سه‌ره‌تا‌|ئێمه‌|پۆکسوید‌|که‌رته‌کان|هه‌واڵ‌|چالاکی|په‌یوه‌ندی
avataravataravatar
avatar
22 Mar 2011
جەلال مەلا مستەفا
ئەو ساتانەی مێژوو شایەتێکی بە ویژدانە بۆ سلێمانی زۆر گیان و ڕۆحی دەرچوو نەمر ئەبن.....
avatar
6 Mar 2011
وه‌ستا سه‌لام
به‌ بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ساڵ رۆژی ڕاپه‌رینی شاری هه‌ولێر
avatar
22 Feb 2011
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
خۆپیشاندان و دایه‌لۆگ و چاکسازیی
avatar
19 Feb 2011
هێمن حـەسـمەن/ ســوید
ئۆپۆزسیۆنی بێ سەرکردە!
avatar
19 Feb 2011
بورهان ئه‌مین
ڕێگرتن له ‌قه‌یران
avatar
19 Feb 2011
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
ئارامی بۆ كۆمه‌لگاكه‌مان پێویسته‌
avatar
11 Feb 2011
به‌کرحه‌بیب
چۆن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بگەیەنینەوە لوتکە؟
avatar
24 Jan 2011
هێمن حـه‌سـه‌ن/ سوید
ئۆپۆزیسۆن و دەسەڵات لەناو کایە سیاسیەکاندا!
 
avatar

تەرمی‌ هاوڵاتییه‌كی‌ فڕۆكه‌ سووتاوه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌، هێشتا نه‌نێردراوه‌ته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خۆی

7 Feb 2011

لە سایتی خه‌ندان وەرگیراوە،
پاش ئه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ vip ئێواره‌ی‌ رۆژی 4ی ئه‌م مانگه‌ كه‌وته‌خواره‌وه‌ و 7 له‌سه‌رنشینانی‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌مه‌راسیمێكدا ته‌رمی 6یانپاش ئه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ vip ئێواره‌ی‌ رۆژی 4ی ئه‌م مانگه‌ كه‌وته‌خواره‌وه‌ و 7 له‌سه‌رنشینانی‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌مه‌راسیمێكدا ته‌رمی 6یان ره‌وانه‌ی‌ وڵاته‌كانیان كرانه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا یه‌كێك له‌ته‌رمه‌كان كه‌ ئه‌مریكییه‌ و فه‌رمانبه‌ری‌ بانكێكی گه‌وره‌ی‌ ئه‌مریكایه‌، نه‌نێردراوه‌ته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانیش ده‌ڵێت، له‌سه‌ر داوای‌ ئه‌و بانكه‌ بووه‌ و وه‌ك رێزێك ده‌یانه‌وێت خۆیان وه‌ری بگرنه‌وه‌.

فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری تایبه‌ت سه‌ر به‌كۆمپانیای پاڵماجیت له‌جۆری (H25E) كاتژمێر ٢:٢٦ ده‌قیقه‌ی رۆژی 4ی ئه‌م مانگه‌ گه‌یشته‌ شاری سلێمانی و له‌ سه‌عات ٥:٤٩ ده‌قیقه‌ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و گڕی گرت، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانیشی گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ ژماره‌یان ٧ كه‌س بوون.

ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌سایتی‌ خه‌ندان-ی وت: "ئه‌و 7 كه‌سه‌ 4یان گه‌شتیار بوون سیانیان تاقمی‌ فڕۆكه‌كه‌ بوون، له‌و چواره‌ یه‌كێكیان ئه‌مریكی بووه‌، به‌ریتانییه‌ك و ئیسپانییه‌ك و عیراقی – به‌ریتانییه‌ك و ئوردنی و دوو لوبنانی‌ بوون".

وتیشی: "هه‌ر 7 قوربانییه‌كه‌ ئاماده‌ كران بۆ ناردنه‌وه‌، دوای‌ توێكاری یه‌كێك له‌ ته‌رمه‌كان كه‌ ئه‌مریكی بوو، لایه‌نی‌ ئه‌مریكی‌ داوایكرد ئه‌و ته‌رمه‌ نه‌نێرینه‌وه‌ كه‌ رۆژی 5ی مانگ شه‌شیان نێردرانه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ به‌یروت".

ئاشكراشیكرد، ئه‌و ته‌رمه‌ هاوڵاتییه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌، ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری ئه‌مریكا هاتن و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانیان له‌فڕۆكه‌خانه‌ وه‌رگرته‌وه‌، بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ و بیبه‌نه‌وه‌ له‌به‌یروت راده‌ستی‌ كه‌سوكاری بكه‌نه‌وه‌.

هاوكات روونیكرده‌وه‌، ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئه‌مریكییه‌ فه‌رمانبه‌ری‌ گه‌وره‌ بانكێكی ئه‌مریكایه‌ و حه‌زیان كردووه‌ خۆیان ئه‌و ته‌رمه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌، ره‌تیشیكرده‌وه‌، هیچ شتێكی‌ تر له‌پشت دواكه‌وتنی‌ ناردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ته‌رمه‌وه‌ هه‌بێت.

Start | Contact | PUKswed © 2018| Powerd by  Helanet Solutions
Home Contact