سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

پاشه‌كشه‌ی مۆدێلی سۆشیال دیموكرات له‌سوید

31 Oct 2010

تۆفیق له‌مدینیی‌

به‌سه‌ركه‌وتنی جیهانگیریی گلۆبالیزه‌یشن-ی لیبراڵی دوابه‌دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد، به‌ته‌واوه‌تی سێ كۆڵه‌گه‌كه‌ی سۆشیال دیموكرات -پرۆژه‌، مۆدێل، به‌رنامه‌ له‌ژێر كاریگه‌ریی دوو جوولانه‌وه‌ی ئه‌وتۆدا هه‌ره‌سیان هێنا كه‌ مه‌رج نییه‌ ئه‌و دوو جوولانه‌وه‌یه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرێدراو بن، چونكه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌، به‌كۆتاییهاتنی كۆمۆنیزم پاشه‌ڕۆژی شۆڕشگێڕانه‌ش نه‌ما، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ی كه‌ سه‌رمایه‌داریی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ له‌ڕووی زاڵبوونی مۆدێلی جیهانگیریی لیبراڵی له‌سه‌رئاستی دنیادا، جیهانگیریی وایكرد زۆر زه‌حمه‌ت بێت سۆشیال دیموكرات له‌دژی ته‌وژمی سووڕه‌ ئابوورییه‌ زاڵه‌كاندا مه‌له‌بكات. هه‌روه‌ك ئه‌م كاره‌ گشت حزبه‌ سۆشیال دیموكراته‌كان و سۆشیالیسته‌كانی ئه‌وروپای- له‌كاتی جیاجیادا- خسته‌ به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌وه‌ به‌جۆرێك ئه‌و حزبانه‌ به‌به‌رنامه‌ی خۆیاندا چوونه‌وه‌ تاوه‌كو له‌گه‌مه‌ی ئابووریی نیشتمانیدا بمێننه‌وه‌، هه‌روه‌ك بژارده‌ (خه‌یار)ه‌ ئه‌وروپاییه‌كانی خۆیان سنوورداركرد، تاوه‌كو زیاتر قورسایی خۆیان بخه‌نه‌ جیهانگیریی لیبراڵییه‌وه‌.
له‌سوید، ئه‌و ولاته‌ی كه‌ به‌مۆدێلی سه‌رمه‌شقی سۆشیال دیموكرات داده‌نرێت، تێیدا حزبی سۆشیال دیموكرات حه‌فتا ساڵه‌، له‌ساڵی 1920ه‌وه‌ ته‌نها چه‌ند خولێكی كه‌م نه‌بێت كه‌ تێیدا توانیویه‌تی هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ باڵی راست و باڵی راستی ناوه‌ڕاست بكات بۆئه‌وه‌ی زۆرینه‌ به‌ده‌ستبهێنێت و سه‌ركردایه‌تی ولات بكات حزبی بالاده‌ست بووه‌، به‌لام له‌ساڵی 2006ه‌وه‌ ئیدی وا نه‌ماوه‌ته‌وه‌.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌م دوایه‌دا كه‌ رۆژی 19ی ئه‌یلوولی 2010 به‌ڕێوه‌چوو، حزبی سۆشیال دیموكرات رێژه‌ی 30.8%ی ده‌نگه‌كانی هێنا، به‌مه‌ش ده‌توانێت به‌ 113 كورسی بچێته‌ په‌رله‌مان، ئه‌م رێژه‌یه‌ش تا راده‌یه‌ك زۆر كه‌متره‌ له‌و رێژه‌یه‌ی كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوودا واته‌ ساڵی 2006 به‌ده‌ستیهێناوه‌، چونكه‌ نزیكه‌ی 4%ی ده‌نگه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌ واته‌ 17 كورسی له‌په‌رله‌ماندا، هه‌روه‌ك حزبی چه‌پ-ی هاوپه‌یمانی سێ كورسی له‌ده‌ستداوه‌، له‌كاتێكدا حزبی میانڕه‌وه‌كان، باڵی راستی ناوه‌ند، رێژه‌ی 30%ی هێناوه‌و به‌ 107 كورسی ده‌چێته‌ په‌رله‌مان.
به‌گشتی، هاوپه‌یمانیی باڵی راست كه‌ له‌چوار حزب به‌سه‌رۆكایه‌تی فریدریك راینفیڵت-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا، 173 كورسی له‌كۆی 349 كورسی په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستهێناوه‌، بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ره‌ها ده‌بێت 175 كورسی هه‌بێت.
هه‌روه‌ك ئۆپۆزسیۆنی چه‌پ كه‌ حزبی سۆشیال دیموكرات سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات، 156 كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌كاتێكدا حزبی دیموكراتی سوید، كه‌ حزبێكی باڵی راستی توندڕه‌وه‌و دژی كۆچه‌، 20 كورسیی به‌ده‌ستهێناوه‌و بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ده‌چێته‌ په‌رله‌مان و رێگه‌ی نه‌دا باڵی راستی ناوه‌ند زۆرینه‌ به‌دیبهێنێت.
كۆچبه‌ره‌كان 14%ی دانیشتوانی سوید پێكده‌هێنن كه‌ به‌ 9.4 ملیۆن كه‌س مه‌زه‌نده‌ده‌كرێت، قه‌یرانیی سه‌رمایه‌داریی جیهانیش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین ره‌وتی باڵی راستی ئه‌وپه‌ڕی توندڕه‌و بگره‌ ره‌گه‌زپه‌رست ده‌ربكه‌ون كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن ئۆباڵی ئه‌و قه‌یرانه‌ی خۆرئاوا به‌خۆوه‌ی ده‌بینێت، بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی كۆچبه‌ره‌كانه‌وه‌.
سوید به‌ولاتی نموونه‌یی له‌ڕووی یه‌كسانی له‌نێوان ژن و پیاودا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، ئه‌و یه‌كسانییه‌ پله‌یه‌كی به‌رزه‌ به‌تایبه‌تی له‌كه‌رتی گشتیی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تدا، به‌جۆرێك ژنان نوێنه‌رایه‌تییه‌كی باشیان هه‌یه‌، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا جیاوازییه‌كی گرنگ له‌مووچه‌دا هه‌یه‌ له‌ولاتێكدا كه‌ خۆی به‌پێشڕه‌وی سۆشیال دیموكرات له‌ئه‌وروپادا وێناده‌كات، له‌م رووه‌وه‌ ژن مامناوه‌ندیی ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌رده‌گرێت به‌رامبه‌ر 84%ی مووچه‌ی پیاوه‌و ده‌گاته‌ 92% كاتێك كاره‌كه‌ وه‌ك یه‌ك ده‌بێت.
حكومه‌تی باڵی راستی حوكمڕانیش له‌ساڵی 2006ه‌وه‌ شتێكی ئه‌وتۆی له‌مه‌سه‌له‌كه‌ نه‌گۆڕیوه‌، بگره‌ جوولانه‌وه‌ی ژنان پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆوه‌ ده‌بینێت.
هه‌روه‌ها سوید به‌ولاتی نموونه‌یی له‌ڕووی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانییه‌وه‌ ئه‌ژمارده‌كرێت، كه‌ له‌سه‌ر سێ كۆڵه‌گه‌ بنیاتنراوه‌:

یه‌كه‌م: سه‌ندیكا به‌هێزه‌كان كه‌ ده‌توانن وه‌ك هاوتا دانوستاندن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كاندا بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌بازاڕیی كارو كه‌مترین مووچه‌و سه‌عاته‌كانی كارو كرێی رۆژه‌كانی پشوو، بێئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌خاله‌ت بكات.
تۆماس كارلین-ی ئابووریناس، كارمه‌ند له‌كۆنفیدراسیۆنی گشتی كار، كه‌ به‌ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ده‌وڵه‌تدا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و 70%ی كرێكاران و فه‌رمانبه‌رانی سوید پێكده‌هێنێت، ده‌ڵێت: ئێمه‌ ئاستی كۆمه‌لایه‌تی ده‌فرۆشین بۆئه‌وه‌ی مه‌رجی باشترمان بۆ كرێكاران ده‌ستبكه‌وێت.

دووه‌م: سیستمی دابینكردنی كۆمه‌لایه‌تی كه‌ بوارده‌دات قه‌ره‌بوو به‌بێكاره‌كان و نه‌خۆشه‌كان بدرێت تا له‌هیچ وه‌رچه‌رخانێكی ژیانی خۆیان نه‌ترسن.

سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاریی به‌رفراوان: باخچه‌ی ساوایان، خوێندنگه‌، چاودێریی پزیشكیی بۆ به‌ساڵداچووان، هه‌موو ئه‌مانه‌ش پاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن باجێكی به‌رزه‌وه‌ دابینده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بوارێكی به‌رفراوانی ره‌خساندووه‌ بۆئه‌وه‌ی ژنان بچنه‌ نێو بازاڕی كاره‌وه‌.
رێكخراوی هاریكاریی و په‌ره‌پێدانی ئه‌وروپا، دانی به‌كارایی مۆدێلی سۆشیال دیموكرات، یاخود ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانیی له‌ولاته‌ ئه‌سكه‌نده‌ناڤییه‌كاندا ناوه‌، له‌م رووه‌شه‌وه‌ وتوویه‌تی: رێگه‌یه‌كی دیكه‌ هه‌یه‌ جگه‌ له‌ڕێگه‌ی لیبراڵیزمی نوێ، كه‌ ده‌توانێت گه‌شه‌ به‌ڕێوه‌ببات و رێژه‌یه‌كی به‌رزی ته‌وزیفكردن به‌دیبهێنێت.
له‌سایه‌ی جیهانگیریی لیبڕاڵیدا، مۆدێلی سوید پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌خۆوه‌ ده‌بینێت: سیاسه‌تی كرێ كه‌ سه‌ندیكاكان په‌سه‌ندیانكردووه‌و له‌سه‌ر پره‌نسیپی كرێی یه‌كسان بۆ كاری یه‌كسان بنیاتراوه‌، جا سروشتی ئه‌و كۆمپانیایه‌ هه‌رچییه‌ك بێت كه‌ كرێكاره‌كه‌ كاری تێداده‌كات، ئه‌م سیاسه‌ته‌ ئێستا شپرزه‌ییه‌كی زۆر به‌خۆوه‌ ده‌بینێت، هه‌روه‌ها پاشه‌كشه‌ هه‌یه‌ له‌سیاسه‌تی دابینكردنی كۆمه‌لایه‌تیی بۆ بێكاره‌كاندا، چونكه‌ له‌حه‌فتاكاندا كه‌ سه‌رده‌می زێڕینی ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی بوو، بێكار 80%ی مووچه‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرت، به‌لام ئێستا ئه‌م رێژه‌یه‌ بۆ نزیكه‌ی 50%ی مووچه‌ كۆنه‌كه‌ی دابه‌زیوه‌، جگه‌له‌وه‌ش پاشه‌كشه‌ی سه‌ندیكاكان هه‌یه‌ له‌سایه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ چوارساڵه‌ سوید به‌خۆوه‌یان ده‌بینێت، به‌تایبه‌تی له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وی گه‌وره‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له‌سه‌ر حسابی كه‌رتی گشتیدا.

*رۆژنامه‌ی (المستفبل)ی لوبنانی

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact