سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

فكر به‌شێك ده‌بێت له‌پێكهاته‌ی شه‌خسیه‌تی یه‌كێتی

16 Dec 2010

به‌رنامه‌ی كه‌وانه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤرزیۆنی گه‌لی كوردستان، له‌دوا به‌رنامه‌یدا میوانداریی ئازاد جندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد كه‌ تێیدا تیشكی خسته‌ سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگء هه‌نووكه‌یی تایبه‌ت به‌ یه‌كێتیء خه‌ڵكء حكومه‌ت، له‌به‌ر گرنگی باسه‌كان كوردستانی نوێ به‌باشی زانی پوخته‌یه‌كی به‌رنامه‌كه‌ بلاوبكاته‌وه‌.
له‌باره‌ی ریفۆرمء چاكسازیء نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆنگره‌دا، ئازاد جندیانی وتی: خۆی له‌خۆیدا كۆنگره‌ بریتی بوو له‌ریفۆرم له‌چۆنیه‌تی رێبه‌رایه‌تی كردن، ئه‌م ریفۆرمه‌ له‌ئه‌نجامی به‌شداریكردنێكی فراوانی ئه‌ندامان له‌كۆنگره‌ جێبه‌جێكرا، هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی نوێ فروانتر له‌جاران، مونافه‌سه‌یه‌كی زۆر له‌نێوان ئه‌ندامانی كۆنگره‌ بۆ گه‌یشتن به‌ پۆستی سه‌ركردایه‌تیء گه‌یشتن به‌ پۆستی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند، ئه‌مانه‌ خۆی ده‌ستپێكی ریفۆرم و چاكسازی و باشتركردنی وه‌زعی یه‌كێتی بوو، له‌دوای كۆنگره‌ش چی كردووه‌ء چۆن بتوانیت هه‌لێسه‌نگێنیت ده‌بێت له‌كاره‌كانه‌وه‌ ته‌ماشای بكه‌ین، چه‌ند توانیویه‌تی بڕیارو راسپارده‌كانی كۆنگره‌ جێبه‌جێبكات، یه‌كێتیی توانیویه‌تی به‌شێكی باش له‌و راسپارده‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ست بوون به‌ ئۆرگانه‌كانی ناوخۆی وه‌ك حزب هه‌م له‌رێبه‌رایه‌تیكردنه‌وه‌ هه‌م یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه‌ و له‌دروستكردنی ئۆرگانی تازه‌ توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوو بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداوه‌ سیاسیه‌كانی رۆژ له‌وه‌شیاندا له‌وه‌رگرتنی بڕیاری پێویست، بڕیار به‌شێوه‌یه‌كی جامه‌عی به‌ڵێ له‌وه‌شیاندا سه‌ركه‌وتوو بووه‌ و توانیویه‌تی ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌باشی جێبه‌جێ بكات له‌م قۆناغه‌دا، به‌لام ئایا هیچ ماوه‌ بكرێت، به‌ڵی پێموایه‌ هێشتا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌ركی تری له‌به‌رده‌مه‌ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چونكه‌ به‌ڕاستی یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی به‌شدار له‌حكومه‌ت وه‌ك هێزێكی تر كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت جێگری سكرتێری یه‌كێتیی نیشمانییه‌، بێگومان له‌مه‌شدا به‌شداره‌ له‌چاككردنی بارودۆخی نیشتمان له‌هه‌موو بواره‌كاندا له‌خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانی و كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌مه‌دا یه‌كێتی به‌شداره‌ له‌ڕێگه‌ی راسپارده‌ و له‌ڕێگه‌ی پشتوانیكردن له‌حكومه‌ت و پشتوانیكردن له‌داواكاری خه‌ڵك و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك كه‌ رۆژانه‌ خه‌ڵك مه‌به‌ستم پێكهاته‌ و چینه‌ جۆراو جۆره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌پشتوانیكردنی ئه‌وانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌قلانی.

یه‌كێتی كێشه‌كانی تێپه‌ڕاند
سه‌باره‌ت به‌تێپه‌ڕاندنء جێهێشتنی قۆناغی گرژیء ئاڵۆزییه‌كانی یه‌كێتیء گه‌یشتن به‌قۆناغی چه‌سپیویء هه‌وڵدان بۆ باشتركردنی خۆی، وته‌بێژی مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی: له‌ڕاستیدا ده‌توانین بڵێین به‌ڵی ئێستا یه‌كێتی توانویه‌تی ده‌ست به‌خۆیدا بهێنیته‌وه‌ء خۆی ئاماده‌ بكاته‌وه‌ء بچێته‌ ناو پرۆسه‌ی خه‌ڵك، بێت قۆناغی كێشه‌كانی ناو خۆی تێپه‌ڕێنێت، به‌ڵكو وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له‌كوردستان بچێته‌وه‌ ناو كێشه‌ گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاراتر له‌سه‌رده‌می ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌ له‌ئه‌نجامی جیابوونه‌وه‌ی باڵێك لێ دووچاری بوو.

لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت
له‌باره‌ی ئه‌و ته‌وه‌ره‌ گرنگانه‌ی كه‌ له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا باسكران، جندیانی وتی: له‌راستیدا له‌به‌لاغه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ یه‌كێتی به‌چاوێكی ره‌خنه‌گرانه‌ به‌ئۆرگانه‌كانی خۆیدا به‌ كاروباره‌كانی خۆیدا چۆته‌وه‌، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بریارێك وه‌رگیرا له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، پێش كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی كه‌ په‌سه‌ندكرا ئه‌و بڕیاره‌، كه‌ هه‌موو ئۆرگان و مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتی و مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی به‌رپرسن له‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا شه‌ش مانگی رابردووی خۆیان، هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ ده‌ڵێین ساڵێكی خۆیان، به‌لام له‌كۆنگره‌وه‌ حسابه‌كه‌یان بۆ بكه‌ین هه‌ڵیبسه‌نگێنیت به‌چاوێكی ره‌خنه‌ گرانه‌ خاڵه‌ گه‌شه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی پتر گه‌شه‌یان پێبده‌ین و خاڵه‌ لاوازه‌كانیش ده‌ستنیشان بكه‌ین، چونكه‌ بێگومان خاڵی لاواز لێره‌و له‌وێ له‌ئۆرگانه‌ جۆراو جۆره‌كان و له‌چۆنیه‌تی كاركردنیدا ناتوانین بڵێین نییه‌، ره‌نگه‌ هه‌بێت دوای ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌ڵسانگه‌ندانه‌ دیسانه‌وه‌ به‌چاوێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه‌ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی یان لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ته‌ماشاده‌كرێت وبێگومان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ده‌ستخۆشی له‌ئۆرگانی سه‌ركه‌توو و كه‌سی سه‌ركه‌توو ده‌كرێت، له‌هه‌مانكاتدا لێپرسینه‌وه‌ له‌ئۆرگانی ناسه‌ركه‌توو و كه‌سی ناسه‌ركه‌وتوو ده‌كرێت.

جندیانی باسی له‌كۆبوونه‌وه‌ی بالای حزبه‌كانء باسكردنی لایه‌نه‌ پۆزه‌تیڤه‌كانء فه‌رامۆشكردنی لایه‌نه‌ نێگه‌تیڤه‌كانی كردو وتی: به‌پێ ئه‌و ئه‌جێنده‌ی كه‌له‌به‌ر ده‌سته‌، ئه‌جێنده‌كه‌ به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكدا دابه‌شكراوه‌ له‌هه‌ر به‌شێكدا ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ستكراوه‌ كه‌موكوڕی هه‌ببوو بێت به‌ڵی باسكراوه‌ء رێگه‌و شوێن گیراوه‌ته‌به‌رو ده‌ستنیشان كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تێیپه‌ڕێنین، له‌سیاسه‌تێكی موعه‌یه‌ن له‌كارێكی موعه‌یه‌ن له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی موعه‌یه‌ندا به‌رچاو كه‌وتووه‌.
ئێمه‌ موهته‌مین و گرنگی به‌خه‌می هاوولاتیان و بارودۆخی هاوولاتیان و كۆمه‌ڵ ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كی زۆر گرنگه‌ كه‌ له‌رابردوودا ره‌نگه‌ له‌باله‌غه‌كاندا باسمان نه‌كردبێت، به‌لام له‌كۆبونه‌وه‌كاندا باسكراون، به‌پێ ئه‌و راپرسیانه‌ی كه‌ كراون به‌داتا له‌به‌رده‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركدایه‌تیدا هه‌بوون مه‌سه‌له‌ی گرانی بازاڕه‌ یه‌كێك بوو له‌و مه‌سه‌لانه‌ی ئێستا كۆمه‌لانی خه‌ڵك باسی لێوه‌ده‌كه‌ن. به‌دواداچوون بۆ ئه‌و سلفه‌یه‌ی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ درێرینه‌كان خه‌رجده‌كرێ ده‌كه‌ین كه‌ چۆن كراوه‌ و چۆن ده‌كرێتء به‌چ شێوه‌یه‌كه‌، به‌دڵنیایه‌وه‌ به‌دواداچون ده‌كه‌ین.

له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی خولیش بۆ كادیران وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی وتی: ته‌نانه‌ت كۆبوونه‌وه‌ له‌ئه‌وروپاش كارێكی قورسه‌، چونكه‌ رۆژانی ئیشكردن دیاره‌و رۆژانی پشوو دیاره‌ ته‌نانه‌ت كۆبوونه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌یه‌كه‌وه‌ء له‌شوێنك بۆ شارێك بۆ شارێكی تر كارێكی قورسه‌ بۆیه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و خولانه‌ به‌وشێوه‌یه‌ی لێره‌ ده‌كرێته‌وه‌ له‌وێ ناكرێته‌وه‌، به‌لام باشتر وایه‌ براده‌ران له‌به‌شی په‌یمانگه‌كان و به‌شی فكر به‌هاوكاری رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ئالیه‌تێكی گونجاو بدۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی یه‌كێتی و كادیرانی یه‌كێتی له‌ئه‌وروپا ئه‌وانیش ده‌وره‌ ببین كه‌ بۆ ئه‌وان له‌زۆر رووه‌و ئاسانتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ئه‌وروپاوه‌ خه‌ڵك بهێنین بۆ ئێره‌، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش له‌گه‌ڵ براده‌رانی تایبه‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ باسده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ ئالیه‌تێكی دیاریكراو.
سه‌باره‌ت به‌مه‌كته‌بی رێكخراوه‌كانیش وتی: له‌راستیدا سێ بۆردی بۆ دروست بووه‌، چونكه‌ كاره‌كان فراوان بوون، هه‌ربۆردێك ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی سه‌رپه‌رشتی ده‌كاتء له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێریشه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی گشتی ده‌كرێت،
له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال بۆ جیاكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌حزب وتی: هه‌نگاوی باش هه‌ڵێنراوه‌، چونكه‌ من باش ده‌زانم یه‌كێك له‌كێشه‌كان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ له‌ئێستادا كێشه‌ی دامه‌زراندنه‌ ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ستانده‌ر به‌رێوه‌ ده‌چێت نه‌خێر وانیه‌ به‌ڵی واسته‌شی تێده‌كه‌وێت خه‌ڵكانێكی وای تێده‌كه‌وێت كه‌ شوێنیان له‌ئه‌ستۆیه‌ بۆئه‌وه‌ی بیقۆزنه‌وه‌ بۆ دامه‌زاندنی كه‌سێك یان ناسیاوێك یان به‌شێوه‌یه‌كی له‌و بابه‌ته‌، ئه‌مه‌ش به‌ڵی راسته‌ ورده‌ ورده‌ حكومه‌ت پێداده‌گرێت له‌سه‌ریء به‌هاوكاری په‌رله‌مان پرۆژه‌ یاسایه‌ك گه‌لاله‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن خدمه‌ی مه‌ده‌نی هه‌تا ئه‌و ده‌زگایه‌ بتوانێت به‌پێ مه‌رجه‌كانی و پێداویسته‌كانیء به‌پێی پلانێكی دیاركراو بۆ ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌كۆمه‌ڵدا هه‌ن، له‌ده‌زگا و دائیره‌ جیاجیاكان دامه‌زراندن به‌وشێوه‌یه‌ بێت. پێموایه‌ ئه‌و كاته‌ ره‌نگه‌ باشتر به‌رێوه‌ بچێت.
هه‌روه‌ها وتی: ناوه‌ ناوه‌ ئه‌و به‌رێوه‌به‌ر و ئه‌و به‌رپرس لێره‌و له‌وێ ئاڵوگۆڕیان پێده‌كرێتء لاده‌برێنء خانه‌نشین ده‌كرێن، به‌رزو نزم ده‌كرێنه‌وه‌ خه‌ڵكی دیكه‌ دێته‌ جێگه‌ی، ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ء كاركردنێك هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌تایبه‌تی خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن باشتر بكرێنء خه‌ڵكی باش له‌شوێنی باش دابمه‌زرێت.

هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی گه‌نج
له‌باره‌ی هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی گه‌نج وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی وتی: ده‌توانین ته‌ماشای ئه‌و ژماره‌ گه‌نجه‌ بكه‌ین كه‌له‌سه‌ركردایه‌تیدا هاته‌ پێشه‌وه‌ له‌كۆنگره‌ ئه‌و ژماره‌گه‌نجه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند هه‌یه‌، ئه‌و ژماره‌ گه‌نجانه‌ی كه‌ له‌ئۆرگانه‌ جیاجیاكانی یه‌كێتی كارده‌كه‌ن ئه‌وه‌ نیشانه‌كانیه‌تی، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ پێمانوابێت مه‌سه‌له‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ بێت كه‌ ئه‌وانه‌ی ئێستا هه‌ن پیربوونء به‌كه‌ڵك نایه‌ن، عه‌مه‌لیه‌كه‌ به‌و جۆره‌ نیه‌، عه‌مه‌لیه‌كه‌ ورده‌ ورده‌ تا كۆتایش هه‌ر واده‌بێت نه‌ك لای ئێمه‌ له‌هه‌موو شوێنك وایه‌، ورده‌ ورده‌ گه‌نج دێت. كێشه‌ی نێوان گه‌نج و پیر تا مێژوو مابێت به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه‌ جوڵه‌ ناوه‌ستێت ئه‌وانه‌ی كه‌ گه‌نجن هاتوونه‌ته‌ سه‌ركردایه‌تی ماوه‌ی 10 ساڵی تر پێیان ده‌وترێت پیر.

هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنی دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت له‌باره‌ی
تێڕوانینی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی له‌ساڵێك له‌كارو به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی د.به‌رهه‌م كه‌ به‌حكومه‌تی كردار شه‌رته‌، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی وتی: یه‌كێك له‌و خاڵه‌نه‌ی كه‌ زۆر به‌جدی له‌سه‌ری وه‌ستاینه‌وه‌ ئه‌وه‌ بوو ده‌بێت هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی تا ئێستا یه‌كنه‌خراونه‌ته‌وه‌ له‌حكومه‌تی یه‌گكرتوودا خێراتر بكرێت، باشتربكرێت. ئێمه‌ ده‌زانین كێشه‌ءگیروگرفت هه‌یه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌و یه‌كخستنه‌دا، هه‌ندێ جار گیروگرفتی ته‌كنكیه‌ یان یاسایی، به‌لام ده‌توانم بڵێم به‌حكومه‌تمان وت تۆ ده‌توانێت له‌یه‌كخسته‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی حكومه‌تدا خێراتر بكه‌ین.

حكومه‌ت پێوسیتی به‌پشتیوانییه‌
سه‌باره‌ت به‌پاڵپشتیكردنی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت جندیانی وتی: بێگومان پشتوانی ده‌كه‌ین، به‌لام پشتوانیه‌كه‌ ده‌بێت روون بێته‌وه‌ له‌ڕاستی و ناڕاستی پشتوانی بكه‌ین، ئێمه‌ له‌ڕاستدا ده‌ڵێین بۆ پێشه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌كارێكیشدا ئه‌گه‌ر پێمان وابێت هه‌ڵه‌ء كه‌موكوڕی تێدا هه‌بێت ده‌ڵێین؛ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ له‌م خاڵه‌دا تێبینیمان هه‌یه‌ له‌م خاڵه‌ندا ره‌خنه‌مان هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێت بوه‌ستیت له‌سه‌ری، جارێكیتر لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌یته‌وه‌ جارێكی تر پلانی بۆ دابرێژیتء تواناو توانستی بۆ دابینبكه‌یت بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ هه‌نگاو بنێت.
هه‌ر كابینه‌یه‌ك له‌مانگی یه‌كه‌مء دووه‌میدا پێی بڵێن تۆ شكستت خواردوه‌ یان پێی بڵێن سه‌ركه‌وتویت، راست نییه‌، چونكه‌ به‌راستی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كارێكی ئاوا ئه‌وه‌نده‌ فراوانه‌ كه‌ هه‌موو بواری سیاسیء كه‌لتوری ئابووریء كۆمه‌لاتییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، ئاسان نییه‌ تۆ بڵێیت تۆ باش رۆشتووی یان سه‌ركه‌وتوو نیت، به‌لام كه‌ هه‌ڵسه‌نگاند بۆ ساڵێك ده‌كه‌مه‌وه‌ به‌پێ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت، به‌پێی به‌رنامه‌ء كارنامه‌ی حكومه‌ت و به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانی ته‌ماشای ده‌كه‌م، حكومه‌ت كامه‌ی جێبه‌جێكردووه‌ و كامه‌ی باش رۆیشتووه‌ و كامه‌ی نه‌ڕۆیشتوه‌ و كامه‌ی ده‌ستپێكردووه‌ و كامه‌ی ده‌ستپێنه‌كردووه‌، هه‌روه‌ها ماوه‌ی كابینه‌كه‌ چوار ساڵه‌، ده‌بێت له‌به‌رچوامان بێت ئه‌و به‌رنامه‌ء كارنامه‌یه‌ ده‌بێت له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا جێبه‌جێبكرێت بۆیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ته‌ماشای حكومه‌ت ده‌كه‌ین، پشتوانیكردن له‌حكومه‌ت هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ بڵێین ده‌ست خۆش، هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ بڵێین سه‌ركه‌وتووی، به‌ڵكو بریتیه‌ له‌وه‌ی ره‌خنه‌ی لێبگرین و سه‌رنجی بده‌ین و له‌سه‌ری بوه‌ستین، به‌لام له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌پشتوانێكی جدی هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانی و كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێ بكات، بناغه‌ی زۆر مه‌سه‌له‌ له‌كوردستان ده‌گۆڕێت، كاری گۆرانگاری كاری بازدان به‌مانا ئیجابیه‌كه‌.

فكری جیاواز له‌ناو(ی.ن.ك)دا
له‌باره‌ی فكری جیاواز بۆ كادیران وتی: مام جه‌لال له‌كۆبوونه‌وه‌ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی باسكردء وه‌ك ره‌خنه‌ خستیه‌ڕوو، وه‌ك سكرتێری گشتی ی.ن.ك پیشانیداو زۆر گلله‌ی كرد و وره‌خنه‌ی له‌وه‌گرت كه‌ گرنگیدان به‌لایه‌نی فكری له‌لایه‌ین ئۆرگانء ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌و له‌ئاستی پێویستدا نییه‌، ئاستی پێویست به‌و مانایه‌ی كه‌ هه‌ندێ شت زانراوه‌ به‌ته‌نیا به‌وه‌ نه‌ناسرێته‌وه‌، به‌ڵكو بیروبۆچونی چیه‌ له‌رووی فكرییه‌وه‌ چۆن بیر ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ قسه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال-ه‌ كه‌ فكریش له‌پێكهێنانی شه‌خسیه‌تێكی یه‌كێتیانه‌دا به‌شداریه‌كی دیاری هه‌بێت و به‌شێك بێت له‌پێكهاته‌ی شه‌خسیه‌تی یه‌كێتی.

Start | Contact | PUKswed © 2017| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact