سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

یه‌ك ساڵی د. به‌رهه‌م (5) كه‌شێكی گه‌رمی سیاسیی و حكومه‌تێكی بێ لایه‌ن

30 Oct 2010

توانا ئه‌حمه‌د‌

كه‌شوهه‌وای سیاسی كوردستان و گه‌رمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌تایبه‌تی له‌سلێمانی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌، به‌وه‌ی تاچه‌ند ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ به‌ڵێنه‌ی خۆی راستگۆ بێت، كه‌سه‌باره‌ت به‌ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارو ئارام و ئازاد به‌خه‌ڵكی دابوو، هه‌روا تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵینه‌شدا ده‌ڕوات كه‌بێ لایه‌ن ره‌فتار بكات.
ره‌نگه‌ گه‌واهی رۆڵی بێلایه‌نی حكومه‌ت له‌ساته‌وه‌ختی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا ته‌نیا لای ئه‌وانه‌ ده‌ست نه‌كه‌وێت كه‌حزبه‌كانیان پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكومه‌تن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش ئه‌و شاهێدیه‌ بده‌ن كه‌ ئۆپۆزسیۆنن، چونكه‌ حكومه‌ت به‌جۆرێك كارئاسانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ڵمه‌تی لیست و قه‌واره‌و به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ كرد بواری هیچ ته‌فسیرو خراپ لێكدانه‌وه‌یه‌كی نه‌هێشته‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌كرێت به‌ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی حكومه‌ت لێك بدرێته‌وه‌ له‌رێگای به‌رهه‌مهێنانی ستایلێكی تازه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كایه‌ی سیاسیدا.
هه‌ر له‌و مانگه‌دا و له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كه‌له‌یه‌كی ئازار به‌ڕێوه‌چوو، خاڵێكی هه‌ره‌ گرنگی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسای گرێبه‌سته‌ گشتیه‌كان بوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی یاسا ئه‌و بواره‌ گرنگه‌ی كاری حكومه‌ت رێك بخرێت، چونكه‌ به‌پێی هه‌ندێ راپۆرت و ده‌ره‌نجامی ئیشكردن به‌شێكی سه‌ره‌كی گرفته‌كانی بواری پڕۆژه‌كان و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنیان و ده‌رخسته‌ی ئیزافی له‌خودی گرێبه‌سته‌كان و توانای سه‌رپه‌رشتیكردن دابوو، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ په‌كی كه‌وتووه‌، یان به‌ناته‌واوی جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆیه‌ دانانی یاسایه‌ك ده‌كرێ به‌شێكی زۆری ئه‌و گرفته‌ له‌چاره‌سه‌رێكی گونجاو نزیك بكاته‌وه‌.
له‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌دا هاتبوو كه‌فه‌رمانگه‌ی رێكخستنی گرێبه‌سته‌ گشتیه‌كان له‌وه‌زاره‌تی پلان دانان دابمه‌زرێت بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و رێكخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا حكومیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاو به‌لێنده‌ره‌كان ئیمزای ده‌كه‌ن، له‌هه‌موو پارێزگاكانیشدا ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌فافیه‌تی پێویست هه‌بێت و بنه‌مایه‌كی یاسایش بۆ جێبه‌جێكردنیان ده‌سته‌به‌ر ببێت، گه‌ر گرفتێكیش روویدا ئه‌وا به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، هه‌ر چه‌نده‌ ده‌ره‌نه‌چوونی یاسایه‌كی له‌و جۆره‌ له‌به‌غدا رێگری له‌په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ یاساكه‌ كرد له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا، به‌لام له‌رۆژی 5/4 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌شێوه‌ی رێنمایی ئه‌و بۆشاییه‌ی پڕكرده‌وه‌، دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێنمایه‌ تازانه‌ش یه‌ك سیستمی یاسایی گرێبه‌سته‌ حكومیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه‌تیایدا ره‌چاوی ئاستێكی به‌رزی یه‌كسانی و كێبڕكی و شه‌فافیه‌ت ده‌كرێت.
به‌شێكی گرنگی تاوتوێكردنی بواری گرێبه‌سته‌ حكومییه‌كان له‌ساته‌وه‌ختی پێشكه‌شكردنیدا بوو، كه‌بودجه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرا، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێ ژینگه‌یه‌كی له‌بارو ته‌ندروست بۆ ده‌ستكردن به‌جێبه‌جێكردنی بڕگه‌و ورده‌كاریه‌كانی بودجه‌كه‌ بڕه‌خسێنێت و نه‌ریتێكیش كه‌ڵه‌كه‌ بكات كه‌بوار به‌و كێشه‌و قه‌یرانانه‌ نه‌دات له‌داهاتوو دووباره‌ ببنه‌وه‌.
خاڵێكی تری گرنگ كه‌له‌و ماوه‌یه‌دا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا ئاماده‌كردنی گه‌لاڵه‌ نامه‌یه‌ك بوو سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی تواناسازی كوردستان كه‌ 120 ملیار دیناری له‌بودجه‌ بۆ ته‌رخان كرابوو، به‌گوێره‌ی ئه‌و گه‌لاڵه‌ نامه‌یه‌ به‌گوێره‌ی هه‌ندێ پێوه‌ری دیاریكراو و دوور له‌هه‌ر ده‌ست تێوه‌ردانێك ده‌رچووانی زانكۆ له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ خوێندن له‌زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان، دواتریش بڕیاردرا سێ یه‌كه‌می سه‌رجه‌م كۆلیژه‌كانی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی بنێردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌نزیكه‌ی 20 ولات ده‌ست نیشان كراوه‌، به‌جۆرێك كه‌پرۆسه‌ی وه‌رگرتن هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ پێداویستی بازاڕو زانكۆو وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا حكومیه‌كاندا، دواتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری پێكهات كه‌ئه‌ركی دیاریكردنی پێداویستیه‌كانی حكومه‌ته‌ له‌گشت ئاسته‌كاندا.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact