سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

داخۆ ئه‌مه‌ خۆ جیاكردنه‌وه‌ نییه‌ له‌ ڕیزی كورد؟

31 Oct 2010

كوردستانی نوێ‌

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌رو سه‌داوه‌ ریزی ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی جێهێشت، چونكه‌ ده‌شزانێ خۆجیاكردنه‌وه‌كه‌یان له‌ئیئتیلافه‌كه‌ لای رای گشتیی كوردستان و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆشیان به‌ئاسانی قوت نادرێ و به‌ئاسانیش پاوساونادرێ، بۆیه‌ له‌ڕاگه‌یاندن كشانه‌وه‌و له‌لێدوانه‌كانی دواتریاندا پاساوی جۆراوجۆر دێننه‌وه‌. له‌م نووسینه‌دا جێی ئه‌وه‌ نییه‌ باس له‌ڕه‌وایی و ناڕه‌وایی پاساوه‌كانیان بكه‌ین و ئه‌وه‌ دێڵینه‌وه‌ بۆ ده‌رفه‌تێكی دیكه‌، به‌لام جێی خۆیه‌تی كه‌نه‌ختێك بۆ دواوه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌و ئه‌وه‌ بیربخه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عیراق، زۆرینه‌ی رای گشتیی كوردستان خوازیاری ئه‌وه‌بوون كه‌ لایه‌نه‌كانی كوردستان پێكه‌وه‌ به‌یه‌ك لیست بچنه‌ ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و ئه‌و داخوازییه‌ش له‌و مه‌ترسییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبوو كه‌چه‌ند لیستی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌غدا ده‌بێته‌ هۆی پارچه‌بوونی كوردو پارچه‌بوونی گوتارو هه‌ڵوێستی كورد له‌به‌غدا هه‌موومان بیرمانه‌، به‌رپرس و نووسه‌رانی گۆڕان تێزێكی دژی ئه‌و بۆچوونه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری خه‌ڵكی كوردستانیان هێنایه‌ ئاراوه‌و به‌خه‌ڵكیان ئه‌وت: كه‌ئه‌و لیست جیاییه‌ هیچ زیانێك به‌كورد ناگه‌یه‌نێ و سه‌ره‌نجام به‌و رێگه‌یه‌شداچوون كه‌خۆیان ویستیان. دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش لایه‌نه‌كانی تری كوردستان هه‌ر زوو كه‌وتنه‌كار بۆئه‌وه‌ی زیانی فره‌لیستی به‌چوارچێوه‌یه‌كی تری یه‌كگرتوویی كورد قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه‌و به‌و شێوه‌یه‌ ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان پێكهێنراو به‌شێوه‌یه‌كی تر ئه‌و ئیئتیلافه‌ بووه‌ چوارچێوه‌ی یه‌كڕیزیی كورد له‌به‌غداو به‌مه‌ش قه‌ره‌بووی فره‌ لیستییه‌كه‌ كرایه‌وه‌. له‌و ساوه‌ ئه‌و ئیئتیلافه‌ بووه‌ نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و پارت و هێزه‌ سیاسییه‌كان، به‌و لایه‌نانه‌شه‌وه‌ كه‌نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌مانی عیراقدا نییه‌، فراكسیۆنه‌كانی عیراقیش له‌و روانگه‌یه‌وه‌ كه‌ئه‌و ئیئتیلافه‌ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌داخوازی و ئیستحقاقاتی گه‌لی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیئتیلافه‌دا دانوستانیان ده‌سپێكرد، به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، كه‌ئه‌و گفتوگۆیانه‌ تائێستاش به‌هه‌مانشێوه‌و به‌هه‌مان تێگه‌یشتن به‌رده‌وامن.
ئه‌م باسكردنه‌ی سه‌ره‌وه‌مان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌و راستییه‌ بۆ هه‌موولایه‌ك روون بێته‌وه‌ كه‌كشانه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، كشانه‌وه‌یه‌ له‌یه‌كڕیزیی گه‌لی كوردستان له‌به‌غداو خۆجیاكردنه‌وه‌یه‌ له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و ئیئتیلافه‌و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی تری كوردستان كه‌پشتیوانی له‌ئیئتیلافه‌كه‌ ده‌كه‌ن و لایه‌نگری ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ن كه‌ئیئتیلافه‌كه‌ وه‌دیهێناوه‌.
پرسیاری جه‌وهه‌رییش له‌باره‌ی خۆجیاكردنه‌وه‌كه‌ی گۆڕان هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ داخۆ ئه‌مه‌شیان كه‌گۆڕان كردی، خۆجیاكردنه‌وه‌ نییه‌ له‌یه‌كڕیزیی كورد؟

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact