سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

قاعیدە لە سوید

26 Dec 2010

حەسەن یاسین‌

لەم وتارەدا مەبەستم ئەوە نییە باس لەتۆڕێکی بەرفراوانی رێکخراوی قاعیدە لەوڵاتی سوید بکەم، چونکە تۆڕێکی لەو چەشنە، لەوێ، بوونی نییە. ئەگەر قاعیدە لەوێ ھەبێت رەنگە لەرێگەی کەسانێکی موسڵمانی توندڕەوەوە بێت کە لەڕووی رێکخراوەییەوە سەر بە قاعیدە نین، بەڵام دواجار بەھۆی بیروباوەڕی ئیسلامییانەی توندڕەویانەوە لەگەڵ قاعیدە یەکدەگرنەوە.
لەم وتارەدا دەمەوێ باس لەو دوو تەقینەوەیە بکەم کە دوو ھەفتە پێش ئێستا لەسویددا روویاندا.
تەقاندنەوەی ھۆتریات
رۆژی ١١ی ئەم مانگە ( کانونی یەکەمی ٢٠١٠ ) لەنزیک مەیدانی ھۆتریات، لەقەرەباڵغترین ناوچەی ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید دوو تەقینەوە روویاندا، کەھەردووکیان تەنیا ٢٠٠م لەیەکەوە دووربوون. لەتەقینەوەیەکیاندا کەسێک، کەپێدەچێت خۆکوژەکە بێت، کوژراوەو دوو کەسی دیکەش برینداربوون. چاودێرێک وای مەزەندە کردووە کە ئەگەر تەقینەوەکە ئامانجی خۆی بپێکابایە بەلایەنی کەمەوە ٢٠٠ کەس دەکوژران و سەدانیش بریندار دەبوون.
شیاوی باسە زۆرینەی فرۆشیارانی بچوکی ناوچەی ھۆتریات لەو بیانییانەن کە لەرێگەی کۆچەوە گەیشتوونەتە سوید.
ئەمە یەکەمین جارە لەسویددا تەقینەوەی تیرۆریستی لەلایەن تیرۆریستانی سەر بەگرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە ئەنجامبدرێ، ئەگەرچی پێشتر لەساڵی ٢٠٠٧دا ئەبو عومەری بەغدادی ئەمیری دەوڵەتی عیراقی ئیسلامی، کە باڵێکی قاعیدەیە لەعیراق، ھەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لەسوید کردبوو لەپای بڵاوکردنەوەی ئەو وێنە کاریکاتێرییانەی کە کاریکاتێریستی سویدی لارس فیلیکس کردبوونی و سوکایەتیکردن بوون بەپێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)، بەڵام ئەو ھەڕەشەیەی بەغدادی نەخرایە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی قسەی دامەزراوەی site کە چاودێری سایتە ئیسلامییەکانە، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ستۆکھۆڵم لەوەسیەتنامەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو بەڵێنەی بەرێکخراوی دەوڵەتی عیراقی ئیسلامیی داوە ئەو تەقینەوەیە لەسوید ئەنجام دەدات!
سوید وڵاتێکی بێلایەن
سوید، کە ئێستا لەچوارچێوەی جەنگی دژە تیرۆردا (٥٠٠) سەربازی لەنێو وڵاتی ئەفغانستاندایە، لەسەدەی بیستەمدا وڵاتێکی بێلایەن بوو، تەنانەت لەھەردوو جەنگی یەکەم و دووەمی جیھانیشدا بێلایەنیی خۆی پاراست و بەشداریی لەشەڕدا نەکرد. ھەڵبژاردنی پرنسیپی بێلایەنی لەلایەن دەوڵەتی سویدەوە مێژوویەکی نزیکەی دووسەد ساڵیی ھەیە. دوایین شەڕ کە سوید کردوویەتی ئەو ھەڵمەتە سەربازییەبوو کە سوپاکەیان لەساڵی ١٨١٤دا کردیە سەر وڵاتی نەرویج. ئیدی لەو کاتەوە، تا ساڵی ٢٠٠١ خۆی لە نانەوەی شەڕء بەشداریکردن لەشەڕ بەدوور گرت.
تەیمور
سوید جێگەی ھەزاران کەسی وڵاتانی جیاجیای کردۆتەوە، ئەو کەسانەش لەڕووی نەتەوەیی و ئایینی و مەزھەبی و رەگەزەوە لەیەکتر جیاوازن، کەھەموویان لەسایەی قانونی سویدیدا بەئاسودەیی لەگەڵ سویدییەکاندا پێکەوەدەژین، کە تەیمور عەبدولوەھاب عەبدەلی، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ستۆکھۆڵم، یەکێکە لەوانە بەداخەوە لەو وڵاتەی، کە خۆی و خێزانەکەی حەواندەوە، ھەڵگەڕایەوەو دژ بە خەڵکی وڵاتەکە، خۆی تەقاندەوە!
تەیمور ساڵی ١٩٨١ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ خێزانەکەیدا چۆتە سویدو ساڵی ١٩٩٢ رەگەزنامەی سویدیی وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٠١ بەمەبەستی خوێندن لەزانکۆی بدفۆر دشایر لەشاری لوتن چۆتە بەریتانیا. ساڵی ٢٠٠٤ خوێندنی تەواوکردووەو لە ٢٠٠٥دا بۆ سوید گەڕاوەتەوە.
تەیمور لەنێوان ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٥ لەکەسێکی ئاساییەوە گۆڕاوە بۆ کەسێکی تیرۆریست. پێش ٢٠٠١ تەیمور ھەرزەکارێکی رۆحسوک بوو، وەک خوێندکارە سویدییەکانی دیکەی ھاوڕێی لەشاری (تراناس) کە نزیکەی ٢٠٠کلم لەباشووری ستۆکھۆڵمەوەیە، کاسکێتی سپیی لەسەر دەکرد. ئەوانەی لەو قۆناغەدا تەیموریان ناسیوە دەڵێن دڵی بەژیان خۆشبوو، ھاوڕێی زۆری ھەبوو، وەک ھەموو ھەرزەکارانیتر دەچووە دەرەوەو لەئاھەنگەکاندا بەشداردەبوو، مەی دەخواردەوەو دۆستی کچی ھەبوو! مامۆستایەکی خۆی، کە خانمێکی سویدییە، بەرۆژنامەی (ئەفتۆن بلادیت)ی سویدیی راگەیاندووە کە تەیمور بەسویدییەکی رەوان قسەی دەکرد، کەسێکی رەوشت بەرزو کراوەبوو.
ئەوانەی، دوای ٢٠٠١، تەیموریان لەبەریتانیا ناسیوە دەڵێن ناوبراو ، دوای ئەوەی پێوەندیی لەگەڵ ئیمامی مزگەوتێکی شاری لوتن، کە کابرایەکی میسری بوو، پەیدا کرد وردە وردە کەسایەتیی گۆڕاء کراوەییەکەی جارانی نەماء بوو بەکەسێکی داخراو و موسڵمانێکی توندڕەوی لێدەرچوو!
دوو کەسایەتیی جیاواز
یەکێک لەو ھۆیانەی کەبۆتە ھاندەری ئیسلامییە توندڕەوەکان، تا سوید بخەنە نێو بەرنامەی تۆڵەکردنەوە، ئەوەیە کە لارس فیلیکس خەڵکی وڵاتی سویدە.
چەند ساڵێک پێش ئێستا فیلیکس کۆمەڵێک وێنەی کاریکاتێریی بڵاوکردەوە کەسەرجەمیان سوکایەتیکردنبوون بەپێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)، بەڵام بەداخەوە ئەو ئیسلامییە توندڕەوانە ئەوەیان لەبەرچاو نییە کە سوید وڵاتی کەسێکی وەک (دۆناڵد بۆسترۆم)یشە، کە رۆژنامەنووسێکی سویدییە و ساڵی ٢٠٠١ کتێبێکی بەناونیشانی (ئینشائەڵلا) بڵاوکردەوە کە ٤٢٠ لاپەڕەبوو، لەنێو کتێبەکەدا نزیکەی ٢٠٠ وێنەی بڵاوکردبوەوە کە سەرجەمیان گوزارشتیان لەئازارەکانی رۆژانەی فەلەستینییەکان بەدەست سوپای ئیسرائیلەوە دەکرد. ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆری دیکەی نووسەران و رۆژنامەنووسانی سویدیش ھەڵوێستی جوامێرانەیان بەرانبەر بەکێشەی فەلەستین ھەیە و لەململانێی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکاندا ھەمیشە لایەنگری فەلەستینییەکانن!

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact