سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

سەرکەوتنی گەورەی سیاسیی کوردەکانی سوید لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا

24 Sep 2010

پێنج سیاسەتوانی بەڕەگەز کورد، کەوتنە ناو پەرلەمانی سویدەوە:

جەبار ئەمین، پارتیی ژینگە
ئامینە کاکەباوە، پارتیی چەپ
رۆزا گوێچلو هێدین، پارتی سوسیالدیموکرات
ئیسماعیل کامیل، پارتیی لیبرالی گەل
شادیە حەیدەری، پارتیی سوسیالدیموکرات


هەروەها چەندین کەسی دیش، جێگری نوێنەرانی پەرلەمانن. یەکێ لەو کوردانەی ئێستا جێگری نوێنەری پەرلەمانە و شانسی چوونە ناو پەرلەمانی لەوانی‌تر زێدەترە، خاتوو "گولان ئاڤجی" یە لە حیزبی لیبرالی گەل، کە پێشتریش هەر جێگری نوێنەر بووە و ماوەیەک وەک ئەندام پەرلەمان کاری کرد

ژماره‌ی که‌سانی به‌ڕه‌گه‌ز بیانی له‌ په‌رله‌مانی سویددا له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا لە چاو ساڵی ٢٠٠٦، زیادی کردووه و‌ له‌ ١٧ ئه‌ندامه‌وه‌ بووەته‌ ٢٣.

ئێمه‌ش له‌ زایه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌ یه‌کێک له‌و پێنج ئه‌ندامه‌ کورده‌ی په‌رله‌مانی نوێێ سویده‌وه‌ کرد جه‌بار ئه‌مین له‌سه‌ر لیستی پارتی ژینگه‌ ، که‌ به‌ڕێوه‌ بوو بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مان.

ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ ئاشکرا کران که‌ ده‌بوا ڕۆژی پێشتر واتا چوارشه‌ممه‌ ده‌نگه‌کان هه‌مووی ژمێردرابێت و ئاشکراش بکرایه‌ به‌ڵام هۆی دواکه‌وتنی بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌ زۆر ناوچه‌ی وه‌ک ئومێۆ و هاللاند و گیۆتۆبۆری و ڤارملاند جگه‌ له‌ هه‌ڵه‌ له‌ ژماردنی هه‌ندێک ده‌نگ، هه‌ندیکیشیان که‌ نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ر بوو په‌سه‌ند نه‌کرابوون و پێداچوونه‌وه‌یان ده‌ویست هه‌ربۆیه‌ ده‌نگه‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ سه‌رله‌نوێ ژمێردرانه‌وه‌.

به‌پێ دوا ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ره‌ی ڕاستی بۆرژوا 173 کورسی به‌رامبه‌ر به‌ 156 کورسی بۆ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و بیست کورسیشیان بۆ پارتی دژه‌بیانی سڤارییه‌دیموکراته‌نا که‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ دێنه‌ په‌رله‌مانی سویدییه‌وه‌.

دابه‌‌شبوونی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان به‌و شێوه‌یه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ره‌ی ڕاستی بۆرژوا که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی بردۆته‌وه‌ چیتر زۆرینه‌ نین له‌ په‌رله‌ماندا و ده‌بنه‌ حوکوومه‌تی که‌مینه‌، حوکوومه‌تی که‌مینه‌ش به‌ پارتی سڤارییه‌دیموکراته‌ناوه‌ له‌ په‌رله‌ماندا مانای چه‌ند به‌ربه‌ستێکه‌ له‌ به‌رده‌م کار و ڕۆڵی داهاتووی حوکوومه‌ت.

به‌و پێیه‌ بارودۆخی سیاسی له‌ سویدا گۆراوه‌ و سڤارییه‌دیموکارته‌نا که‌ هیچ کام له‌ به‌ره‌ی ڕاست و چه‌پ ئاماده‌نین هاوکارییان بکه‌ن و له‌م ڕۆژانه‌شدا پێشنیازی رێگه‌به‌ستنه‌وه‌یان لێ کرا به‌ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کۆمسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌و پێشنیازه‌ بێده‌نگی لێکراو پێ ده‌چێت سڤارییه‌دیموکارته‌نا له‌ کۆمسیۆنه‌کانی په‌رله‌ماندا ئه‌ندامی خۆیان هه‌بێت.

گرنگی ئه‌و کۆمیسیۆنانه‌ی په‌رله‌مانیش له‌وه‌دایه‌ که‌ له‌وێدایه‌ کاره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حوکوومه‌ت و پیشنیازی پارته‌ جیاوازه‌کان تاوتوێ ده‌کرێت. له‌ ڕێی ئه‌و کۆمیسیۆنانه‌وه‌یه‌ که‌ پارته‌کان له‌سه‌ر پیشنیازه‌کان سازش ده‌که‌ن و له‌ په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و ده‌بێته‌ بڕیار. ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان یش له‌کاتی حوکوومه‌تی که‌مینه‌دا به‌هێز تر و گه‌وره‌تر ده‌بێت له‌ حوکومه‌ت.

ئێستاش که‌ فرێدریک ڕه‌ینفێلد بۆ دووه‌م جاره‌ حوکوومه‌ت به‌ڵام ئه‌مجاره‌ حوکوومه‌تی که‌مینه‌ پێک دێنێ، به‌و هیوایه‌ یه‌ به‌ پشتگیری له‌ لایه‌ن پارته‌ جیاوازه‌کانه‌وه‌ له‌ سه‌ر پرس و پیشنیازه‌ جیاوازه‌کان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌گه‌نه‌ بریار. هه‌ر ڕاسته‌وخۆ دوای ده‌رکه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ینفێلد داوای پشتگیریی له‌ پارتی ژینگه‌ کرد، به‌ڵام گه‌ر ژینگه‌ بچنه‌ حوکوومه‌تێکی ڕاسته‌وه‌ مانای که‌وتنی به‌ره‌ی چه‌په‌ و خۆشیان واتا ژینگه‌ش ده‌که‌ونه‌ باش و گفتوگۆی بێ باوه‌ڕیی و په‌یمانشکێنییه‌وه‌.

له‌ ساڵی 1958 ه‌وه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ سوید ده‌که‌وێته‌ باری حوکوومه‌تی که‌مینه‌وه‌ و بۆ خۆ لادان له‌ سه‌رئیسه‌کانی حوکوومه‌تی که‌مینه‌ دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ که‌ پێ ناچێت هیچ لایه‌ک ئاماده‌ییی ئه‌وه‌یان هه‌بێت، ئاخر هه‌رزوو سۆسیالدیموکراته‌کان دانیان به‌ که‌موکورتییه‌کانی سیاسه‌تی خۆیاندا ناو سڤارییه‌دیموکراته‌ناش نیازیان نییه‌ سه‌رکه‌وتنه‌که‌یان به‌ هه‌ڵبژاردنێکی بخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ کاره‌کانی داهاتووی نزیکی ئه‌م حه‌کوومه‌ته‌ که‌مینه‌ ڕاسته‌، له‌ 4ی ئۆکتۆبه‌ردا و بۆ یه‌که‌مجار په‌رله‌مان بۆ دیاریکردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان کۆده‌بنه‌وه‌ و مادام به‌ره‌ی ڕاست زۆرینه‌ نین ده‌کرێت دوو نوێنه‌ر له‌ هه‌ردوو به‌ره‌ی ڕاست و چه‌پ بخرێنه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و یه‌کێکیان ببێته‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان. ڕۆژی دوایی واتا 5 ی ئۆکتۆبه‌ر ڕه‌ینفیلد له‌ په‌رله‌ماندا به‌رنامه‌کاری حوکوومه‌ته‌که‌ی بۆ چوار ساڵی داهاتوو ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

یه‌که‌م پرسی گرنگی ئه‌م حوکوومه‌ته‌ نوێیه‌ش پرسی بودجه‌یه‌ که‌ له‌ 12 ی ئۆکتۆبه‌ردا ئاشکرا ده‌کرێت، به‌ پێی ڕێساکان کارئاسانییه‌کی تایبه‌ت بۆ حوکوومه‌تی که‌مینه‌ هه‌یه‌ تا بودجه‌که‌ی په‌سه‌ند بکرێت، گه‌ر وا نه‌بوایه‌ ده‌بوا به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنیش پیشنیازێکی هاوبه‌ش بۆ بودجه‌ پیشکه‌ش بکه‌ن. هه‌ر له‌ پێشنیازی بودجه‌دا حوکوومه‌ت ده‌توانێت ئه‌و ریفۆرمانه‌ش ئاشکرابکات که‌ به‌نیازن ئه‌نجامی بده‌ن و که‌ پیویستیان به‌ دارایی هه‌یه‌.

گه‌ر پرسی بودجه‌ی حوکوومه‌تی که‌مینه‌ به‌ پاڵپشتی رێساکان بێ سه‌رئیشه‌ ده‌ڕاوت به‌ریوه‌ به‌ڵام پرسی تر هه‌ن که‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ چاوه‌رێن ببنه‌ کێشه‌ له‌به‌رده‌م حوکومه‌تێکی که‌مینه‌دا که‌ به‌رهه‌ڵستکارانی چیتر ته‌نها به‌ره‌ی چه‌پ نییه‌ به‌ڵکه‌ پارتی سڤاریه‌دیموکراته‌نه‌یا، بۆ نموونه‌ پرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ که‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سویده‌ له‌ ئه‌فغانستان، ئا له‌م پرسه‌دا به‌ره‌ی چه‌پ و سڤارییه‌دیماکراته‌نا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکن که‌ سه‌ربازه‌کان بهێنرێنه‌وه‌ به‌ڵآم به‌ره‌ی ڕاست که‌ حوکوومه‌تی که‌مینه‌ پێک ده‌هێنن ده‌ڵێن با بمێننه‌وه‌.

ئه‌م پرسه‌ له‌ پایزی ئه‌مساڵدا ده‌که‌وێته‌ به‌ر باس و پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایا حوکومه‌ت ئه‌توانێت ده‌نگی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن بباته‌وه‌ و پیشنیازه‌که‌ی سه‌ر خات.

به‌ هه‌رحاڵ سڤارییه‌دیموکارته‌نا جگه‌ له‌ پراسی سه‌ربازه‌کانی سوید له‌ ئه‌فغانستان له‌چه‌ند پرسێکی ترئیشدا له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی سه‌وزوسووردا کۆکه‌ وه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ی باجی موچه‌ی خانه‌نشینان و زیادکردنی ئاستی بیمه‌ی کۆمه‌ڵآیه‌تییه‌کان.

به‌ڵام سڤارییه‌دیماکراته‌نا له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ڕاستیشدا له‌ چه‌ند پرسێکدا کۆکن وه‌ک باج دانه‌نان له‌سه‌ر ماڵوموڵک که‌ به‌ره‌ی سه‌وزوسور به‌ پیجه‌وابه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت موڵکوماڵ باجێکی تایبه‌تی له‌سه‌ر دانرێت.

ئا به‌م حاڵه‌ وه‌ و به‌ هاتنه‌ په‌رله‌‌مانی پارتی دژه‌ بیانی سڤارییه‌دیموکراته‌نا پێ ده‌چێت حوکوومه‌تی که‌مینه‌ی به‌ره‌ی ڕاست به‌ربه‌ست و ته‌نگژه‌ی زۆری له‌ به‌ر بن.

Start | Contact | PUKswed © 2017| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact