سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

عه‌نته‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا

31 Oct 2010

ئه‌ڤین ئیبراهیم فه‌تاح‌

جیاوازیی نێوان ده‌وڵه‌تی سروشتی و ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌یه‌، یه‌كه‌میان یاسای سروشت په‌یڕه‌و ده‌كات و دووه‌میان یاسای ده‌وڵه‌ت. یاسای سروشت ئه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌لات، ده‌سه‌لاتی هێزه‌، واته‌، هێزو ده‌سه‌لات لای عه‌نته‌ری زه‌مانن. گرفته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌، هه‌موو جارێك عه‌نته‌رێكی دیكه‌ په‌یدا بووه‌ كه‌ هێزی پتره‌و ئه‌وه‌ی كۆنی راماڵیووه‌. به‌مه‌ش مرۆڤ بیری له‌چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندیی كردۆته‌وه‌و ده‌وڵه‌تی یاسای داهێناوه‌ كه‌شوێنی عه‌نته‌ریاتی تێدا نه‌بێته‌وه‌.
یاسای ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت و هه‌موو حكومه‌تێك ناچاره‌ جۆرێك له‌توندوتیژیی په‌یڕه‌و بكات بۆ چه‌سپاندنی یاسا. بۆ نموونه‌، ئه‌گه‌ر كاره‌باش نه‌بێت و پۆلیسی هاتوچۆ هه‌بێت خه‌ڵكی ناوێرن ئاسان ترافیك ببه‌زێنن، چونكه‌ سزای تێدایه‌. به‌لام، هه‌ندێكجار توندوتیژیی حكومه‌ت له‌یاساو جێبه‌جێكردنی ده‌گاته‌ راده‌یه‌ك كه‌ مافی هه‌ندێك چین و توێژو گرووپه‌كانی هاوولاتیان ببه‌زێنێت.
له‌ده‌وڵه‌تی یاسادا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی حكومه‌ت به‌عه‌نته‌ریات ناكرێت، بۆیه‌ مرۆڤ بیری له‌شێوازی مه‌ده‌نی كردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌م كاره‌و لێره‌وه‌ چیرۆكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌ستپێده‌كات. رێكخره‌وه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بریتین له‌گرووپی هاوولاتیان گرفت و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ یه‌ك ده‌گرن و فشار بۆ حكومه‌ت ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانیان گل بده‌نه‌وه‌ بۆیه‌ پێیان ده‌وترێت گرووپه‌كانی فشار.
شێوازو میتۆدی كاركردنی رێكخراوه‌كانی خۆمان زۆرجار مایه‌ی گومان بووه‌. بۆ نموونه‌، زۆربه‌ی رێكخراوه‌كان دروستكراوی پارته‌ سیاسییه‌كانن و خۆیان به‌بێ لایه‌ن ناو ده‌به‌ن. خراپی ئه‌م باره‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامی كاری رێكخراوه‌ییان بۆ مه‌به‌ستی پارتایه‌تی خۆیان بووه‌ نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها زۆرێك له‌و رێكخراوانه‌ پاره‌و پوول له‌ڕێكخراوی بیانی وه‌رده‌گرن به‌ناوی كاركردن بۆ خه‌ڵكی كه‌چی كاره‌كانیشیان ته‌ماوییه‌. واته‌، ورده‌ ورده‌ كاری رێكخراوه‌یی بوو به‌جۆرێك له‌بازرگانی به‌گرفته‌كانی خه‌ڵكه‌وه‌.

به‌پێی قسه‌كانی راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری لاوان له‌گۆڤاری كۆواری ژماره‌ (57)دا له‌كۆی (1134) رێكخراو ته‌نیا (214) رێكخراو له‌وه‌زاره‌تی دارایی و (180)یان له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی پاره‌ وه‌رده‌گرن، پاشان ده‌پرسێت ئه‌دی ئه‌وه‌كانی دیكه‌ چییه‌؟ ئه‌دی ئه‌گه‌ر رێكخراو گرووپی فشار بێت بۆ حكومه‌ت چۆن ده‌بێ پاره‌ له‌حكومه‌ت وه‌رگرێت؟ ده‌بێ كه‌ین و به‌ینی حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان چی بێت؟ وه‌لام ئه‌وه‌یه‌ بۆ پاراستنی دیموكراسی رێكخراوه‌كان به‌شه‌ بودجه‌ی تایبه‌تی خۆیان لای حكومه‌ت هه‌یه‌.

به‌م دواییانه‌دا حكومه‌ت ویستی ئه‌م باره‌ ناله‌باره‌ رێكبخات بۆیه‌ بڕیاریدا چیتر به‌ئاسانی پاره‌یان نه‌داتێ و پاره‌ به‌پێی پرۆژه‌ بدرێت. ئه‌مه‌ كارێكی باشه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا رێكخراوه‌كان كه‌مپینیان كردو داكۆكی له‌مافی رێكخراوه‌یی خۆیان ده‌كه‌ن. له‌نێوان خۆیاندا پرۆژه‌ یاسایه‌كیان داناوه‌ و ده‌ڵێن ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ سێ ئامانجی هه‌یه‌: یه‌كه‌م فشاره‌ بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مان. دووه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی رێكخراوه‌كان. سێیه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی.
كه‌ مرۆڤ له‌یاساكه‌یان ورد ده‌بێته‌وه‌و ده‌چێته‌ ناو كاره‌كانیانه‌وه‌ ده‌بینێت رێكخراوه‌كان ده‌یانه‌وێت چاودێریی هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی كاری حكومه‌ت بكه‌ن. ئه‌مه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی پێوه‌ دیاره‌. به‌لام كه‌ دێنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تیش ده‌یه‌وێ بزانێت پووله‌كانی لای رێكخراوه‌كان چی به‌سه‌ر دێت، ده‌ست ده‌كه‌ن به‌هاتوهاواری ده‌ست تێوه‌ردان له‌كاری رێكخراوه‌یی و نه‌بوونی دیموكراسی! ئه‌دی ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كان گه‌نده‌ڵیی ناكه‌ن بۆچی له‌چاودێریكردن ده‌ترسن و ئه‌م عه‌نته‌ریاته‌یان له‌چیدایه‌؟

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact