سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

بێکاران به‌خۆڕایی کاریان پێ ده‌کرێت

10 Dec 2010

ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆر بێکار بوون و ئێستا کاری بێ موچه‌ ده‌که‌ن له‌ زیاد بووندایه‌. زۆربه‌یان له‌ کۆمۆنه‌کان یاخود له‌ ڕێکخراوه‌ سه‌ربه‌خۆکاندا بێ به‌رامبه‌ر پراکتیک ده‌که‌ن به‌ڵام خاوه‌نکار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ شوێنی پراکتیک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ دابین ده‌کات نزیکه‌ی پێنج هه‌زار کرۆن وه‌ر ده‌گرێت ئه‌مه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گه‌ره‌نتی کار و چالاکی حوموومه‌تدا دێت (jobb- och sysselsättningsgaranti) که‌ له‌ قۆناغی سێێه‌میدا ناسراو به‌ فاس ترێ که‌سی بێکار به‌هیوای ده‌ستکه‌وتنی کار لای خاوه‌نکارێک ،پراکتیک، واتا کاری بێ مووچه‌ ده‌کات. ئه‌م سیاسه‌ته‌ بۆته‌ جێی ڕه‌خنه‌ی زۆر له‌لایه‌ن به‌رپرسان و بێکارانیشه‌وه‌.

سۆزان فه‌تحی فێرخوازی به‌شی پزیشکییه‌ به‌ڵام ئیستا له‌کار ده‌گه‌ڕێت ئه‌و ده‌ڵێت پراکتیکی بێ ئه‌نجام کاریگه‌ریی ڕۆحی له‌سه‌ر که‌سی بێکار ده‌بێت، هاوڕای سۆزان، یل هاگسترێۆمه‌ که‌ ئه‌ویش ئاماژه‌ به‌ کوموکورتییه‌کانی ئه‌م سیاسه‌تی کاره‌ ده‌کات.

- من زه‌نده‌قم له‌ (fas 3) واتا قۆناغێ سێیه‌م چووه‌، به‌هیچ جۆرێک ئه‌و باره‌م پێ قوبوڵ ناکریت و حاڵیشم باش نابێت. یل هاگستریم له‌ نۆرتێلییه‌وه‌‌ ته‌مه‌نی 61 ساڵه‌ ئێستا دوای بڕینی قۆناغی یه‌که‌م و دووه‌م له‌ پرۆسه‌ی گه‌ره‌نتی کارو چالاکیدا

(jobb- och sysselsättningsgaranti) ئێستا گه‌شتۆته‌ فاس ترێ قۆناغی سێیه‌م. هاگستریم ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ که‌سی بێکار له‌ فاس ترێدا حاڵیان باش نییه‌ به‌ڵکه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو بازاڕی کاریش هه‌یه‌، ئاخر خاوه‌نکارێک بۆ کار ئه‌داته‌ من و بۆ دامبمه‌زرێنێ کاتێک به‌ خۆڕایی کاری بۆ ئه‌که‌م و له‌به‌رامبه‌ریشدا 5000 کرۆن وه‌رئه‌گرێت.

ئه‌و بێکاره‌ی که‌ سێسه‌د ڕۆژه‌که‌ی ئاکاسا (a- kassa) واتا بێمه‌ی بێکاری ته‌واو به‌کارهێناوه‌، ده‌که‌وێته‌ ناو سیاسه‌تی گه‌ره‌نتی کارو چالاکی (jobb och sysselsättningsgaranti) که‌ به‌وپێیه‌ له‌ماوه‌ی 450 ڕۆژدا ڕێنمایی ده‌کرێت و پراکتیک ده‌کات که‌ به‌ قۆناغی یه‌که‌م و دووم ناسراوه‌، (fas 1 och fas 2)، له‌به‌رامبه‌ردا له‌سه‌دا 65 ی بیمه‌ی بێکارییه‌که‌ی وه‌رده‌گرێت، پاش ته‌واو بوونی ئه‌و دوو قۆناغه‌ فاس ترێ واتا قۆناغی سێیه‌م ده‌ست پێ ده‌کات که‌ که‌سی بێکار بێ به‌رامبه‌ر له‌ شوێنێکدا کار ده‌کات و خاوه‌نکار 5000 کرۆن بۆ دابین کردنی شوێنی پراکتیک له‌ ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرێت. له‌م قۆناغه‌دا که‌سی بێکار یان بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی (försörjningsstöd) له‌ کۆمۆن وه‌رده‌گرێت یاخود له‌لایه‌ن (försäkringskassan) ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی (aktivitetsstöd) وه‌رده‌گرێت. که‌ له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا که‌سی بێکار، که‌ پراکتیک واتا کاری بێبه‌رامبه‌ر له‌ شوێنێکدا ده‌کات ئه‌وپه‌ڕی 9000 کرۆن وه‌رده‌گرێت.

به‌ڵێ له‌ حاڵی حازردا نزیکه‌ی 24 هه‌زار که‌س له‌ قۆناغی سێیه‌م واتا فاس ترێدان و پراکتیک ده‌که‌ن. جێگری به‌رێوه‌به‌ر له‌ لیژنه‌ی بازاڕی کار له‌ په‌رله‌مان یلڤا یوهانسۆن له‌سه‌ر لیستی سۆسیالدیموکراته‌کان ڕه‌خنه‌ی توند له‌م سیاسه‌ته‌ی حوکوومه‌ت ده‌گرێت.

- حوموومه‌ت خلیسکێنه‌یه‌کی له‌ بازاڕی کاردا دروست کردووه‌ ئیلڤا یوهانسۆن ده‌ڵێت ئه‌و بێکارانه‌ی به‌ پێی ئه‌م سیاسه‌ته‌ نوێیه ی حوکوومه‌ت ئه‌گه‌نه‌ فاس ترێ واتا قۆناغی سێیه‌م دیسان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی ده‌ستیان پێ کردبوو، ده‌نێردرێنه‌ سه‌ر کاری بێ به‌رامبه‌ر، پراکتیک، کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ یوهانسۆن ده‌ڵێت که‌ حوکوومه‌ت سیاستێکی بازاڕی کاری وای هه‌یه‌ که‌ ئامانج لێی که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی موچه‌یه‌ به‌شێویه‌ک که‌ خه‌ڵکی ناچار ئه‌بن له‌به‌رامبه‌ر موچه‌ی که‌مدا کار بکه‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی حوکوومه‌ت نه‌ک هه‌ر له‌لای ئێمه‌ی سۆسیالدیموکراته‌وه‌ به‌ڵکه‌ له‌لایه‌ن شاره‌زایانی به‌ره‌ی حوکوومه‌ت خۆشیانه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی توندیان لێ گیراوه‌ به‌ڕای یوهانسۆن.

هاوڕای ئیلڤا یوهانسۆنی سۆسیالدیموکرات که‌ ڕه‌خنه‌ له سیاسه‌تی گه‌ره‌نتی کاروچالاکی حوکوومه‌ت ده‌گرێت دیسانه‌وه‌ سۆزان فه‌تحی.

له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه‌کانی سۆزان فه‌تحی و ئیلڤێ یوهانسۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری لیژنه‌ی بازاڕی کار له‌ په‌رله‌مان توماس توبێ به‌رگری له‌ سیاسه‌تی حوکوومت ده‌کات و به‌راوردی ده‌کات به‌و که‌موکورتییانه‌ی له‌ سیاستی پێشووی سۆسیالدیموکراته‌کاندا هه‌بوو.

- پێشتر له‌ سویدا سیاسه‌تێک هه‌بوو که‌ بێکاری ئه‌شارده‌وه‌، توماس توبێ ده‌ڵێت که‌سانێکی زۆرمان هه‌یه‌ که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بێ کاربوون به‌ڵام له‌ژێر ناونیشان و کارڕایی جیاوازدا ده‌شاردرانه‌وه‌ و زۆریشیان ده‌بوونه‌ خانه‌نشینی پێشوه‌خت. ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ واتا حوکوومه‌ت کردوومانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سیاسه‌تی بازاڕی کارمان بۆ که‌سانی بێکار گۆڕیوه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ پشتگیریان ده‌کرێت، بیمه‌ و خوێندندیان بۆ دابین ده‌کرێت هه‌رله‌وێشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نکاره‌کاندا په‌یوه‌ندیان بۆ دروست ده‌کرێت.

هه‌رچه‌نده‌ سیاستی حومووکه‌ت به‌ ناوی گه‌ره‌نتی کارو چالاکی که‌ قۆناغێ سێیه‌می پراکتیک کردنه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ته‌نها یه‌ک له‌سه‌د ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ پراکتیکیان کردووه‌ به‌کار گه‌شتوون. به‌ڵام توماس توبێ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته‌ ڕازییه‌.

- هه‌ڵبه‌ته‌ من پێم خۆش ده‌بوو ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ کاری زیاتری لێ بکه‌وتایه‌ته‌وه‌ به‌ڵام نزیکه‌ی 30 هه‌زار که‌سێکیش ه‌ک بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بێ کاربوون به‌هۆی ئه‌م سیاسته‌وه‌ ئیستا کاریان ده‌ستکه‌تووه‌. له‌هه‌مانکاتتدا توماس توبێ ڕه‌خنه‌ له‌خۆگرانه‌ ئاماژه‌ به‌ کوموکورتییه‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته‌ ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین که‌ که‌سانی بێکار له‌ قۆناغی یه‌که‌م و دووه‌مدا فاس ئێت ئۆک فاس تڤۆ، خوێندنی باشیان بۆ دابین بکرێت پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ فاس ترێ و پراکتیکردنی بێ به‌رامبه‌ر.

radio zayalla

Start | Contact | PUKswed © 2017| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact