سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

مۆنا سالین: با هەموو سەرۆکانی پارتیی سوسیالدیموکرات واز بێنن!

11 Nov 2010

مۆنا سالین سەرۆکی پارتیی سوسیالدیموکراتەکانی سوید ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکی چاپەمەنیدا لە نووسینگەی خۆی لە بینای پەرلەمان، جەختی لەسەر تازەبوونەوەی پارتییەکەی کردەوە و داوای دەست لە کار کێشانەوەی گشت سەرۆکایەتی و کومیتەی ناوەندیی ئەم پارتییەی کرد. ئەم هەڵوێستەی مۆنا سالین، کاردانەوەی جۆراوجۆری لێ کەوتەوە.
مۆنا سالین گوتی دەبێ دەستی کومیتەی ئامادەکاری پارتی، تەواو ئاواڵا بێ و جێمتمانەبوونی هەر هەموو سەرۆکان، تاقی بکاتەوە. ئەو دریژەی دا و گوتی من لەو بۆچوونەمدا خۆم بە تەنیا هەست ناکەم کە بێت و بمەوێ پارتییەکە نوێ بکەمەوە، ئەوا دەبێ متمانەیەکم لە پشتەوە بێ. جا ئەو متمانەش دەبێ هەر بە هەموو سەرۆکایەتیی پارتییەکە بێت!

دەبێ دەستی کومیتەی ئامادەکاری پارتییەکەمان، تەواو ئاواڵا بێ و جێمتمانەبوونی هەر هەموو سەرۆکان، تاقی بکاتەوە. من لەو بۆچوونەمدا تەنیا نیم.
مۆنا سالین


داوای مۆنا سالین بۆ زۆر کەسی سوسیالدیموکرات، چاوەڕواننەکراو بوو. بۆیەش گەلێ لە هەڵسەنگێنەران بە پێویستیان زانی کە بەرپەرچی ڕەەخنەکان بدەنەوە. ئەردەڵان شەکەرابی سەرۆکی یەکێ لە کۆمیسیۆنەکانی قەیرانی سوسیالدیمۆکراتان دەڵێ ئەم داوایەی مۆنا سالین، هەنگاوێکی زۆر سروشتییە و هەر لە دوای هەڵبژاردنەوە، کەوتە ناو حیزبەوە.

شەکەرابی دەڵێ ئەوانەی خۆیان نامزەدی سەرۆکایەتی دەکەن، ئەو دەرفەتەیان دەدرێتێ کە ڕوانگە و بۆچوونگەلی خۆیان پێشکەش بکەن، بەم جۆرە پارتییەکەش دەزانێ کێ هەڵبژێرێ کە بتوانێ ئامانجە دیارەکانی وەدی بێنێ.
بۆ ئەردەلان شەکەرابی و کۆمیسیۆنی قەیرانی پارتییەکە، ئەمە گرنگترە کە تازەبوونەوە لە سیاسەتی پارتییەکەدا پێک بێ هەتا کەسانی سەرکردایەتی بگۆڕدرێن. بەڵام بۆ ئەوەی ئەو سیاسەتەش بە شێوەیەکی ڕاست تازە بکرێتەوە، ئەوا پێویستە کە کەسانی تازە، بکەونە ناو سەرۆکایەتییەوە و تازەکارییەکان ئەنجام بدەن.
کەچی ئیلیا باتلیان، سیاسەتوانی سوسیالدیموکرات لە ئەنجومەنی پارێزگای ستۆکهۆڵم لەگەڵ گۆڕینی سەرۆکایەتیی حیزب نییە و دەڵێ ئەم کارە ماوەی قەیرانی ناو پارتییەکە درێژ دەکاتەوە و هیچ سوودێکی نییە. هەروەها تەرکیزیش لەسەر سیاسەت ـ کە گرنگترین شتە ـ ناهێڵێ. بۆ پارتییەکە ئەوە باشترە کە هەرچی زووتر خۆ لە کێشەی قەیرانەکەی دەرباز بکا کە ئەویش سیاسەتە و لە هەڵبژاردنەکەشدا دەرکەوت، نەک شتێکی دی.
ئیلڤا یوانسۆن ئەندامی جێگری کومیتەی ناوەندیی سوسیاالدیموکراتان، پێی وایە ئەم داواکارییەی مۆنا سالین بۆ ئەوەی کاری تازەکردنەوەی پارتییەکە لە خۆوە نەبێ، تەواو و پێویستە! ئەو دەڵێ بێت و بۆ ئەندامانی پارتییەکە ئەو دەرفەتە نەیەتە پێش کە متمانەی خۆیان بە سەرۆکان تاقی کەنەوە، مەترسیی درێژبوونەوەی قەیرانەکە هەیە.
ئیلڤا یوانسۆن هیوادارە کە مۆنا سالین لەم تاقیکارییە بە هێزەوە بێتە دەرێ و تێیدا سەرکەوتوو بێ و لە سەرۆکایەتیکردنی پارتییەکە‌دا بەردەوام بێ.
بە گوێرەی بۆچوونی ئولوف روین، پرۆفیسۆری زانستی سیاسی، ئەمە بڕیارێکی زۆر زیرەکانەیە کە ئەندامانی کومیتەی ناوەندی، جێ بۆ کەسانی نوێ چۆڵ بکەن بەڵام پێی وا نییە کە مۆنا سالین بتوانێ وەک سەرۆکی پارتییەکە، بمێنێتەوە.

Radioy Zaiella

Start | Contact | PUKswed © 2017| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact