سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

ئەودیوى دەستپێشخەریەکەى بارزانى ..!

8 Nov 2010

چەقبەستنى پرۆسەى سیاسى لەعێراق لەهەر گۆشەنیگایەکەوە لێى بڕوانین هۆکارەکانى لە دوو رەهەندى ناوخۆیى وئیقلیمیەوە تێپەڕناکات وبەوپێیەش کۆى گیروگازى ئەو ئاریشە نیشتیمانیە هەمیشە لە ئاڵۆزیەکى سادەوە بەرەو ئاڵۆزبوونێکى تێکەڵ مل دەنێت وبەردەوام هەڵچوون وداچوونى نائاسایى بەخۆوە دەبینێت .
خوێندنەوەیەکى خێراى قەیرانى پێکهێنانى حکومەتى ناوەندى لە بەغدا ئاماژە بەوە دەکات کە بەرەنجامى گشت دانوستانەکانى لایەنە ناکۆکەکان نێگەتیف بووەو تاکو ئەم ساتە وەختە هەموو هەوڵە ناوخۆیى وئیقلیمیەکان وتەنانەت دۆستانمان لەسەرانسەرى جیهان جگە لەشکستهێنان هیچیترى لێ سەوز نەبووە وپێدەچێت تەنها رێگا بۆ دەرچوون لەو کێشەیە چاوەڕێکردنى موجیزەیەکە کە سەرکردە عێراقیەکان خۆیان بۆ گەلانیان وناوچەکە دروستى بکەن کەبێگومان ئەمەش لە جیهانى سیاسەتدا بەدوور نازانرێت بەو پێیەى لە زانستى سیاسەتدا شتێک نیە ناوى (موستەحیل ) بێت .
دەستپێشخەریەکەى سەرۆکى هەرێم بەڕێز مەسعود بارزانى کە لەچەند رۆژى رابردوودا پێشکەشى لایەنە ناکۆکەکانى کرد و ئەو کاردانەوەیە گەورەیەى کەلەسەر ئاستى ناوخۆ ودەرەوەدا بەدیهێنا ودەنگیدایەوە وبەلاى زۆرینەوە بەئیجابیەوە هەڵسەنگێنرا ولەکاتێکى تەواو گونجاودا راگەیەنرا ، خۆى لەخۆیدا هەنگاوێکى پراکتیکى ولۆجیکیانەى سەرکردایەتى کوردبوو بۆ نیشاندانى کاریگەرى و بەردەوامى بەشدارى سیاسى کوردە لە پرسە چارەنوسسازەکانى پەیوەست بە عێراق ومەسەلە دیار وهەستیارەکان ، بەدیوێکى دیکەدا ، ئەم هەنگاوە سیاسیەى سەرکردایەتى کورد هەرزوو کاریگەرى خۆى لەسەر رەوتى رووداوەکانى قەیرانەکە دروستکرد بەتایبەتى لەسەر ئاستى ئیقلیمى کە ئەویش زۆرى نەبرد لەژێر گوشارى لایەنە سونیەکانەوە دەوڵەتى شانشینى عەرەبى سعودى دەستپێشخەریەکى هاوشێوەى دەستپێشخەریەکەى کوردى راگەیاند ، بەڵام بەبەراوورد لەگەڵ ئەوەى کورد دەستپێشخەریەکەى شانشینى عەرەبى سعودى بەهۆى ئەو لێکەوتە سیاسیانەى کەلەپشتیەوە – بەبۆچوونى زۆر لایەنى سیاسى - بەدیدەکرا ، نەک کاریگەرى دروستنەکرد بەڵکو هەرزوو لەلایەن زۆرینەى ئەو لایەنە سیاسیانەوە ئەگەرچى وەک رێزگرتنێک سەرەتا دەستخۆشى لێکرا بەڵام لەدواجاردا رەتکرایەوە .
بەمشێوەیەى ئێستا وبەڕاى زۆرێک لە چاودێرانى سیاسى غەیرە کورد ، زیاد لەوەى پرسى پێکهێنانى حکومەت و کلیلى چارەسەرى دۆخەکە لەنێو گەمەى یاریکەرە سەرەکیەکانى گۆڕەپانەکە بزربووە ، بۆیە نزیکترین و باشترین دەرفەت کە لەبەردەم سەرکردەى لایەنە سیاسیە ناکۆکەکاندا مابێتەوە قۆستنەوەى دەستپێشخەریەکەى بارزانى یە کە هەمیشە ئەودیوى رووداو وگۆڕانکاریەکان بۆ هەمووان رۆشن دەکات وبەیەکتریان ئاشت دەکاتەوە و وڵات لە هەر هەڕەشەو مەترسیەک دوور دەخاتەوە .

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact