سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

دیارده‌ی ویكیلیكس و ئاسایشی جیهانیی

14 Dec 2010

فاروق عه‌بدول-قاهیره‌‌

دیارده‌ی ویكیلیكس كه‌ له‌ئێستادا ته‌واوی كۆمه‌ڵه‌گه‌ی جیهانی سه‌رقاڵكردووه‌، به‌یه‌كێك له‌هه‌ره‌ دیارده‌ سه‌ره‌نجڕاكێشه‌كانی جیهانی سیاسه‌ت و دیپلۆماسی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، سه‌رنجراكێشییه‌كه‌شی به‌ته‌نها له‌وه‌دا نییه‌ كه‌چۆن ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ئه‌مریكا دزه‌یانكردووه‌و چۆن ویب ساتی ویكیلیكس و جولیان ئه‌سانج-ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ده‌ستیان كه‌وتووه‌، هێنده‌ی له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئایا ئیتر له‌مه‌ودا مانایه‌ك هه‌یه‌ بۆ سیاسه‌تی پشت په‌رده‌، ره‌نگه‌ پێش 10 ساڵ ئه‌گه‌ر شرۆڤه‌كارێكی سیاسی به‌ته‌نها یه‌ك به‌ڵگه‌نامانه‌ی وێبسایتی ویكیلیكس-ی به‌ده‌ستبكه‌وتایه‌، به‌ده‌یان وتاری شیكاریان له‌سه‌ر بنووسرایه‌، به‌لام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دیارده‌ی ویكیلیكس ده‌یكات سه‌رباری بێ نرخكردنی چه‌مكی سیاسه‌ت و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جیهانی، هاوكات ره‌نگه‌ له‌م ساته‌وه‌خته‌ به‌دواشه‌وه‌ بوارێك نه‌هێڵێته‌وه‌ بۆ حكومدان له‌سه‌ر دونیابینی و شیكاره‌ سیاسییه‌كان له‌باره‌ی پرسه‌ هه‌ستیاره‌كان و ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌داهاتوودا، چونكه‌ ئه‌وه‌ی پشتر له‌باره‌ی سه‌ودا سیاسییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌گوتراو له‌قاڵبـی پێشبینی و بۆچووندا ده‌خرایه‌ڕوو، ئه‌مڕۆ دیارده‌ی ویكیلیكس به‌به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنت پێتده‌ڵێت.

ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك پێیانوایه‌ ئه‌وه‌ى ویكیلیكس كردویه‌تی به‌ته‌نها ته‌واوكه‌ری ئه‌و ته‌وژمه‌ به‌رفراوانه‌ی دیارده‌ی جیهانگیرییه‌ كه‌ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ سنوری زانیارییه‌كان له‌ئاستی ده‌وڵه‌ت و یه‌كه‌ جوگرافییه‌كان ده‌ربكات و بۆ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌یان بكات، له‌حه‌قیقه‌تدا ئه‌مه‌ راسته‌، به‌لام ئایا ئه‌وه‌ی ویكیلیكس كردی ته‌نها ده‌رخسته‌ی زانیارییه‌ نهێنییه‌كانی سنوری ده‌وڵه‌تان بوو؟ یان لابردنی هه‌موو ئه‌و نهێنیانه‌ بوون كه‌ بۆ چه‌ندین ساڵه‌ ئاسایشی سیستمی جیهانی پێوه‌ به‌نده‌؟

له‌ڕاستیدا به‌ڵگه‌نامه‌ بلاوكراوه‌كانی ویبسایتی ویكیلیكس له‌سه‌ر ئه‌دای سیاسی ده‌وڵه‌تان و په‌یوه‌ندییه‌ دپلۆماسییه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، ئه‌گه‌ر له‌ئێستاشدا لێكه‌وته‌و كاریگه‌رییه‌كانی به‌كتوپڕی ده‌رنه‌كه‌ون، ئه‌وا له‌مه‌ودایه‌كی دووردا (به‌كاركردنی ده‌وڵه‌تان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌) ره‌نگدانه‌وه‌ی سلبـی له‌سه‌ر ئاسایشی جیهانی به‌جێده‌هێڵێت، به‌تایبه‌ت كه‌هه‌ر ده‌وڵه‌تێك ئه‌وه‌ی بۆ رونبۆته‌وه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نیازو مه‌به‌ستی چییه‌و ده‌یه‌وێت له‌داهاتوودا چی بكات.

به‌دڵنیاییه‌وه‌ كاریگه‌ریی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا به‌به‌راورد به‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان خێراترو زوتر ده‌بن، چونكه‌ به‌ده‌رله‌وه‌ی ئاستی پێگه‌یشتنی سیاسی له‌م ناوچانه‌دا لاوازه‌، هاوكات ژینگه‌یه‌كی له‌باریشی هه‌بووه‌ بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ململانێكان، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ش كه‌بلاوكراونه‌ته‌وه‌ له‌سنوری ئه‌م ناوچانه‌دان، بۆیه‌ چاودێران پێیانوایه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس بۆ بارودۆخی ئێستای خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌نزین كردنه‌ به‌ئاگردا.

هه‌روه‌ها دیارده‌ی ویكیلیكس به‌ته‌نها له‌وه‌دا قه‌تیس نابێت كه‌ ئاسایشی جیهانی خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، به‌ڵكو پێگه‌ی چه‌مكی (متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی)شی خسته‌ ژێر گومانه‌وه‌ كه‌ به‌یه‌كێك له‌ڕایه‌ڵه‌ هه‌ره‌ به‌هێزه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌قه‌ڵه‌مدرێت، به‌گومان دانان له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه‌و لاوازبوونی رایه‌ڵه‌كانی، واتای له‌دایكبوونی جیهانێكی بێ متمانه‌یه‌ له‌ئاست ئیداره‌دانی كێشه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌پره‌نسپی گفتوگۆی بونیادنه‌ر كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ڕابردوودا خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان به‌ ئاسایشی و سه‌قامگیری جیهانی كردووه‌.
لێره‌وه‌ به‌دیارده‌كه‌وێت كه‌ مه‌ترسی دیارده‌ی ویكیلیكس چه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی، چونكه‌ چیتر ره‌وتی روداوه‌كان له‌سیاقی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له‌سه‌ر پێشیبنی و بۆچوونه‌كانی ناڕوات به‌ڕێوه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ كه‌ حكوم له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌دات، ئه‌گه‌ر پێش به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس هه‌رچییه‌ك له‌باره‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران و داڵده‌دانی تیرۆیستان و په‌یوه‌ندی عه‌ره‌ب-ئیسرائل و جه‌نگی ساردی نێوان هێزه‌ گه‌وره‌كان بگوترایه‌، له‌سیاقی بۆچوونی شرۆڤه‌كارێك تێپه‌ڕه‌ی نه‌ده‌كرد، به‌لام ئه‌ی دوای بلاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ ده‌بێت كاردانه‌وه‌كان چۆن بن؟ كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ هه‌تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر دیارده‌ی ویكیلیكس تاساندووه‌و هه‌موو لایه‌ك به‌ گومانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كده‌كه‌ن.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact