سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

کۆمپانیای ووشه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی ناکۆکی!

31 Oct 2010

کۆمپانیای ووشه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی ناکۆکی!
هێمن حـەسـەن/ ســوید

ئێستا ئه‌لێن چی؟ بزوتنه‌وه‌ ئیسلامیه‌کان یا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کامیان، خه‌میان خه‌می خاک وخەمی خه‌ڵکه‌؟
من پێم وابوو که‌ لیستی گۆڕان هیچ کاتێک ئاماده‌ نابێ‌ به‌شداری له‌ فراکسیۆنی لیسته‌ کوردستانیه‌کاندا بکات و هاوهه‌ڵوێست بێت له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵام کاتێک ئه‌و هه‌شت کورسیه‌ مه‌زنه‌ بڕیاری به‌شدار بونیان له‌ فراکسیۆنی لیستە کوردستانیەکاندا دا، که‌ بێگومان ئه‌ویش له‌ به‌رامبه‌ر چه‌ند مه‌رج و ‌ده‌ستکه‌وتێکی سیاسیدا بوو، نه‌ک له‌به‌ر خه‌می خاک و خەمی خەڵک بوبێ. بۆیە بڕیاری کشنانه‌وه‌ی ناواده‌ی لیستی گۆڕان هه‌رگیز چاوه‌ڕوان نه‌کراو نه‌بوو.
کێشه سەرەکیەکانی گەلی کورد کێشه‌ی ناوخۆیی نین، به‌ڵکو کێشه‌کانی ئێمه‌ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی و پاشانیش عێراقین. بۆیه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشانه‌ نابێ و ناکرێ لایه‌نێکی سیاسی به‌مه‌رج دانان ئاماده‌بێ که‌ به‌شداری له‌ چاره‌سه‌ر کردنیاندا بکات. خۆ ئه‌گه‌ر وا بوو ئه‌وا ستراتیژ و ئامانجی ئه‌و لایه‌نه‌ ڕون و ئاشکرا ئەبێ.‌
کورد وته‌نی ده‌سته‌که‌یان که‌شفه‌. وە ئه‌و سەر لە ئێوارەیەی که‌ لیستی گۆڕان مه‌رجیان دانا بۆ بۆ به‌شدار بوون له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانماندا مانگەشەوی ئاشکرا کرد.
ئێستاش که‌ بڕیاری کشانه‌وه‌ ئه‌ده‌ن لە بەشدار بون لە چارەسەری کێشە نەتەوایەتیەکاندا، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی کە گوایه‌ جێبه‌جێ‌کردنی داواکانیان‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ پشت گوێ خراوه‌، کێ زه‌ره‌ر مه‌ندی ئه‌وه‌ڵ و ئاخره‌؟
باشه‌ ئێوه‌ له‌ به‌غدان بۆ جێبه‌جێکردن و به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی داواکانی خه‌ڵکی کوردستان، یاخود بۆ به‌ده‌ست هێنانی داوا تایبەتیەکانی لیستی گۆڕان؟
ئه‌گه‌ر خه‌می خۆتانه‌ و کێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تی و گشتیه‌کانیش ئه‌که‌ن به‌قوربانی داواکانی خۆتان ئه‌وا نه‌ک هه‌ر کارێکی باش ناکه‌ن به‌ڵکو هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی گه‌وره‌ش ئه‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر هه‌ر سوریشن له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌تان ئه‌وا هه‌ر هه‌شت کورسیه‌که‌تان ئاگریش بێ هیچ شوێنێکی پێ ناسوتێنرێ و ئه‌سته‌میشه‌ ئەو هەش کورسیە بتوانێ خزمه‌تێکی گه‌وره‌ به‌ بێگانه‌ بکات.
ئێستا خۆتان سه‌ر پشکن لە بڕیاردان بۆ بەشدار بون یا نەبون لەگەڵ لیستی کوردستانیدا، بۆ چارەسەر کردن و بە ئامانج گەیاندنی داواکانی خەڵکی کورد لەم بەشەی کوردستاندا.
بەڵام زۆر سه‌رسامیش نابین به‌ بڕیار گەلێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر لە بەرامبەر چارەنوسی خەڵکی کوردستاندا، چونکه‌ هێشتا بۆ گەیشتن بە ستراتیژی لیستی گۆڕان زۆر شت ماوە چاوه‌ڕێی بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ لە هەموو شتێک خراپتره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ڕاکێشانی لیسته‌ ئیسلامیه‌کانیش ئه‌ده‌ن کە به‌ ئاڕاسته‌ی خۆتانیاندا به‌رن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ناچاریان بکه‌ن که‌ ئه‌وانیش خه‌می ئێوه‌یان بێت و خه‌می نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌یان بکەنە قربانی مەبەستەکانی ئێوە. به‌خوا شه‌رمه‌زاریه‌ هەڵوێستی لیستی گۆڕان لە هەڵوێستی حیزبە ئیسلامیەکان زیاتر دژە نەتەوەیی بێت.

Hemen7@gmail.com

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact