سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

کاریگەری ئاین و دابونەریت لەسەر چەوساندنەوەی ژنان

11 Nov 2010

محەمەد کەریم کەشخە*

دۆخی ژن بەدرێژایی میژوو لەقوناغێکەوە بۆ قۆناغێکی تر یان کۆمەڵگایەکەوە بۆ یەکێکى تر جیاواز بووە، ئەمەش لەژێر کاریگەریی دابوو نەریت و ئاین و، پاشانیش رۆلی پێشکەوتنی تەکنیک و ئابووری وڵاتان، بۆ پتر ئاشنابوون لەسەر مافی ژنان پێوستە بەکورتی باس لەڕەوشیان لەسەردەمەجیاوازەکاندا بکەین لەکۆمەڵگای سەرەتاییدا زۆربەی کومەڵگاکان کۆمەڵگای دایکسالاری بوون، ژن بەرزترین دەسەڵاتی هەبووە لەناو کۆمەڵگادا.
لەگەڵ گەشەکردن و پێشکەوتنی قۆناغەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی وردە وردە دەسەڵات کەوتۆتە دەستی پیاوان، مافی ژنیش لەلایەن پیاوەوە پێشێلکراوەو لەقاڵبدراوە لەچین ژنان بێ بەشبوون لەهەموو شتێک، زۆڵمێکی زۆریان لێدەکرا تەنانەت بێبەش دەکران لەوەرەسەی مێردەکانیان، لەپاش مردنی میردەکانیان بۆیان نەبوو شوو بکەنەوەو وە و ئاژەڵ تەماشا دەکران لەهێندیش ڕەوشەکە باشتر نەبوو لەپاش مردنی مێردەکانیان زیندە بەچاڵ دەکران بەتەنیشت میردەکانیانەوە یان دەسوتێندران لەگەڵ لاشەی میردە مردوەکانیان.
لەئیمپراتۆری ئاریا (ئیرانی ئێستاو بەشێکی زۆری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) ژن رێزی تایبەتی هەبووە، چونکە زانیاریەکانی زەردەشت مافی زۆری بۆ ژنان دەستەبەر کردبوو بۆ نمونە هەڵبژاردنی مێردو موڵکداریی و بەڕێوەبردنی کاروباری دارایی هتد. هەروەها ژنی کوردیش لەکۆنەوە ئازادیەکی زۆروو جێگایەکی بڵندو تایبەتی هەبووە لەناو گۆمەڵگاء تائیستاش هەر بەردەوامەو ئەویش بەهۆی ئەو رەوشتە بەرزو دێرینە کەلەکۆنەوە بۆی ماوەتەو، بەڵام مەخابن لەمیللەتانی دراوسێ هەندێ هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەو نامۆ دژ بەژن و جنایەتکارانە قێزەوەن هاتوونەتە ناو کولتوری کوردەواریەوە
لەناوچەی حەوزی میزۆپۆتامیا (وڵاتى نێوان دوو رووبار) بۆ یەکەم جار یاسای قەدەغەکردنی دەستدرێژیکردنە سەر ژن دانراو ژن مافی وەرگرتنی وەرسەى مێردەکەی پێدراوە. یاساکانی حەمورابی لەکۆی 282 مادە 92 مادەی پەیوەندی بەمافی ژنەوە هەبوو، شەریعەتی حەمورابی مافی زۆری بۆ ژن دەستەبەر کردوە. گرنگترینیان مافی فرۆشتن و بازرگانیو موڵکداری و وەرەسەو چاودێری لەکاتی نەخۆشیدا بووە. هەروەها لەسەردەمی بابلیەکاندا شا (سەمیر ئەمیس) کە ژن بووە ماوەی پێنج ساڵ
سەردەمی فەرعەونەکانیش لەمیسر ژن پلەو پایەی باشتریشی پێدراوە بەبەراورد بەشارستانیەتیەکانی پێش تر، چەندین داستان لەو بارەیەوە دەریدەخەن سەربەستانە مافی هەڵبژاردنی مێردیان هەبووە
لەسەردەمی یۆنانیەکاندا ژنی ئازاد (غەیرە کۆیلە) مافی ئەوتۆی نەبووە، یاسا بێبەشی کردبوو لەوەرەسەو مافی جیابوونەوە لەپیاوو مافی فێربوون. لەشاری سپارتە رەوشی ژنان باشتر بوو بەبەراوردکردن لەگەڵ رەوشی دەستە خوشکەکانیان لەشارەکانی تری یۆنان ئەویش بەهۆی سەرقاڵبوونی پیاوان بەشەڕو شۆڕەوە لەگەڵ پێشکەوتنی شارستانیەت لەیۆنان و دەرکەوتنی رۆڵی ژن گۆڕانیکی پۆزەتیڤ بە سەر رەوشی ژیانیاندا هات، بەپێی راستیە مێژووییەکان لەسەردەمی رۆمانەکان ژن مافی زۆرتری هەبووە، بۆ نمونە ژن دەیتوانی ببێ بەدادوەرو، ژنی ئاینى و مافی کڕین و فرۆشتن و موڵکداریشی هەبووە لەگەڵ به‌رزبونەوەی ڕادەی ووشیاری ژن وبیرۆکەی رزگاربوون و مافی چارەی خۆنوسین تارادەیەکی باش ژنان خۆیان رێکخست لەچوار چێوەی حزبی سیاسی لەئەوروپاو ئەمریکا .
یەکەم شەپۆڵی مۆدێرنی بزافی ژنان یان بزافی مافی ژنان (لەناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەمەوە دەستی پێکردوە هەتا ناوەڕاستی سەدەی بیستەم) لەپێناوی بەدەستهێنانی مافی سیاسی و هاوڵاتیبوون بۆ ژنان خەباتیان دەکرد، بۆ نمونە مافی دەگندان و خۆ کاندیدکردن ئەم داواکاریەی ژنان لەمانگی نۆڤەمبەری ساڵی 1918 هاتەدی هەروەها مافی کارکردن و فێربوون لە سەر بنەمایەکی سروشتى و یاسایی.
شەپۆلی دووەمی بزوتنەوەی ژنان لەساڵی 1960ەوە لەچوارچێوەی چەپی نوێ دروست بوو، کەبەهەموو شێوەیەک رەخنەیان دەگرت لەتەواوى جۆرەکان و شێوەکانی چەوساندنەوەی ژنان، ئەم شەپۆلە بەشەپۆڵی بزوتنەوەی ژنانی سەربەخۆ یا بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی نوێ دەناسرێت، شایانی باسە بزوتنەوەی هەردوو سەدەکە تەواوکەری یەکترن.
سێیەم شەپۆڵی بزوتنەوەی ژنان لە ساڵی 1990 لەوڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەستی پێکردء بیروبۆچوونی شەپۆلی دووەمی بزوتنەوەی ژنان بەشێوەیەکی مۆدێرنتر پیادە دەکرد
لەپاش ساڵی 1960 وشەی فیمنستیش (Feminism)بە باڵای ئەم بزوتنەوەیەدا بڕا
فیمینیزم بزوتنەوەیەکی سیاسیە، ئامانجی یەکسانی و هاوسەنگی و هاو بەهای مرۆڤەو مافی چارەی خۆنوسین وو گەیشتن بەئازادی جەستەیى و بڕیاردانە لەسەر ژیان و گیان، لەگەڵ گەشەکردنی سەرمایەداری لەئەوروپا حاڵو بارەکەش بۆ ژنان لەخراپ بۆ خراپتر تەشەنەی کردو لەهەمانکاتدا بزوتنەوەی کرێکارانیش پێشکەوتنی گەوری بەخۆیەوە بینیو بڕوای زیاتری بەخەباتی چینایەتی پەیداکرد.
ژنانیش بەشێوەیەکی کارا هاتنە سەر شانۆی سیاسی چ وەکو چینی چەوساوە چ وەکو ژنانیش چەندین سەرکردەی بەتواناو لێهاتوو لێوەشاوەیان لێهەڵکەوت، بۆ یەکەم جار بزوتنەوەی ژنان لەئەوروپا لەسەردەمەی شۆڕشی فەرەنسی لەساڵی 1789دەستی پێکرد پاشان لەسەدەی نۆزدەهەم لەسەردەمی مارکس و ئینگلس، گرنگی بەردەوامی پێدراوە. مارکس ڕزگارکردنی ژنی بەستەوە بەڕزگارکردنی کۆمەڵگاوە تەنانەت لەپێش دەرچوونی مانیفێستی پارتی کۆمۆنیست لەساڵی 1848، لە "دەستنوسەکانی ئابووری فەلسەفی" (کارل مارکس ) لەساڵی 1848 ئەنووسی " ئازادی راستەقینە هیچ کاتێک بوونی نابێ ئەگەر ژن رزگاری نەبێ لەئیمتیازەکانی پیاو کەیاسا بۆی دەستەبەر کردوە، هەتا کرێکار رزگاری نەبێت لەزوڵمی سەرمایەدار، چوتیارو زەحمەتکێش لەچەوساندنەوەی سەرمایەدارو موڵکدارو بازرگان " هەروەها لەنوسینەکانی مارکسو ئینگلس بەدوورو درێژی باس لەچارەسەرکردنی کێشەی ژن کراوە، بۆ نمونە لەمانیفێستی پارتی کۆمۆنیست لەساڵی1848 وو "راسمال" (کارل مارکس:1867 ) "أصل العائلە والملکیە الخاصە والدولە"(ئینگلس1888) پاشان لەهەردوو کتابی "المراە والاشتراکیە" (ئۆگۆست بیبل1879) ئەم نوسینانە رۆلی زۆر گەورەیان هەبوو بۆ رێکخستنی ژنان بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانیان ژن لەسەردەمی جیهانگیریى لەوڵاتانی ئەوروپای رۆژئاودا، دەبینین ژنان ئازادی رەهایان دەستەبەر کردوە لەهەموو بوارەکانی ژیان،هەر لەمنداڵیەوە رژێمە عەلمانیە دیموکراتیەکان رەفتاری یەکسان لەنێوان کچ و کوڕ دەکەنو جیاوازیش لەنێوانیاندا قەدەغەکراوە هەروەها پێویستیەکانیش دەخاتە بەردەست بۆ پێشکەوتنیان بەشێوەیەکی ڕیکو گونجاو.
لە18 ساڵیشەوە کچ بۆی هەیە ماڵی باوکی بەجێ بهێڵێ، هەر وەکو کوڕ، یاساش بەکەسێکی ئازادوو کامڵ دەست نیشانى دەکات.
ژن مافی هەیە خۆیوو خێزانەکەشی بەخێو بکاتوو مافی وەرگرتنی هاوکاری و پارستنی کۆمەڵگای هەیە. مافی وەرگرتنی ئامادەکاریی بۆ خوێندنوو پێشکەوتن هەیە بۆ گەیشتن هەمان ئاستی داهێنانی پیاو.
بەرەڕای ئەو گۆڕانە گەورانەی لەسەر ژیانی ژنوو چەمکەکانوو مافەکانیان هاتوە، هێشتا توندووتیژی لەرۆژئاوا بەرامبەر بەژن هەر ماوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کەچەوساندنەوەی ژن و باوک سالاریی و وەرەسەی مێژووی بەیەکجاری بن بڕ نەکراوە. لەوڵاتانی ئێمەش ئەگەرچی دەستور نیوە عەلمانیەو مافەکانی ژن زۆربەی سەلمێندراوە، بەڵام توندوتیژی و کوشتنی ژنان هەر وەک سەدەکانی پێشوو هەر بەردەوامە، یەکسانی تەواو لەنێوان ژن و پیاو لەهەموو بوارەکان و لەسەر هەموو ئاستەکان یەکێکە لەداوا رەواکانی ژنان لەجیهانداش. جیاکردنەوەی ئاین لەهەموو دەستگاکانی دەوڵەتء پەروەردەو فێرکردن مەرجێکی سەرەکیە بۆ گەیشتن بەیەکسانی ژن و پیاو، دانانی ئاین بەیەکێک لەسەرچاوەکانی یاسا بۆ نمونە لەعیراق پێچەوانەی یەکسانی ژن و پیاوە، چونکە ئاین خۆی جیاوازی لەنێوان ژن و پیاو دەکات و تێکەڵکردنی ئاین بەدەوڵەت و یاساکانی رێگەدانە بەنایەکسانی لەنێوان رەگەزی ژن و ڕەگەزی پیاو بۆ نمونە لەوەرەسە پیاو دوو بەرابەری ژنان مافی دەکەوێت یان لەدادگا دوو ژن بەیەک شاهید حیساب دەکرێ،سەبارەت بەجیاکردنەوەی ئاین لەپەروەردەو فێرکردن گرنگیەکی کۆمەڵایەتی زۆر بەرزی هەیە
زانست پەیوەندی بەئاینەوە نیە بگرە دژ بەیەکیشن، زانست ئیعتمادی لەسەر تیۆری سەرهەڵدان و گەشەکردنو پێشکەوتنی بایەلۆژیو دۆزینەوەی ئاگرو کشتوکاڵ و زانین و گەشەکردنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەسەر ئەزموونەکان و پێویستیەکان، بەڵام ئاین پڕە لەداستان و ئەفسانەى خەیاڵاویی وگێڕانەوەی حیکایەتی ناواقعی وەکو رەچەڵەکی مرۆڤ لەئادەم هاتوەوحەواش لەپەراسوی ئادەمەوە دروستکراوە، بەهەر حاڵ ئاین پێوستیەکی تایبەتو کەسییە، بەڵام زانست پێویستیەکی گشتیە هەموو هاوڵاتیەک ئازادە لەعیبادەتو بەجێهێنانی ئەرکی ئاینی خۆی، بەڵام سەپاندنی ئاین بەسەر خەڵک بەتۆپزیء هەوڵدانی شۆردنەوەی مێشکی منداڵان و دزینی مافی هەڵبژاردنیان و بڕیاردانیان پێچەوانی بڕگەکانی مافی مرۆڤن، منداڵ ناتوانێ بڕیار بۆ خۆی بداتە دەبێ تا دەبێتە 18 ساڵ ئەوسا خۆی دەتوانێ بڕیار بۆ خۆی بدات و ئاین و بیرو باوەڕی خۆی دیاری بکات و ناشبێت بەهیچ شێوەیەک جیاوازی کچو کوڕ بکرێ لەناو کۆمەڵگا لەسەر بنەمای ئاین.

*نوێنەری ی.ن.ک له‌ نه‌مساو سلۆڤینیا

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact