سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

دیموکراته‌کانی سوید: مافی په‌نابه‌ری که‌م ده‌که‌ینه‌وه‌

7 Sep 2010

که‌مکردنه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری و قه‌ده‌غه‌کردنی ڕووپۆش له‌ شوێنه‌ گشتییه‌کاندا دوان له‌و پێشنیازانه‌ن که‌ دیموکراته‌کانی سوید (Sverigedemokraterna) دوێنێ له‌ به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانیاندا ئاشکرایان کرد. سه‌رۆکی ئه‌و حیزبه‌ یمی ئۆکێسۆن ده‌ڵێت بورقه‌ و ڕووپۆش سیمبولی جۆره‌ تێڕوانینێکه‌ بۆ ژنان که‌ له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی سویدیدا ناگونجێت.

- پێشنیاز ده‌که‌ین سه‌رۆکی پارتی دیموکراته‌کانی سوید یمی ئۆکێسۆن ده‌ڵێت بورقه‌ و ڕووپۆشی ژنان له‌ شوێنه‌ گشتییه‌کان، خوێندگا و هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌کاندا قه‌ده‌غه‌ بێت، به‌ڕای ئه‌و بواری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ خه‌ڵکی باوه‌ڕی ئاینی خۆیان په‌یروبکه‌ن و خوای خۆیان بپه‌رستن بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ره‌ به‌سه‌ر ژناندا بسه‌پێنرێت و به‌ ڕووپۆشێکی سه‌رتاپا له‌ نرخی ژنان که‌م بکرێته‌وه‌.

قه‌ده‌غه‌کردنی بورقه‌ و رووپۆش یه‌کێک بوون له‌و 99 پێشنیازه‌ی که‌ پارتی ناسراو به‌ دژه‌ بیانی دیموکراته‌کانی سوید که‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بۆ یه‌که‌مجار بچنه‌ په‌رله‌مانی سویده‌وه‌ دوێنێ له‌ گۆڕه‌پانی سێرگه‌ل له‌ ناوه‌ڕاستی ستۆکهۆلم به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ئاشکرا کرد.

به‌ڵام پرسی په‌نابه‌ری و کۆچ گرنگترین پرسه‌ له‌ به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیموکراته‌کانی سویددا، که‌ بۆ نموونه‌ په‌یمان ده‌ده‌ن که‌ مافی په‌نابه‌ری به‌ له‌سه‌دا 90 که‌م بکه‌نه‌وه‌ و له‌ بری ئه‌وه‌ کۆمه‌کی سوید بۆ ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی یارمه‌تی کۆچبه‌ران زیاد بکرێت تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ یارمه‌تی کۆچبه‌ران له‌و شوێنانه‌یا بدرێت که‌ لێی کۆبونه‌ته‌وه‌ نه‌ک هێنانیان بۆ سوید.

- گرنگه‌ گۆڕانکارییه‌ک له‌ سیاستی کۆچدا بکه‌ین به‌ڕای یمی ئۆکێ سۆن که‌ ده‌ڵێت سوید سایسه‌تێکی به‌ربڵاوی بۆ پێشوازی له‌ په‌ناخوازان هه‌یه‌ به‌ڵام یارمه‌تی سوید بۆ کۆچهێن که‌متره‌ له‌چاو ئه‌وه‌ی له‌و سیاسه‌ته‌دا خه‌رج ده‌کرێت. به‌و واتایه‌ی که‌ سوید ده‌توانێت یارمه‌تی ژماره‌یه‌کی زۆرتری کۆچبه‌ران بدات گه‌ر له‌شوێنی قه‌یران و ڕووداوه‌کاندا یارمه‌تیان پێ بگه‌یه‌نێت. یمی ئۆکێ سۆن ده‌ڵێت ئێمه‌ ته‌نها سنوور بۆ کۆچهێنی دیاری ناکه‌ین به‌ڵکه‌ ده‌مانه‌وێت نیشانی بده‌ین که‌ یارمه‌تی لێقه‌وماوان له‌ شوێن و مه‌سکه‌نی خۆیاندا ده‌ده‌ین.

دیموکراته‌کانی سوید ده‌یانه‌وێت سیاسه‌تی کۆچ و په‌نابه‌ریی سوید وه‌ک فینلاند و دانمارک لێ بکه‌ن و سیاسه‌تی تواندننه‌وه‌(assimilering) بخه‌نه‌وه‌ کار که‌ به‌ پێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ په‌نابه‌ر ده‌بێت خۆی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی سویدیدا بگونجێنێت نه‌ک به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.

نه‌هێشتنی مافی خوێندن به‌ زمانی زگماکی بۆ بیانیان که‌ به‌پاره‌ی باج به‌ڕێوه‌ ده‌برێت یه‌کێکی تره‌ له‌و په‌یمانانه‌ی دیموکراته‌کانی سوید داویانه‌ و ده‌شیانه‌وێت مه‌رجی بونه‌ هاوڵاتی سویدی و وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ توندتر بکه‌نه‌وه‌.

سیاسه‌تی دژه‌ په‌نابه‌ری دیموکراته‌کانی سوید وه‌ستاندنی ئه‌و رێکلامانه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان کردبوویان که‌ تێیدا وێنه‌ی بیانی ده‌شێوێنرێت هه‌روه‌ها ئه‌و ئامارانه‌ی که‌ ده‌یکه‌نه‌ به‌ڵگه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ هاتنی په‌نه‌به‌ران بۆ سوید که‌ گوایا به‌ پێی ئاماره‌کان بیانیان زۆرترین کاری ده‌ستدرێژی جنسیان ئه‌نجام داوه‌، له‌م دواییانه‌دا که‌وته‌ به‌ر ڕه‌خنه‌ و بوه‌ باسی مێدیاکان.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌دا 90 ی هاوڵآتیان ڕقیان له‌ سیاسه‌تی دیموکارته‌کانی سویده‌ به‌ڵآم گه‌ر له‌سه‌دا 10 لایه‌نگریشیان هه‌بێت به‌ سه‌رکه‌وتن بۆیان ده‌ژمێردرێت، به‌ڕآی لێکده‌ره‌وه‌ی سیاسی پونتوس ماتسۆن.

پارتی ناسراو به‌ دژه‌ بیانی دیموکراته‌کانی سوید له‌ زاری سه‌رۆکه‌که‌یان یمی ئۆکێسۆنه‌وه‌ سیاسه‌ته‌کانیان کاریگه‌ری خۆی هه‌بووه‌ و به‌ڵآم گه‌ر بێنه‌ په‌رله‌مان کاریگه‌ری زیاتریان ده‌بێت، ئۆکێسۆن ده‌ڵێت گه‌ر بچێنه‌ په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵآتێکی ئه‌وتۆشمان نه‌بێت کاریگه‌ریمان له‌سه‌ر سیاسه‌تی پارته‌کانی تر به‌ شێوه‌یه‌ک ده‌بێت که‌ ناچار ده‌بن خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌دا بگونجێنن که‌ ئێمه‌ کاریان بۆ ده‌که‌ین. ئاگاشمان لێیه‌ که‌ چۆن له‌ ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌ حوکمه‌دا گووتاری پارته‌کان سه‌باره‌ت به‌ پرسی کۆچ و په‌نابه‌ری چۆن توند بۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی گه‌شه‌کردن و به‌هێز بوونی ئێمه‌وه‌یه‌. به‌ڕآی یمی ئۆکیسۆن

با یاساکانی دامه‌زراندن لاس، گۆڕانکاری وای به‌سه‌ردابێت که‌ خه‌ڵکی به‌ ئاسانتر له‌ کار ده‌ربکرێن و بوار بۆ که‌سانی تر بکرێته‌وه‌ بێنه‌ جێیان هه‌روه‌ها بیمه‌ی بێکاریش به‌هێز بکرێت تا ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ماوه‌ی به‌ینی دوو کاردا بێکار ده‌که‌ون بێ سه‌رچاوه‌ی بژێوی نه‌بن، ئه‌مه‌ یه‌کێکی تره‌ له‌و پرسانه‌ی دیموکراته‌کانی سوید کاری بۆ ده‌که‌ن که‌ له‌لایه‌ن ڕای گشتی و سه‌ندیکای سه‌رانسه‌ری کرێکارانیشه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی توندی لێ گیراوه‌.

به‌و شێوه‌یه‌ کار یه‌کێکی تره‌ له‌و پرسانه‌ی ئه‌م پارته‌ ده‌یانه‌وێت خۆیانی پێ بناسێنن و تا بیسه‌لمێنن که‌ ئه‌وان ته‌نها کار بۆ پرسی په‌ناخوزی و کۆچ ناکه‌ن به‌ڵکه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان ده‌یانه‌وێت بلێن پرسه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه‌ش به‌ هه‌ند ده‌گرین. به‌ڕای لێکده‌ره‌وه‌ی سیاسی پۆنتوس ماتسۆن

جێی ئاماژه‌یه‌ که‌ به‌پێی ئاماره‌کان پارتی دیموکراته‌کانی سوید، (Sverigedemokraterna) سنوری چونه‌ په‌رله‌مانیان تێپه‌ڕاندوه‌ واتا زیاد له‌سه‌دا چواری لایه‌نگرانیان هه‌یه‌ و پێده‌چێت بۆیه‌که‌م جار و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 19ی سێپته‌مبه‌ردا بێنه‌ په‌رله‌مانی سویدییه‌وه.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact