سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

كونسوڵی فەخری سوێد لە هەولێر: نزیكەی 10 هەزار هاووڵاتی سوێدی لەكوردستان دەژین

27 Sep 2010

كاڕڵ هێنریك ئاسارگارد كونسوڵی فەخری سوێد لەهەولێر رایگەیاند ژیانی لە هەرێمی كوردستان پێ خۆشە، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر سوێدی لەكوردستان دەژین، كارڵ رایگەیاند كە بەپێی زانیاری ئەوان "نزیكەی 10 هەزار كوردی سوێدی لەهەرێمی كوردستان هەن".

كاڕڵ هێنریك ئاسارگارد، نزیكەی دوو ساڵە لەگەڵ خێزانەكەی لەهەرێمی كوردستان دەژی و ناوبراو لەگەڵ ئەم پۆستەدا كارێكی دیكەشی لەكوردستان هەیەو لەبواری كشتوكاڵیدا كار دەكات.

لەماوەی رابردوودا چەندین پەناخوازی كورد روویان لە وڵاتی سوێد كردو بەپێی یاساو رێساكانی ئەو وڵاتە مافی مانەوەیان پێدراوەو هەندێكیشیان رەگەزنامەی سوێدیان پێدراوە. سەبارەت بە ژمارەی هاووڵاتیانی كوردی سوێدی، كە لە كوردستان دەژین كاڕڵ هێنریك دەڵێت "سیستەمی سوێدی لەڕووی تۆماركردنی ناوی هاووڵاتیانەوە زۆر جیاوازە لەگەڵ وڵاتانی دیكە. ئێمە تەنیا وەك هاوڵاتی سوێدی ناو تۆمار دەكەین و لەبەرئەوە هیچ ئاماژەیەك بەنەتەوەی ئەو كەسە ناكرێت. بەڵام پێموابێت عێراقییەكان دووەم گەورەترین نەتەوەی پەنابەرن لەسوێد لەدوای ئێرانییەكان". گوتیشی "زۆر زەحمەتە بزانین كە چەند سوێدی لە كوردستان و عێراقن، بەڵام پێمانوایە كە نزیكەی 10 هەزار هاووڵاتی سوێدی لە هەرێمی كوردستان هەن".

لە رۆژی 19ی ئەو مانگەدا هەڵبژاردنەكانی شارەوانی و پەرلەمانی سوێد بەڕێوەچوو و ژمارەیەكی زۆر كوردی سوێد پێشوەختە لەهەرێمی كوردستان دەنگیان دا. كونسولی سوێدی رایگەیاند "نزیكەی 180 كەس دەنگیان داوە لە عێراق بەگشتی. 60 لە هەولێر، 80 لە سلێمانی و 40 لە بەغدا".

پاڵێوراوی كورد لەو هەڵبژاردنەدا لەسوێد زۆرن، هەندێ كورد چاویان لەوەیە بگەنە پۆستی باڵاش لەو وڵاتەدا، لەوانەش وەزیری دەرەوە. سەبارەت بە گەیشتنی كورد بۆ پۆستە باڵاكانی ئەو وڵاتە، ئاسارگارد گوتی "ئەوەیان دەگەڕێتەوە بۆ پارتە سیاسیەكان بۆ بەرزكردنەوەی پاڵێوراوەكانیان. بۆ نموونە ئێمە وەزیرێكمان هەیە بەرەگەز خەڵكی ئەفریقیایە. سەرۆكی باڵی ئافرەتانی حیزبی سۆشیال دیموكراتەكان كوردی توركیایە. رەنگە ئەویش لەحكوومەتی داهاتوودا بتوانێ ببێتە وەزیر ئەگەر حكوومەتەكە لەلایەن پارتەكەیەوە پێكهێنرا. هەروەها پەرلەمانتارێكیشمان هەیە خەڵكی سلێمانییە. بەگشتی ژمارەی كوردەكان زۆرە لەنێو پارتەكانی سوێددا، ئەمەش رێگەیان ئاسان دەكات بۆ وەرگرتنی پۆستی گەورە لە داهاتوودا".

سەبارەت بە دروستكردنی پەیوەندی ئابووری لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی سوێد، كونسوڵی سوێدی گوتی "ماوەیەك پێش ئێستا وەزیری بازرگانی سوێدی سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و سەرۆكی دەستەی هەناردەكاری سوێدیش لێرە ماوەتەوەو ئێمە بەردەوام پەیوەندی پێوە دەكەین و چاومان بەو شاندە بازرگانانە دەكەوێت كە دەیانەوێت لێرە كاری وەبەرهێنان بكەن"، ناوبراو ئاشكراشیكرد كە "ئێستا چوار كۆمپانیای سوێدی لێرە كاردەكەن لەوانە كۆمپانیاكانی ئێریكسۆنی مۆبایل و سكانیای ئۆتۆمبێلی گەورە".


رووداو -هەولێر

Start | Contact | PUKswed © 2017| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact