سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

ئەتوانی بمخوێنیتەوە!

19 Nov 2010

ئەتوانی بمخوێنیتەوە!

دوای ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری سەدام، عێراق بوە مەیدانی ململانێی ئایدۆلۆژیە جیاوازەکان بەگشت شیوازەکانیەوە، دیموکراسی ڕۆژئاوا و دیکتاتۆری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فەندەمێنتالیزمی ئیسلامی و عیلمانیەتی سەردەم، بیری شۆڤێنزم و تیڕوانینی فرەنەتەوەیی. کۆمەڵیک بیرو ڕای جیاوازی دیکە کە هەموو ئەمانە پەنگخواردەی زەمەنێکی دورو درێژی حوکمی زەبروزەنگ و دیکتاتۆریەت بون.
بێگومان کوردیش لە ناو ئەم هاوکێشانەدا قورسایی و کاریگەری خۆی هەبوە.
ئێستا پاش تێپەڕ بونی نزیکەی هەشت ساڵ بەسەر ئەو بارودۆخەدا، رەوشی سیاسی ناوچەکە بە ئاقارێکی دیکەدا هەنگاو ئەنێ.
کورد خاوەنی پێگەو بڕیاری چارەنوس سازە، ووڵاتانی دەوروبەری عێراقیش تا ئەندازەیەکی باش لە ژێر فشاری هەلومەرجی سیاسی و بەجیهانی بونی کێشە نەتەوەیی و سنوریەکانی ناوچەکە ملکەچی بە ئاشتی چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بون لە بری بەکارهێنانی زەبروزەنگ، کە لە ناویشیاندا کێشەی کوردە.
بۆ بردنەوەی کایە سیاسیەکان و دەربازبون و نەگەڕانەوە بۆ ناو ئەو زەلکاوە مێژوییەی سەدەی ڕابوردوو کە ناوچەکە پیا تێپەڕ بوو، کورد ئەبێ سێ خاڵی گرنگ و چارەنوساز بکاتە بەرنامەی کارو ئامادەی بکات بۆ کلیک کردن.
١ / پەروەردە کردنی سەرکردەی سیاسی بەتوانا و دیپلۆمات
٢ / دروستکردنی گیانی نەتەوایەتی لە ناو تاکی کوردا
٣ / یەک ریزی حیزب و لایەنە کوردیەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی کوردستان
هەریەک لەم مەرجانەش فیداکاری و گیانی لە خۆبوردن و هەست بە لێپرسینەوەی تاکی کورد و کاربەردەستانی سیاسی و ئیداری ئەوێ.
سەردەم سەردەمی کاری جدی و خزمەتگوزاریە. لەو ڕێگەیەشەوە بەدەست هێنانی متمانەی کۆمەڵانی خەڵک و ڕای گشتی جیهانی بۆ حکومەتی هەرێم و حیزبە دەسەڵاتدارەکان، کە ئەبێتە پشتیوانی و قەڵایەک بۆ چەسپاندی گشت ماف و داخوازیەکانی گەلەکەمان.
بەپێچەوانەشەوە تێڕوانینی تەسکی حیزبایەتی و بەدەست هێنانی بەرژەوەندیە هەنوکەیو تایبەتیەکان، گەندەڵی سیاسی و ئیداری سەرئەنجامی باشی نابێت و کەشتیەکەمان بەرەو نوقوم بون ئەبات ئەوکات بێگومان ژیانی هەموومان لە مەترسیدایە. مێژوویش لە تۆمارکردنی ڕوداوەکان ناوەستێ . تەنها سەروەریش کە بۆ کەسایەتی و حیزبە نیشتمان پەروەرەکان ئەمێنێتەوە ستایشی مێژووە نەک توڕەیی قەڵەمەکان.

Hemen7@gmail.com

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact