سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

پێ ده‌چێت حوکوومه‌تی سوید ده‌ستووری وڵاتی شکاندبێت

6 Dec 2010

سوید به‌ نهێنی هاوکارییه‌کی دوروودرێژی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا بۆ دۆزینه‌وه‌ی گومانلێکراوان به‌ تیرۆریست کردووه‌، ئه‌مه‌ له‌ نوسراوێکی باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکیدا له‌ سوید هاتووه‌ که‌ ماڵپه‌ڕی ویکیلیکلس (wikileaks) بڵاوی کردۆته‌وه‌. وه‌زیری داد بیاتریس ئاسک ده‌ڵێت ئه‌و زانیاریانه‌ی ویکیلیکس بڵاوی کردونه‌ته‌وه‌ چه‌واشه‌کارانه‌یه‌.

- له‌و ڕاپۆرته‌دا کاری نهێنی ئاسایشی واتا سیخوڕی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک زانیاری تردا چه‌واشه‌کارانه‌ تێکه‌ڵ کراون. ئه‌مه‌ شتێکی سه‌یر نییه‌ بیاتریس ئاسک ده‌ڵێت که‌ کارمه‌ندانی بواری ئاسایش پێش ئه‌وه‌ی پرسه‌کان بگه‌یه‌ننه‌ ئاستی سیاسی گفتوگۆیان له‌سه‌ر بکه‌ن، جا ئیتر ده‌رئه‌نجام ڕه‌تکردنه‌وه‌ی داواکارییه‌کانه‌ یاخود ئاماده‌کردنی زه‌مینه‌ی گونجاوه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنیان.

دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مه‌ریکا داوای له‌سوید کرد که‌ ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی ئاشکرا و فه‌رمی ئیمزا بکه‌ن که‌ به‌و پێیه‌ ئه‌مه‌ریکا بۆی هه‌بێت له‌ خاکی سویددا له‌ دوی گومانلێکراوان به‌ تیرۆریست بگه‌ڕێت. به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ دێۆکۆمێنته‌کانی باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکیدا هاتووه‌ و ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس بڵاوی کردوونه‌ته‌وه‌ سوید ویستویه‌تی به‌ نهێنی و بێ ئاگاداری په‌رله‌مان ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ ببه‌ستێت. ئه‌وه‌یش له‌ترسی ئه‌وه‌ی، وه‌ک له‌ دێکۆمێنته‌ نهێنییه‌که‌دا ئاشکرا بووه‌، که‌ ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی وا گفتوگۆی سیاسی بنێته‌وه‌. به‌تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسی چاودێری نهێنی و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری که‌ یاسایه‌کی تایبه‌تی به‌ ناوی (FRA) بۆ دانراوه‌ ، پرسێکی حه‌ساسه‌. به‌ پێی یاسا ڕێککه‌و‌تننامه‌ی له‌و جۆره‌ ده‌بێت په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر بدات.

- ئه‌وه‌ که‌ له‌و دێکۆمێنته‌ نهێنییانه‌ی باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکیدا هاتووه‌ که‌ ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس بڵاوی کردوونه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌نده‌ی به‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ نێوان ئه‌مه‌ریکاو سویدا به‌ستراوه‌ و که‌ به‌و پێیه‌ سویدییه‌کان پێویستیان به‌ داواکردنی ڤیزه‌ نییه‌ بۆ سه‌ردانی ئه‌مریکا. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌یانویست گۆڕابکاری له‌ بنه‌ماکانی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌دا بکه‌ن و شیوازێکی نوێ له‌ سیستێمی سه‌ربه‌ستی هاتوچۆی نێوان ئه‌و دووڵاته‌ دابڕێژن که‌ ئێمه‌ واتا به‌رپرسان له‌و کاره‌ ڕه‌تمان کردۆته‌وه‌. وه‌زیری داد بیاتریس ئاسک هه‌روه‌ها ده‌ڵێت من هیچ نهێنییه‌کم نییه‌ له‌ په‌رله‌مان یاخود له‌هه‌ر لایه‌کی ترم شاردبێێته‌وه‌.

ساڵی 2008 گروپێک له‌ نوێنه‌رانی حوکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکی به‌نیاز بوون سه‌ردانی سوید بکه‌ن بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ سوید هاوکاریان بکات تا بتوانن به‌ر له‌ هاتوچۆ و سه‌فه‌ری گومانلێکراوان به‌تیرۆریست بۆ ئه‌مه‌ریکا بگیرێت. به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ دێکۆمێنته‌ نهێنییه‌که‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکیدا هاتووه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوکاری ئه‌مه‌ریکا نه‌که‌ن ده‌بێت له‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئاگادار بکرێنه‌وه‌، ته‌نانه‌ت سویدیش.

ده‌قاوده‌ق له‌ دێکۆمێنته‌که‌دا که‌ ویکیلیکس بڵاوی کردۆته‌وه‌ ئاوها نوسراوه‌( ئێمه‌ ده‌بێت به‌ ئاشکرا سویدییه‌کان له‌ ده‌رئه‌نجامه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌کان ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌ گه‌ر نه‌گه‌نه‌ ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵماندا تا بتوانن واتا تا سوید بتوانێت هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دروست بۆ بڕیاره‌که‌یان بکه‌ن.

به‌ڵێ ئاشکرایه‌ که‌ سوید فشاری زۆری بۆ سوید هێناوه‌ تا هاوکارییان له‌گه‌ڵدا ساز بده‌ن، سڤێن هیردمان کۆنه‌ باڵیۆز ده‌ڵێت سه‌رسوڕماویش نیم گه‌ر سوید هاوکاری سه‌ربازی و سیاسی له‌ ئاستی نهێنی و ئاشکراشدا هه‌روه‌ک له‌ سه‌رده‌می جه‌نگی ساردا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا هه‌بێت. له‌و بوارانه‌دا ئه‌م جۆره‌ هاوکارییانه‌ شتێکی هێنده‌ سه‌یر نییه‌ به‌ڕای هیردمان.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ سه‌یره‌ به‌لای هیردمانه‌وه‌ و له‌ دێکۆمێنته‌که‌ی ویکیلیکسدا بڵاوبۆته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ گوایا سوید له‌ترسی نانه‌وه‌ی گفتوگۆ نه‌یهێشتووه‌ هاوکاری خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا بگه‌یه‌نێته‌ په‌رله‌مان.

له‌هه‌مان کاتتدا کۆنه‌ باڵیۆز سڤێن هیدمان ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌یاد نه‌که‌ین که‌ به‌ پێی ده‌ستووری سوید ئه‌وه‌ حوکوومه‌ته‌ که‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید ده‌بات به‌ڕێوه‌ و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات نه‌ک په‌رله‌مان. به‌ڵام پرۆفێسۆری بواری کاری نهێنی و سیخوڕی ڤیلهێلم ئاگریێل زۆر ڕه‌خنه‌گرانه‌ له‌ هه‌ڵوێستی سوید ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت کاتێک نوێنه‌رانی سویدی ئا له‌و ئاسته‌ به‌رزه‌دا به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی بیانی ده‌ڵێن باشتر وایه‌ به‌ نهێنی و له‌ پشتی په‌رله‌مانه‌وه‌ ڕێککه‌وتن ساز بکه‌ین ئه‌مه‌ بۆ خۆی پێشێلکردنی ده‌ستووری وڵاته‌.

Start | Contact | PUKswed © 2017| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact