سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

لێدوانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك سه‌باره‌ت به‌پیلانه‌كانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌

23 Dec 2010

سه‌باره‌ت به‌پیلانێكی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌شاری موسڵ به‌ ئامانجی تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌تی كوردو برایانی مه‌سیحی و برایانی عه‌ره‌ب، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌م لێدوانه‌ی دا، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

له‌باره‌ی پیلانێكی ڕێكخراوی القاعده‌وه‌، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان: به‌رگریكردن له‌ خوشك و برا مه‌سیحییه‌كانمان، ئه‌ركی هاونیشتمانیانه‌و ئه‌خلاقیانه‌مانه‌.

به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی زانیاری، ڕێكخراوی تیرۆریستی القاعده‌ پیلانێكی داڕشتووه‌ بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كانی موسڵ، به‌ تایبه‌ت له‌ نێوان كوردو برایانی مه‌سیحی و برایانی عه‌ره‌ب له‌ موسڵ، به‌ جۆرێك كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ندێ كاری تیرۆریستی هه‌ندێ كه‌سانی گومڕا به‌كاربێنێ كه‌ كه‌سانی به‌ڕه‌گه‌ز كوردیشیان تیابێ، له‌وباره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ پیلانانه‌و ده‌رهاوێشته‌كانی، ئه‌بێ هه‌موو لایێك لێی هۆشیار بین و رێگه‌نه‌ده‌ین كه‌ پیلانی له‌وجۆره‌ ببێته‌ مایه‌ی فیتنه‌نانه‌وه‌ له‌ نێوان هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌دا كه‌ هێشتا باری ئه‌منییان سه‌قامگیر نیه‌. لێره‌وه‌ جارێكی دیكه‌ش، به‌ ناوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ ته‌ئكید ئه‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هاووڵاتیانی مه‌سیحی هه‌موو عیراق و كوردستان، رۆڵه‌ی ڕه‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ن و هه‌ر كاره‌سات و ناخۆشیێكی ئه‌وان به‌ كاره‌سات و ناخۆشی خۆمانمان زانیوه‌و ئه‌زانین، هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه‌، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا هاوسۆزی خوشك و برا مه‌سیحییه‌كانمانین به‌ڵكو به‌رگریكردنیش لێیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی و ده‌ست درێژیێك كه‌ بكرێته‌ سه‌ریان، به‌ئه‌ركی هاونیشتمانیانه‌ و ئه‌خلاقییانه‌ی خۆمان ئه‌زانین.

22/12/2010

Start | Contact | PUKswed © 2017| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact