سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

بۆ گەلان حەڵاڵ و بۆ کورد حەرامە..!

26 Dec 2010

د.ئەرسەلان بایز‌

گەلی عەرەب، کەیەکێکە لەگەلە ھەرە دێرینەکانی ناوچەکە، ئەمڕۆ خاوەنی بیست و دوو دەوڵەتی سەربەخۆو، بیست و دوو ئاڵای تایبەتی خۆیانن لەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
گەلی عەرەب کەیەک زمان و، یەک نیشتمان و(الوگن العربی)، یەک مێژوو و ئاین و یەک نەریتی ھاوبەشیان ھەیە. کەچی ئامادە نین ببن بەیەک دەوڵەت (ئەو ھەوڵانەی لەڕابردووش داویانە بۆ ئەو مەسەلەیە، ھەر ھەمووی شکستی ھێناوە). چونکە ئەگەر ئەو ھەموو توانا مرۆیی و ئابوورییە بەھێزەو، پانتایی خاک و ئاینە کاریگەرو، کلتوورە دەوڵەمەندەیان یەکبخەن، ئەبن بەیەکێ لەدەوڵەتە زلھێزەکانی ئەمڕۆی دنیا. بەڵام بەپێچەوانەی ئەو یەکبوونە. جار جارە لەسەر بستە خاکێکی سنووری نێوانیان، ناکۆکی و بگرە تەقەش لەنێوانیان دروست ئەبێت. لەھەڵوێستی سیاسیشیاندا بەسەر چەندین گروپ و کتلەدا دابەشبون، ھەر بەش و کتلەیەکیش سەر بەلایەنێکی جیھانین. مەسەلەی فەلەستینیش کە بەچەقی کێشەی نەتەوەیی خۆیانی ئەزانن، چەندین بۆچوونی جیاوازیان لەمەڕ چۆنیەتی چارەسەرکردنی ھەیە. ھەر چەند دەوڵەتەو پشتیوانی لایەنێکی ڕێکخراوە فەلەستینییەکان ئەکەن، بگرە ھەندێ لەو دەوڵەتانە ھانیشیان ئەدەن بۆ دروستکردنی شەڕ لەنێوانیاندا.
بـــەرەی بولیساریوی عـــەرەبیش، کــــەبــــەشێکن لـــەدەوڵەتـــی مەغریبـی
(عەرەب)، بەپشتیوانی دوو دەوڵەتی عەرەبی، لیبیاو جەزائیر، لەساڵی ١٩٧٣ دامەزراوەو داوای جیابوونەوە لەمەغریب ئەکەن و ئەیانەوێ (کۆماری عەرەبی دیموکراتی بیابان) پێک بھێنن و ژمارەی دەوڵەتانی عەرەبی بکەن بەبیست و سێ دەوڵەت.
دەوڵەتی تورکیاش کەمیراتگری ئیمپراتۆریەتی عوسمانییە، ڕاشکاوانە بەرگری لەو چەند سەد ھەزارەی تورکمانەکانی عیراق ئەکات. تەنانەت ڕێنماییان ئەکات و پارەو چەکیشیان ئەداتێ، گەلێ جاریش بەو بیانووەوە دەست دەخاتە نێو کاروباری ناوخۆی عیراق. لەچارەسەرکردنی کێشەی قوبرسیشدا (کەھەموو دانیشتووانەکەی بەیۆنانی و تورکەوە ٧٥٠،٠٠٠ کەسە) ھێزی چەکداری لەدژی یۆنانییەکان بەکارھێناو، دەوڵەتێکی سەربەخۆی بۆ تورکە قوبرسییەکان پێکھێنا (کەتەنیا پانزە ١٥،٣% لەسەدی دانیشتووانی قوبرس پێک ئەھێنن). ئەمڕۆ چەندین ئۆردوگای سەربازی تورکیا لەقوبرسدا ھەیە بۆ دیفاع کردن لەتورکەکان. نامانەوێ باسی ئەو ژمارە تورکە کەمەی بۆلگاریاش بکەین کەجارجارە کێشە لەنێوان ھەر دوو وڵات دروست ئەکات.
ئێمە دەست ناخەینە کاروباری نێو خۆی ھیچ وڵاتێک، ڕێگاش بەخۆمان نادەین ڕێوشوێن و سیاسەت بۆ ھیچ گەل و وڵاتێک نەخشە برێژین. بەڵام ھەقی خۆشمانە بپرسین بۆچی گەلی عەرەب ھەقی خۆیان بێت خاوەنی بیست و دوو دەوڵەت و ئاڵای سەربەخۆبن، ھەندێکیشیان پشتیوانی لەبولیساریو بکەن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی و جیابوونەوە لەدەوڵەتێکی عەرەبی و دامەزراندنی دەوڵەتێکی تری عەرەبی. بۆچی تورکیا ھەقی خۆی بێت بۆ ١٥%ی تورکەکانی قوبرس بەھێزی سەربازی دەوڵەتیان بۆ دروست بکات..؟ بەڵام کورد نەتوانێ باسی چارەنووسی خۆی بکات..!
ئێمە باسی کوردستانی گەورە ناکەین، بەڵام ھەر تەنیا کوردستانی عیراق بەپێی سەرچاوە ڕەسمییە نێودەوڵەتییەکان، ڕووبەرەکەی ھەشتا ھەزار کیلۆ مەتری چوار گۆشەو ژمارەی دانیشتووانیشی پێنج ملیۆن و نیوە. واتە ھێندەی ھەرسێ میرنشینەکانی عەرەبی، کوێت، بەحرێن، قەتەرە کەتێکڕای ڕووبەروو ژمارەی دانیشتووانی ھەر سێکیان ناگاتە کوردستانی عیراق.
ژمارەی دانیشتووان و ڕووبەر
الکویت ٣،٣٩٩،٦٣٧ ١٧٨١٨کم٢
بەحرین ١،٠٤٦،٨١٤ ٧١٦کم٢
قەتەر ١،٤٥٠،٠٠٠ ١١،٤٣٧کم٢
ئێمە تەقدیرمان بۆ ئەو دەوڵەتانە ھەیەو ڕێز لەبڕیاری چارەنووسی خۆیان ئەگرین. بەڵام بۆچی بۆ ئەم دەوڵەتانەو بولیساریوو، بۆ تورکە قوبرسیەکان حەڵاڵ بێت مافی چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن و دەوڵەتی سەربەخۆیان ھەبێت. بەڵام بۆ ئێمەی کورد کەخاوەنی زمانی تایبەت و مێژووی دێرین و خاک و نەریتی تایبەتی خۆمان بین، نەک باسی پێکھێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ، بەڵکو بەڕێڕەویش، نەتوانین باسێکی مافی چارەنووسی خۆمان بکەین، کەمافی ڕەوای ھەموو گەلانی جیھانە..؟ وەڵامی ئەم پرسیارەش ئەوەیە کەئەوان خاوەنی (کیان)و لەپێگەی ھێزەوە قسە ئەکەن، پێوەندی خۆشیان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نێو نەتەوەیی دروستکردووە. گەلی کوردیش، بەداخەوە بێ (کیان)و لەنێو خۆی ناتەباو، لەچاو ئەواندا لاوازو، بێ بەرنامەیەکی ھاوبەشی ئایندەو، بێ پێگەیەکی بەھێزی نێونەتەوەیی سەقامگیرە.
بەپێی وتەی پڕۆفیسۆر د.کەمال مەزھەریش کە لەژمارە (٦١٣)ی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە بڵاوکراوەتەوە ئەڵێ: مێژووی باسکردنی مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کورد ئەگەڕێتەوە بۆ(ساڵی ١٩٨٣ەوە کەیەکێتی مافی چارەی خۆنووسینی بەرزکردۆتەوە، گەلێک جاریش لەمام جەلالم بیستووە، دەبێت برا عەرەبەکانمان دان بەمافی چارەی خۆنووسیندا بنێن). بەڵام لەواقیعی ئەمڕۆی سیاسیدا سەرکردەکانی کوردستان ڕێگای بەیەکەوە ژیانیان لەگەڵ برا عەرەبەکانی عیراق ھەڵبژاردووە.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact