سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

یەکێتی فیکر لەیەکێتیـدا ‌

20 Dec 2010

شیروان حامد‌

فیکر بەھەموو قووڵیی و کاریگەرییەکانییەوە لەمڕۆدا بۆ یەکێتی لەھەموو ساتێکی دیکە پێویستترە. خۆ سەپاندنی ئەم پێویستییە بەدەرە لەچوارچێوەی مەحکوم بوون بەوەی یەکێتی حزبێکی ھەرزەکارەو تازە بەتازە درکی بەم پێویستییە کردووە. وجودی فیکر لەناو ئەم حزبەدا دەکرێت دابەشبکرێت بۆ چەند قۆناغێکی جیاواز، دیارە کەباسی فیکریش دەکرێت مەبەستەکە لەو گۆشەنیگایەوەیە کەفیکر تاچەند کاریگەریی ھەبووە لەسەر کادر، ژیانی حزبایەتی، رەنگڕێژکردنی سیاسەتی حزب و پەلکە زێڕینەی ئەو فیکرە بۆ دەرەوەی یەکێتی تا کوێ بڕ دەکات.
ئەگەر بەمیتۆدی گوتەزا یۆنانیەکە بێت کەدەڵێت (فیکر لەکاتی قەیراندا گەشە دەکات) ئەوا مێژووی یەکێتی لە سی ساڵی رابردوودا بێ قەیران نەبووە، ئەم بێ قەیران نەبوونە دەرچەیەک بووە بۆ لەدایکبوونی فیکری نوێ، فیکرە نوێییەکە پەخشبووە بەسەر ژیانی سیاسیی یەکێتیدا لەقۆناغە جیاوازەکاندا، ئەم قۆناغە جیاوازانە بوونەتە ماکی بەرەوپێشچوونی فیکرو پەروەردەکردنی کادر بەپێی رۆژگار، ئەمە بۆ ھەموو قۆناغەکان راستتبووە، بەڵام لەدوای ھەڵبژاردنەکانی ٢٥/٧و ٧/٣-ەوە ئیدی گوتەزا یۆنانیەکە لەھێڵێکدا وەستاوە.

ئێستا لێرەو لەوێ، باسی ژیانەوەی فیکر دەکرێت بۆئەوەی وەک میکانیزمێکی تر بۆ چاککردنی بارودۆخی رێکخراوەیی و فیکریی یەکێتی سوودی لێ ببینرێت و دونیابینییەکی لێ بەرھەم بھێنرێت کەگەشە بەبونیادی فیکری حزبەکە بدات. ئایا چۆن سوودوەربگیرێت بەوەی بەھەمان میکانیزمەکانی پێشوو، ئەوانەی قۆناغە جیاوازەکانی رابردوو، یەکێتی لەڕووی فیکرەوە بخەینەوە سەر ھێڵەکەی جارانی؟
دوای دوو ھەڵبژاردن (٢٥/٧و ٧/٣) ئەو راچەنینەی دووچاری یەکێتی بوو، سەرباری وروژاندنی کۆمەڵێک پرسیاری پەیوەست بەوەی داخۆ ئەگەر ئەنگێزەی فیکر وجودێکی بەھێزی ھەبووایەو پەراوێز نەخرایە، یەکێتی ئێستای چۆن دەبوو؟ لێرەوە ئەو مشتومڕانەی دەکرێن لەبارەی بووژانەوەی فیکر ئەو پرسیارەی ھێنایەوە گۆڕێ ئایا لەکۆمەڵگەیەکدا ناژین کەفیکر لەگەڵ ئەوەی ژێرخانی مەعریفی کادرەکانی باشتر دەکات، ئەوا لەھەمانکاتدا وادەکات حزب لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییە لەناکاوانەی روو دەدەن نەشڵەژێت و دەست و پەنجەی لەتەکدا نەرم بکات.
سەرەداوی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە پێویستی بەتوێژینەوەو لێکدانەوەی زیاترە، تا ئەمەش دێتەدی دەبێت رێگەچارەیەک بۆ ئەم خوێن بەربوونە فیکرییە بدۆزرێتەوە، دەشێ لەئێستادا کارکردن بەیەکێتی فیکر بۆ یەکێتی ئەگەر باشترین نەبێت، ئەوا رێگەیەکی لەبارە بۆ دۆخی ئێستا.
خۆ ئەگەر لەسەروەختانی سۆڤێتی جاران و ھەژموونی فیکری مارکسیشدا نەبین و لەفەلەکی سۆسیالیزمدا سەرمەست نەبووبین بەجیھانێکی یەکسانەوە بوترێت یەکێتی فیکر کەی بۆ ئێستاو کەی بۆ حزبێکی سۆسیال دیموکراتی وەک یەکێتی دەگونجێت، ئەوا یەکێتی دووردەخاتەوە لەنەبوونی کێشەی لاوازی وجودی فیکر.

بۆئەوەی لەم ئیشکالیەتە دەرباز ببین، دەبێت لەدەرگای قۆناغی دروستبوونی یەکێتی تا رۆژگاری ئێستامان بدەین. لەساڵی (١٩٧٥-١٩٨٠) یەکێتی فیکر لەناو یەکێتیدا کەم تا زۆر بریتی بووە لەکۆمەڵێک رەھەندی وەک: یەکەم، ھەستانەوەی باری نالەباری سایکۆلۆژیای ملیۆنان کورد بەھۆی ئەو نسکۆیەوە کەتاکی کوردی لەناخەوە ھاڕی بوو، دووەم، زاڵبوونی ئایدۆلۆژیای چەپ لەو کات و ساتەدا شتێکی ئاسایی بوو بۆئەوەی کادری پێ پەروەردە بکرێت، پەروەردەکردنەکەش پشت بەستن بوو بەچەمکەکانی وەک خەباتی شۆڕشگێڕانەو جەنگی پارتیزانی، سێیەم، یەکێتی وەک تاکە حزبی ئەو رۆژگارە مۆدێلێکی نوێی حزبایەتی خولقاند کەدەشێت کۆمەڵێک رێکخراو یان حزب ھەرچەند سەرکردەکانی بیروڕای جیاوازیان ھەبێت، بەڵام دەتوانن ھەموویان لەناو یەک حزبدا بەپشت بەستن بەیەکێتی فیکر پێکەوە ھەڵبکەن ئەمەش بۆ ئەو کاتە مۆدێلێکی نوێی حزبایەتی بوو کە لەپێشتردا کورد شتی وای تێدا نەبووە.

لەساڵی (١٩٨٠-١٩٩١) یەکێتی فیکر لەناو یەکێتیدا کۆمەڵێک گۆڕانکاریی نا ریشەیی بەسەردا دێت. شێوازەکانی خەبات وەک خۆی دەمێنێتەوە لەم قۆناغەدا تەنیا ئەوە نەبێت کەدەشێت ھەندێک جار دیالۆگ لەگەڵ میری فاکتەرێک بێت یەکەم، بۆ راگرتنی پەلاماری میری بۆ سەر گوندنشینان و دووەم، وەک پشووییەک بۆ ھێزەکانی پێشمەرگەو سێیەمیش وەک بەکارھێنانی رێگەیەکی نوێ کەڕێگەی ئاشتییە بۆ گەیشتن بەترۆپکی خەباتی نەتەوەیی کەدابینکردنی مافەکانی کوردە، لێرەدا خاڵی سێیەم کە بەکارھێنانی ئاشتییە بۆ گۆڕانکارییەکان، یەکێکە لەڕێگەکانی خەباتی حزبە سۆسیال دیموکراتەکان کەیەکێتی ھەر لەو ساڵانەدا گەڵاڵەی کردبوو بەبێ ئەوەی ئەندامی سۆسیال دیموکراتی جیھانیش بووبێت.
لەم دە ساڵەدا (١٩٨٠-١٩٩١) ناخۆشترین رووداوە تراژیدییەکانی بەسەر کورددا ھاتوون، بەڵام یەکێتی فیکر لەناو یەکێتیدا وەک خۆی ماوەتەوە، بەھێزیی میری و تێکچوونەوەی دۆخی سایکۆلۆژیی تاکی کورد بۆ جاری دووەم و شەھیدبوونی زۆرێک لەسەرکردەکانی یەکێتی -کۆی ئەم ھەموو قەیرانە- نەبوونە ھۆی پاشەکشەی فیکری یەکێتی لەگۆڕەپانەکەدا.
دوای ئەو کارەساتانەش وجودی فیکر دانەبڕاو نەبووەو بەجۆرێکی دیکە ئەتمۆسفێر بووە، چڕبوونەوەی خەباتی چەکداریی بۆ رووخانی رژێم و بانگەشەی بوونی عیراقێکی فیدرال و دیموکرات و کاری پێکەوەیی و دامەزراندنی بەرەیەک بۆ کۆکردنەوەی ھەموو حزبەکان و داڕشتنی پلانی راپەڕین و ...ھتد لەڕەھەندە ھەرە دیارەکانی یەکێتی فیکر بووە لەناو یەکێتیدا، گۆڕانی بارودۆخەکەش لەو سەروەختانەدا شانبەشانی ئەو ھێڵە فیکرییە داڕێژراوانە روویدەدا کەیەکێتی بەرمەبنای کردبوو.

لە(١٩٩١-٢٠٠٩)، لەم ھەژدە ساڵەدا چوارچێوەی تیۆری فیکر بەشێوازی ھەمەچەشن بەیان دەبوو، وەک: داڕشتنی یاسای نوێ لەڕێگەی پەرلەمانی ھەڵبژێردراوەوە کەقۆناغی خۆ بەڕێوەبردن بوو بەبێ میری، بوونی بەرنامەی سیاسی بوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەلومەرجی نوێ.
دابینکردنی نان و ئازادیی، مانیفێستکردنی چەمکەکانی دیموکراسی و رەواجپێدانی، کەمەندکێشکردنی گەنجان و لاوان بۆ دەربڕینی توان و چالاکییەکانیان لەڕێی رێکخراو و سەنتەرەکانی گەنجان، ئاوکردن بەئاگری شەڕی ناوخۆو دامرکاندنەوەی دۆخی تاریکی ئەو شەڕەو لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا چڕکردنەوەی توانای لێبڕاوانە بۆ رووخاندنی رژێمی بەعس، لەدیارترین ئەو خاڵانەن کە لەو ھەژدە ساڵەدا یەکێتی وەک فیکرو وەک پراکتیک بەرجەستەی کردووە. ئەو بەرجەستەکردنە لەفیکردا بووەتە ھەوێنی جیاکردنەوەی یەکێتی لەحزبەکانی دیکە.

ئەو لایەنەی لەم ھەژدە ساڵەدا زۆر تەرکیزی نەخرابووە سەر، دەرکەوتنی نەوەیەکی نوێ بوو کەھێواش ھێواش مەوداکانی نێوان ئەم نەوەیە لەگەڵ حزبدا بەرین تر دەبوو، دروستبوونی ئەم کەلێنە کۆمەکی بەیەکێتی نەکرد لەو دوو ھەڵبژاردنەدا. لەچەند ساڵی رابردوودا وتووێژی فیکری دەوڵەمەند بە لەخۆ گرتنی دونیابینی نوێ و لێکدانەوەی رۆڵی کرانەوە بەڕووی دنیادا بەھەند وەرنەگیران، سروشتی قۆناغی دوای رووخانی رژێمی پێشوو ئەو دەرەنجامە نوێیانە ھاتنە پێش، فەرامۆشکران، لەقۆناغی خەبات بۆ رووخانی رژێم بەرەو قۆناغی حوکمداری لەعیراقی نوێ و چۆنێتی سوودوەرگرتن لەم ھەلومەرجە نوێیە بەباشی یەکانگیر نەکرا لەگەڵ فیکری نوێی یەکێتی بۆ ئەم قۆناغە، سروشتی ئەو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییە نوێیانەو کاریگەرییان لەسەر نەوەی ئێستاو پێگەی فیکریی حزب لەو گۆڕانکارییە نوێیانەدا بەباشی ئەدا نەکراوە.

ئەگەر بۆ گوتەزا یۆنانیەکە بگەڕێینەوە (فیکر لەکاتی قەیراندا گەشە دەکات) ئەوا دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پێشوو دەبێت ببنە کرانەوەی دەرگا بەڕووی دووبارە گەڕانەوەی فیکر بۆ جەستەی یەکێتی، بۆ کردنەوەی رۆح بە بەری پێکھاتەو دامودەزگاو کادرەکانی، بۆ وروژاندنی ئەو پرسیارانەی یەکێتی فیکری لەناو یەکێتیدا پێوە گرێدراوە بەتایبەت لەچەشنی ئەوەی یەکێتی فیکر لەئێستادا دەبێت پشت بەچی ببەستێت، ئایا پشت بەمیکانیزمەکانی یەکێتی فیکر لەقۆناغەکانی رابردوودا دەتوانێت لەئێستادا کۆمەک بەیەکێتی بکات؟
چییەتی ئەم پرسیارانە زەمینە خۆشدەکات بۆ دەربازبوون لەبێ فیکری، دۆزینەوەی بنەما بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە دەبێتە شورا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی داھاتوو، یەکێتی دەپارێزێت لەھەر ناکۆکییەکی ناوخۆیی کە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییە نوێیەکان دەیسەپێنن.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact