|
|
حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی گرنگ ده‌رده‌كات
24 Jan 2011
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین بریاری گرنگی ده‌ركرد وبریاریدا ساڵی 2011 زۆرترین كار ته‌رخانبكرێت بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان.
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 24\1\2011 به‌سه‌رپه‌رشتی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. . له‌ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت باسێكی وردی سه‌باره‌ت بهگۆرانكارییه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وعێراق و ناوچه‌كه پێشكه‌شكرد به تایبه‌ت سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی وه‌فدی بالاَی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاران و ئاكامی گفتوگۆكانی وه‌فدی بالاَی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق و لێپرسراوانی تری حكومه‌تی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم به تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی‌و نه‌وت و غاز و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی تر، هه‌روه‌ها هاتنی وه‌زیری دارایی عێراق بۆ هه‌ولێر و دیدار و كۆبونه‌وه‌یان بۆهه‌مان مه‌به‌ست.
له‌به‌شێكی تری ووته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌ت ووتی بۆ ئه‌مساڵ له‌به‌رنامه‌دایه زۆرترین ئه‌و پڕۆژانه بخه‌ینه خشته‌ی بودجه‌ی 2011وه و جێبه‌جێیان بكه‌ین كهپێویستو گرنگن و هه‌وڵبدرێت زۆرترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان بكرێت.
پاشان به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خوێندرایه‌وه‌و دوای گفتوگۆ‌و راوێژ‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی راسپارده‌و بڕیاره‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند بریارێكی گرنگی په‌سه‌ندكرد بۆ جێبه‌جێكردن.
1- دامه‌زراندن و كاراكردنی سندوقی كۆمه‌كی داهێنه‌رانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و ته‌رخانكردنی 2ملیۆن و500 هه‌زار دۆلار له‌بودجه‌ی 2011بۆ داهێنه‌ران و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان.
2_ خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی ئێشكگری بۆ پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه گشتییه‌كانی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان.
3_ پێدانی مۆلهَتی به‌موچه به‌و باوكانه‌ی كه فه‌رمانبه‌رن و دوومنداڵیان نه‌خۆشی ئۆتیزمیان هه‌یه ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاگاداربون و خۆ ته‌رخانكردن بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی منداڵه نه‌خۆشه‌كانیان.
4_ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ی ئه‌كادیمیای كوردی بۆ دانانی رێنوسی یه‌كگرتوی كوردی وكارپێكردنی له‌دامه‌زراوه حكومیه‌كاندا .
5_ دوپاتكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی دارایی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و خه‌رجكردنی گرێبه‌سته‌كانی ئه‌و مامۆستایانه‌ی زانكۆ كه وه‌ك وانه‌بێژ وانه ده‌ڵێنه‌وه .
ته‌كید كرایه‌وه له‌سه‌ر باشتركردنی ئاستی زانكۆ ئه‌هلیه‌كان و پیاچونه‌وه به‌شێوازی به‌رنامه و سیسته‌می كاركركردنیان و سه‌پاندنی مه‌رج و ستاندار و پێوه‌ری زانستیانه ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له ده‌سخه‌ڕۆكردنی خوێندكاران و قوتابیان و دوورنه‌كه‌وتنه‌وه له په‌یامه گرنگه‌كه‌ی خوێندن و زانست له هه‌رێمی كوردستان. |
|
|
|