سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خانمان له‌ ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌وه‌!

8 Nov 2010

به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌ده‌کان و ده‌یه‌کانی پێشوو قبوڵکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئافرەتان له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی و ئیداریدا، له‌ گشت جێگایه‌کی ئه‌م دنیایه‌دا پێشکه‌وتنی به‌رچاوی به‌ خۆوه‌ بینیوه‌. واته‌ ئافرەتانیش وه‌ک پیاوان له‌ناو پرۆسەی بەڕێوەبردنی سیاسی و ئیداریدا که‌م یازۆر ده‌رکه‌وتون.

له‌ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌شدا جیوپۆلیتیک فاکته‌رێکی گرنگ و بەرچاو بووە لە چۆنانایە‌تی و چه‌ندایه‌تی به‌شداری ئەم ڕەگەزە له‌ ده‌سه‌ڵاتدا.

له‌ناو کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ڕۆژئاوادا ژنان وئافرەتان به‌ چه‌ند هه‌نگاوێک زیاتر له‌ خانمانی ووڵاتانی باشور و ڕۆژهه‌ڵات له‌ پێشترن.

به‌ڵام ئه‌م پێشکه‌وتنه‌ هێشتا ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێ که‌ پیاو سالاری و کاریگه‌ری کلتوری به‌ته‌واوی له‌ناو کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ڕۆژئاواشدا بنبڕ بوبێ.

خه‌ونی ژنێکی سیاسی!

مۆنا سالین سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراسی سوید ئه‌و ژنه‌ی که ئاره‌زو و‌ خه‌ونی بون به یه‌که‌مین ‌سه‌رۆک وه‌زیرانی ووڵاتی سویدی هەبوو، لە دواین هەڵبژاردنەکانی مانگی سەپتێنبەری ئەمساڵدا ئەو هەموو توانایەکی خۆی خستە کار بۆ ئەوەی قۆناغێکی نوێ لە مێژووی سیاسی ئەو ووڵاتەدا تۆمار بکات، ئەویش بە مەبەستی بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک وەزیران وەک یەکەم ژن لە مێژووی ووڵاتی سویدا.

بەڵام مەخابن حیزبی سۆسیال دیموکراتی سوید سەرکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەست نەهێنا و سەرۆکەکەشی کە مۆنا سالینە خەونەکانی بۆ دواجار لە گۆڕ نران.

یەکێک لە هۆکارە کانی سەرنەکەوتنی حیزبی سۆسیال دیموکراتی سوید مۆنا سالین بوو، ئەویش لەبەر ئەوەنا کە مۆنا سالین ژنێکی سیاسەت مەدارو لێهاتو نەبو بۆ ئەو پۆستە، هەرگیز لەبەر ئەوەش نەبوو کە ئەو نەیتوانی بێت بە باشی کارەکانی بەڕیوە ببات وەک سەرۆکی حیزبێک، بەڵکو هۆکاری سەرەکی سەرنەکەوتنی ئەو مرۆڤە بەتوانا و لێهاتووە بەتەنها ئەوەبوو کە ئەو لە ڕەگەزی مێینەیە.

ئەمە ڕاو بۆچنی من نیە، بەڵکو ئەمە ئەو ڕاستیەیە کە لە زاری هەندێک لە پیاوانی ووڵاتی سویدم بیستوە، کە گوایە ئافرەت گونجاو نیە ببێتە سەرۆکی ووڵات!

ئەگەر ئەمە بیرکردنەوەی بەشێک لە خەڵکی ووڵاتێک بێ کە ساڵانێکی زۆرە پرۆسەی دیموکراسی و پێشکەوتنی کۆمەڵگا تیا بەرقەرارە ئەبێ لە ووڵاتانی تازە بەخەبەر هاتوو نیمچە نوستوودا پیاوان چۆن لە دەسەڵاتی ئافرەتان بڕوان؟ ئاخۆ ئەبێ وەرگرتنی جڵەوی حوکمڕانی ژنان لە پیاوان ڕەوتی ژیانی مرۆڤایەتی بە چ ئاقارێکدا بەرێ؟

Hemen7@gmail.com

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact