سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

خه‌ڵاتی هونه‌ری (هۆ كاكی پێشمه‌رگه‌) به‌خشرایه‌ 16 هونه‌رمه‌ند

4 Oct 2010

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه‌ له‌ مه‌راسیمێكدا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ 16 هونه‌رمه‌ند.
له‌ ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ دكتۆر كاوه‌ مه‌حمود وه‌زیری رۆشنبیری و نه‌وزدا هادی پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندان ئاماده‌ی بوون، وه‌زیری رۆشنبیری ڕاگه‌یاند: ئه‌م خه‌ڵاته‌ ساڵانه‌ ده‌بێته‌ نه‌ریتێك و هه‌ر ساڵێك به‌ناوی هونه‌رمه‌ندێك ده‌بێت، بۆ ئه‌مساڵیش به‌ناوی هۆكاكی پێشمه‌رگه‌ی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌جه‌زاوه‌ ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: پرۆژه‌ یاسایه‌كمان داوه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی به‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ بدرێت كه‌ هیچ موچه‌یه‌كیان له‌حكومه‌ت نیه‌.
دواتر ده‌ستكرا به‌دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان كه‌ پێكهاتبون له‌هه‌ریه‌ك له‌ مامۆستا باكوری و حه‌سه‌ن سیساوایی و محمد ئه‌ربیلی و عه‌دنان جه‌مال له‌هه‌ولێر، له‌شاری سلێمانیش عوسمان كێمنه‌یی و ئیبراهیم محمد و ڕزگار محمد و هیوا مسته‌فا، هه‌روه‌ها له‌شاری دهۆك زاهیر بریفكانی و جه‌مال مه‌حمد ئه‌دیب و محمد زكری عه‌بدولقادر، له‌شاری كه‌ركوكیش شوكر خه‌یات و حه‌مه‌ ره‌وف كه‌ركوكی وسابیر كوردستانی، له‌شارۆچكه‌ی زاخۆ هاوار میكایل و له‌شارۆچكه‌ی كه‌لاریش مه‌حمود وه‌هاب خه‌ڵاته‌كه‌یان پێبه‌خشرا .

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact