلی: به‌رزکردنه‌وه‌ی باج سیستێمی خۆشگوزه‌رانی ده‌پارێزێت

25 Aug 2010

PUKSWED: تا ئیستا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌ سێ هه‌فته‌یه‌کی ماوه‌ بریتی بووه‌ له‌ پیشبڕکێی پارت و به‌ره‌کان له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی باج، له‌به‌ره‌ی سه‌وزوسور داوای یه‌کسانکردنه‌وه‌ی باجی موچه‌خۆران و خانه‌نشینان ده‌کرێت به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی باجی خانه‌نشینان به‌ڵام پارتی چه‌پ ده‌یانه‌وێت ئه‌و جیاوازییه‌ به‌ زیادکردنی باجی موو‌چه‌خۆران نه‌هێڵن.

- به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پێشبڕکیی داشکاندنی باج مانای که‌موکورتییه‌ له‌ سیستێمی خۆشگوزه‌رانیدا یاخود ڕاگرتنیه‌تی له‌سه‌ر حسابی خه‌رجیی ده‌وڵه‌ت و ئه‌وه‌ش ناعاده‌لاته‌ییه‌، سه‌رۆکی پارتی چه‌پ لارش ئۆلی ده‌ڵێت هه‌ر بۆیه‌ گه‌ر حوکوومه‌تێک خه‌مخۆر بێت ده‌بێت بلێت که‌ گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ ناده‌ین باج جارێکی تر به‌رز نه‌کرێته‌وه‌.

پێویستی به‌رزکردنه‌وه‌ی باج بۆ ڕاگرتنی سیستێمی خۆشگوزه‌رانی یه‌کێک بوون له‌و پرسانه‌ی سه‌رۆکی پارتی چه‌پ لارش ئۆلی ئه‌م به‌یانییه‌ له‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ که‌ناڵی (p1) ی ڕادیۆی سویده‌وه‌ باسی لێ کردن. با باجی بێکاران، نه‌خۆش، ئه‌وانه‌ی‌ مۆڵه‌تی دایکوباوکایه‌تیان وه‌رگرتووه‌ و خانه‌نشینکراوانی پێشوه‌خت، وه‌ک باجی که‌سانی مووچه‌خۆر بێت به‌ڕای پارتی چه‌پ و لارش ئۆلی که‌ به‌و پێیه‌ و به‌ڕای ئه‌وان با باجی موچه‌خۆران وه‌ک هی خانه‌نشینانی لێ بێت به‌ڵام به‌ زیادکردنی باجی موچه‌خۆران نه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ی باجی خانه‌نشینان وه‌ک ئه‌وه‌ی سۆسیالدیموکراته‌کان پیشنیازیان کردووه‌.

ده‌ڵێن که‌ هه‌روه‌ها وه‌ک باقی پارته‌کانی به‌ره‌ی چه‌پ له‌گه‌ڵ باجی موڵکوماڵدان که‌ به‌و پێیه‌ چوار ملیار کرۆن ده‌چێته‌ سه‌ر کاسه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڵام پرسی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کارێکی وا خراوه‌ته‌ دوای هه‌ڵبژاردن.

له‌به‌رده‌وامی پرسیار و گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی چه‌پ پرسی فێرگاکانیش هاته‌ پێش که‌ یه‌کێکه‌ له‌و پرسانه‌ی به‌ره‌ی چه‌پ وه‌ک پرسی باج له‌سه‌ری ناکۆکن. له‌کاتێکدا سۆسیالدیموکراته‌کان و ژینگه‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی و زیادبوونی فێرگا سه‌ربه‌خۆکاندان پارتی چه‌پ له‌ دژی ڕاوه‌ستاون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین ئه‌و فێرگا سه‌ربه‌خۆیانه‌ ببنه‌ سه‌رچاوه‌ی پێشبڕکیی قازانجی خاوه‌نداره‌کانیان وه‌ک ئه‌وه‌ی کۆمپانیای پشک بن.

هه‌روه‌ها پارتی چه‌پ له‌گه‌ڵ سیستێمی دیاریکردنی نمره‌ی بابه‌ته‌کانی فێرگادا نین واتا دژ به‌وه‌ن ئاست و کارامه‌یی فێرخواز به‌ نمره‌ و به‌ڵگه‌ دیاری بکرێت. ئێستاش که‌ ڕازی بوون به‌و سیستێمه‌ قوربانییه‌ک بووه‌ چه‌پ داویه‌تی به‌ڕای ئۆلی.

لارش ئۆلی له‌به‌رده‌وامی قسه‌کانیا ده‌ڵێت له‌حالی حازردا فێرخواز له‌ پۆلی هه‌شته‌وه‌ نمره‌ی بۆ دیاری ده‌کرێت به‌ڵآم ئه‌و پێشنیازه‌ نوێیه‌ی که‌ به‌ پێیه‌ له‌پۆلی حه‌وته‌وه‌ ئاستی فیرخواز به‌ نمره‌ دیاری بکرێت ئێمه‌ که‌ له‌سه‌ری ڕازی بووین قوربانییه‌کمان دا ئه‌ویش له‌به‌ر خاتری دامه‌زراندنی شه‌ش هه‌زار مامۆستای نوێ له‌ فێرگا سه‌ره‌تاییه‌کاندا که‌ به‌ڕای ئێمه‌ کێشه‌ی سه‌ره‌کی له‌وێوه‌یه‌ که‌ مامۆستا فریای کاره‌کانی خۆی ناکه‌وێت و سه‌رچاوه‌ و پێویستیه‌کانی ئه‌و فێرگایانه‌ که‌موکورتییان هه‌یه‌.

بیمه‌ی دایکوباوکایه‌تی یه‌کێکی تره‌ له‌و پرسانه‌ی پارتی چه‌پ له‌ به‌ره‌ی چه‌پ جیا ده‌کاته‌وه‌، ژینگه‌ ده‌ڵێن با مۆڵه‌تی دایکوباوکایه‌تی بکرێته‌ سێ به‌شه‌وه‌ دوو به‌شی به‌سه‌ر دایک وباوکدا دابه‌ش بکرێت و به‌شی سێیه‌م دایک و باوک خۆیان بڕیار بده‌ن کامیان وه‌ری ده‌گرن. سۆسیالدیموکراته‌کانیش له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ ده‌ڕۆن به‌ڵام چه‌پ ده‌ڵێن با مۆڵه‌تی دایکوباوکایه‌تی به‌یه‌کسانی له‌به‌ینی ژن و پیاودا دابه‌ش بکرێت. پرسیار ئه‌وه‌یه‌ گه‌ر حوکومه‌تێکی سه‌وزوسوور پێک بێت ئه‌و پرسه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ک به‌هه‌ند ده‌گیرێت.

- ئه‌و پرسه‌ گرنگه‌ سه‌رۆکی پارتی چه‌پ لارش ئۆلی ده‌ڵێت چه‌ند لایه‌نێکی ئه‌و پرسه‌مان تاوتوێ کردهووه‌ که‌ ده‌کرێت گۆڕانکاری خێرایان تیدا بکرێت به‌ڵآم هه‌ندێک لایه‌نی تری پلانی درێژخایه‌نیان بۆ گۆڕینیان ده‌وێت. ئۆلی ئه‌ڵێت هه‌موومان به‌ره‌و هه‌مان ئامانج ڕێده‌که‌ین و پێم وانییه‌ ئه‌م پرسه‌ ببێته‌ خاڵی ناکۆکی نیوانمان له‌به‌ری چه‌پ.

خاڵی ناکۆکی نێوان پارته‌کانی به‌ره‌ی چه‌پ پرسی ئه‌فغانستانیشه‌ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر مان و نه‌مانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوید له‌ و وڵآته‌. دوو پارتی به‌ره‌ی چه‌پ سۆسیالدیموکراته‌کان و ژینگه‌ په‌له‌ی کێشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یان نییه‌ و پارتی چه‌پ داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوبردیان ده‌که‌ن و له‌بری هێزی سه‌ربازیی با هێزی مه‌ده‌نی بنێرینه‌ ئه‌و وڵآته‌ به‌ڕای لارش ئۆلی که‌ ده‌ڵێت من نه‌م وتووه‌ با ئه‌فغانستان به‌ته‌نها و بۆ چاره‌نوسی خۆی به‌جێ نهێڵین نه‌خێر با له‌بری هه‌ر سه‌ربازێک به‌ ده‌یان مامۆستا و په‌رستار هاوکاری ئه‌و وڵاته‌ بکه‌ین. ئه‌فغانستان پیویستی به‌و هاوکاریی ‌مه‌ده‌نی هه‌یه‌ نه‌ک سه‌رباز و جه‌نگی زیاتر.
مه‌ترسی کێشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان ڕێگاخۆشکردنه‌ بۆ هێزه‌کانی تالیبان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سته‌لاتی ئه‌وان، ‌رای لایه‌نگرانی مانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان، ئایا پارتی چه‌پ که‌ داوای ده‌ستوبرد کێشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌ سویدییه‌کان ده‌که‌ن له‌ ڕوودانی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌‌ ناترسن.
- به‌ڵێ، ئه‌وه‌ شتێکه‌ من ئاماده‌م به‌هه‌ر نرخێک بێت ڕێی لێ بگرم، سه‌رۆکی پارتی چه‌پ لارش ئۆلی ده‌ڵێت تالیبانه‌کان لایه‌نگری جۆره‌ سیستێمێکی کۆمه‌ڵآیه‌تی وان که‌ من هیچ خۆشم لێی نایه‌ت و زۆرم ڕق لێیه‌. به‌ڵام من به‌ پێچه‌وانه‌ی زۆرینه‌وه‌ پێم وایه‌ که‌ کۆمه‌ک به‌ هێزی سه‌ربازی پشتی توندڕه‌ویی له‌ ئه‌فغانستاندا ئه‌ستورتر ده‌کات. من پێم وانییه‌ ئۆلی ده‌ڵیت که‌ سه‌رباز و جه‌نگ کێشه‌کانی ئه‌فغانستان چاره‌سه‌ر بکه‌ن به‌ڵکه‌ قوڵتریان ده‌که‌نه‌وه‌.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact