سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

کرۆنی سویدی له‌ یورۆ و دۆلار به‌رزتره‌‌

5 Jan 2011

ساڵی 2010 بۆ کرۆنی سویدی ساڵی داهات و خۆ له‌شاندان نه‌خێر که‌مێک به‌رزتریش له‌ باڵای دۆلار و یورۆش بوو، ده‌رباز بوونێکی باش له‌ قه‌یرانی ئابووری و نارده‌یه‌کی گورجوگۆڵی وڵات له‌ هۆکاره‌کانی به‌هێزبوونی کرۆنی سویدی بوون و گه‌ر به‌ قسه‌ی شاره‌زایانی بواری ئابووری بێت گه‌شه‌ و به‌هێزبوونی دراوی سویدی کرۆن له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵیشدا به‌رده‌وام ده‌بێت.

- به‌ڵێ حسابی ئه‌وه‌مان کردووه‌ که‌ کرۆنی سوید به‌تایبه‌ت له‌ ئاستی یورۆدا نرخی به‌رزتر بێته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی له‌ بانکی ئێس ئێ بێ، رۆبه‌رت باریکڤیست ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئابووری سوید له‌بارێکی زۆر باشدایه. گه‌ر چاوێکیش له‌ کۆمپانیاکانی پشکی سویدی بکه‌ین ده‌بینین ئابووری ده‌وڵه‌ت له‌ بارێکی ڕێکوپێک و خوازراو دایه‌. بازرگانیمان له‌ گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا به‌ گوڕه‌ و بانکی سه‌رانسه‌ریش به‌ پێچه‌وانه‌ی بانکه‌ ناوه‌ندییه‌کانی وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی سوود ئه‌مه‌ وا ده‌کات که‌ که‌سان و لایه‌نێکی زۆر بکه‌ونه‌ کڕینی کرۆنی سویدی له‌ماوه‌ی ساڵی نوێدا.

به‌ڵێ له‌ کاتێکدا که‌ نیگه‌رانییه‌کانی وڵاتانی جیهان و به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌ورووپی که‌ یورۆ دراویانه‌ له‌ که‌وتنه‌ قه‌یرانی ئابووری به‌رده‌وامه‌ و له‌ کاتێکدا که ‌یۆنان و پورتوگال هه‌روه‌ها ئیسپانیا له‌ نموونه‌ی ئه‌و نیگه‌رانییه‌ ئابوورییه‌ن سوید بوه‌ته‌ مۆڵگه‌یه‌کی دڵنیا و ئارام بۆ زۆر لایه‌ن و که‌س تا پاره‌کانیان له‌ سویدا بخه‌نه‌ سه‌رمایه‌گوزارییه‌وه‌ وه‌ک خستنه‌ گه‌ڕیان له‌ کۆمپانیاکانی پشک (aktiebolag) و کڕینه‌وه‌ی قه‌رزنامه‌ی ده‌وڵه‌تی (statsobligationer) . ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ئاستی کێبه‌ڕکێ زیاد ده‌کات و له‌و ناوه‌دا کرۆنی سویدی تا دێت نرخی به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.

- سه‌رده‌مێک کرۆنی سویدی یه‌کجار بێ نرخ که‌وتبوو به‌تایبه‌ت ئه‌و کاته‌ی قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌که‌ له‌ لوتکه‌یدا بوو. به‌ڵام ئێستا تا دێت بارودۆخه‌که‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ و جێگیرتر ده‌بێت.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کرۆنیش مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ هاورده‌ی وڵات هه‌رزانتر ده‌که‌وێت و گیرفانی گه‌شتیارانی سوید له‌ده‌روه‌ی وڵات ئاوه‌دانتر ده‌بێت. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی پاره‌ ده‌نێرنه‌وه‌ بۆ که‌سوکارییان له‌م باره‌دا چیتر حاڵیان خۆش ده‌بێت هه‌روه‌ک ئه‌و خانه‌نشینانه‌ش که‌ له‌ده‌ره‌وی وڵات ده‌ژین.

به‌ڵام زه‌ره‌رمه‌ند له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کرۆنی سویدی ئه‌و کارگه‌ و کۆمپانیایانه‌ن که‌ کاریان ناردنی که‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌ بۆ ده‌ره‌وی سوید. ناشکرێت نرخی کولوپه‌ل بۆ ڕاگرتنی ته‌رازه‌که‌ به‌رز بکرێته‌وه‌ ئاخر گه‌روا بکرێت ئاستی کێبه‌ڕکی نزم ده‌بێته‌وه‌. ئه‌نده‌رش رونێ به‌ڕێوه‌به‌ری ئابوورییه‌ له‌ (teknikföretagen)، که‌ ڕێکخراوێکی تایبه‌ته‌ به‌ خاوه‌نکاران جه‌خت له‌م خاڵه‌ ده‌کاته‌وه‌.

- بێشک به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کرۆن کارگه‌رییه‌کی خراپی له‌سه‌ر ئاستی کێبه‌ڕکێی ناو بازاڕ ده‌بێت، ئه‌و باره‌شی کرۆنی سویدی تێدایه‌ له‌ سه‌رتاکانی 2000 ده‌چێت ئه‌و کاته‌ی گفتوگۆی خستنه‌ گه‌ڕی یورۆ وه‌ک دراوی وڵات له‌ ئارادا بوو. به‌ڵام ئه‌م پرسه‌ واتا گۆڕینی دراوی وڵات به‌ یورۆ له‌ سویددا سه‌ری لێ نراوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ هه‌رچه‌نده‌ کارگه‌ و کۆمپانیاکانی بواری نارده‌ خوازیاری ئه‌وه‌ن که‌ یورۆ ببێته‌ دراوی سوید.

- قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ واتا پرسی یورۆ وه‌ک دروای سوید زۆره‌، به‌ڵام به‌ ڕای من ئه‌نده‌رش ڕونێ له‌ ڕێکخراوی خاوه‌نکارانی بواری نارده‌وه‌ ده‌ڵێت له‌ ڕوانگه‌ی داهاتووی دووره‌وه‌ باشتر وایه‌ سویدش وه‌ک ئه‌و وڵاتانه‌ی تری ئه‌ورووپا که‌ ‌ کێبڕکێ ئابووریمان له‌گه‌ڵیانا هه‌یه‌ دروای خۆی بکاته‌ یورۆ. یورۆ به‌ڕای شاره‌زایانی بواری ئابووری له‌ ماوی ئه‌مساڵه‌ نوێیه‌دا ده‌که‌وێته‌ به‌ر فشاری نوێ و به‌زه‌بر گه‌ربێت و نیگه‌رانییه‌ ئابوورییه‌کانی پورتوگال و ئیسپانیا به‌ره‌و خراپتر بڕوات، ئاله‌و کاته‌یا کرۆنی سویدی نرخی به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام گه‌ربێت و بارودۆخه‌ی ناله‌باری ئابووری له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان و ئه‌ورووپا قوڵتر بێته‌وه‌ ئه‌وه‌ نادڵنیایی ده‌نێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر نرخی کرۆنیش ده‌بێت.

رادیۆی زایه‌ڵه‌

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact